لە درێژەی سەرکەوتنە نێونەتەوەییەکانی؛
"بینای ژمارە ١٣" هاوکات لە ٦ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی نمایش دەکرێت
بەشی فەرهەنگ و هونەر- کورتە فیلمی "بینای ژمارە ١٣" لە نووسین و دەرهێنانی ئەمیر غوڵامی، دەرهێنەری گەنجی کورد، لە درێژەی سەرکەوتنە نێونەتەوەییەکانی خۆی بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا لە ٦ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی جیهانیدا، هاوکاتی بەربژێربوونی لە بەشی پێشبڕکێی ئەو فێستیڤاڵانە، نمایش بکرێت.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم فێستیڤاڵانە کە بریتین لە فێستیڤاڵەکانی پایێن‌سینە (Poinciana)، بێستۆن (Beeston) و شاراوەی (Invisible) بەریتانیا، فێستیڤاڵی Cortisoniciی ئیتالیا و کاپ سپارتێل (Cap spartel)ی مەراکێش لە مانگەکانی ڕەشەممەی ئەمساڵ و خاکەلێوە و گوڵانی ساڵی داهاتوودا بەڕێوە دەچن.
هەروەها بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی کورتە فیلمی ئێران، "بینای ژمارە ١٣" لە گەڵ ٣ فیلمی دیکە بە نوێنەرایەتی لە ئێران هەڵبژێردراون بۆ بەشی پێشبڕکێکانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "کوئینز" (Queens)ی ئەمریکا کە بڕیارە لە رۆژانی 14 تا 19ی مانگی مارچی 2017ی زایینی لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا بەڕێوە بچێت.
ئەم کورتە فیلمە کە بە شێوازی پۆست مۆدێڕن داڕێژراوە و دەڕوانێتە ژیانی چین و توێژە ژێرینەکان و بە جۆرێک ئاوڕدانەوەیەکە لە ژیانی تاکەکان و چینە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگا، لە شاری سنە و بە هاوبەشیی خودی دەرهێنەر و حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بەرهەم هاتووە و لە لایەن نووسینگەی سنەی ئەنجومەنی لاوانی ئێران پێشکەش و بەشداری فێستیڤاڵە نێونەتەوەیی و ناوخۆییەکانی ئێران دەکرێت.
ستافی فیلمی "بینای ژمارە ١٣" پێکهاتوون لە فەرەیدون ئەنساری، فریشتە بروسان و گۆران جەهانی (ئەکتەر)، ئەشکان مەلەکی (یاریدەدەری دەرهێنەر)، وەحید بیۆتە و محەمەد ئەحمەدی (وێنەهەڵگر)، پێژمان لەهوونی و ئاروین وەتەن دوست (هاوکاری وێنەهەڵگر)، ڕەزا جەعفەر زادە (تۆمارکار)، موحسێن جەعفەری (ئێفێکت)، ژیلا شامحەممەدی (دەنگ هەڵگر)، حسێن قورچیان (داڕێژەر و ئاوێتەکاری دەنگ)، ئیدریس حسەینی (بەڕێوەبەری وەبەرهێنان)، هەژیر ئەسەدی (بەڕێوەبەری سێکانس)، ئەمیر غوڵامی (دەرهێنەر و دیزاینەری دیکۆڕ) و نوشین ئەمجەدیان (بەرپرسی نمایش و گریم).
شیاوی ئاماژەیە، پێشتر خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سەربەخۆی لەندەن، خەڵاتی باشترین دەنگهەڵگری لە مێهرەجانی فیلمی ناوچەیی کومێشی سیمنان بەم فیلمە بەخشراوە و هاوکات کاندیدای بەشی باشترین سناریۆی مێهرەجانی کورتە فیلمی تاران بووە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 69235  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۹  |  کاتژمێر: 14 : 27

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
وه‌ستانی به‌شێک له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له‌ ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه‌
ڕاکێشانی 3 هه‌زار میلیارد ڕیاڵی بۆ‌ پڕۆژه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی شاره‌وانییه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
پارتی تاکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌رێم و تاکه‌ چاره‌ لای پارتیه / هه‌موو کێشه‌کانیان به‌ کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ گرێ داوه‌
له‌ سووریا و عێراقدا هه‌م له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌بین و هه‌م له‌سه‌ر مێزی دانووستان
زمانی دایکی پێویستی بە مێهری دایکانە هەیە/مەهدی خاڵوەندی
‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا یه‌کێک له‌ له‌مپه‌ڕه‌کانی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ته‌لعه‌فره‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ نابن
جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ بێ به‌شداریی کورده‌کانی سووریا مومکین نابێت
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی هاوسه‌رگیری له‌ کوردستان پشتیوانی ده‌کرێت
گه‌مارۆی گوندی کۆروکۆی نۆسه‌یبین هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
هیچ کۆڵبه‌رێک له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستدڕێژی پێ نه‌کراوه‌/ هیچ مۆڵه‌تێک بۆ سنوورنشینان له‌ ناوه‌ندی پارێزگاریدا ده‌رناکرێت
هاوکارییه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا ڕوو له‌ زیادبوونه‌
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆی ئازاردانی عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ تورکیای دابه‌ش بکردبایه‌؛ چیای قه‌ندیل ده‌نگی ئه‌رێنیی به‌و یاسایه‌ ده‌دا
ئاکپارتی که‌ هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ چ وه‌ڵامێکی بۆ کورده‌کان هه‌یه‌
ئیمکانات