هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا:
دانوستانەکانی ژێنێڤ بە بێ بەشداریی کوردەکان شکست دێنێت
بەشی جیهان- ئاسیە عەبدوڵڵا دەڵێت بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاشتیی سووریا لە ژێنێڤ بە بێ بەشداریی کوردەکان ئەنجامێکی بەدواوە نابێت و کوردەکان ناچار لە جێبەجێ‌کردنی بڕیارەکانی نابن.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسیە عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) بە هەواڵدەریی فەڕەنسای وت: دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا کە حەوتەی داهاتوو لە ژێنێڤ بەڕێوەدەچێت، لە ئەگەری بەشداری نەکردنی کوردەکان، شکست دێنێت. دیارە گەر بمانەوێت قەیرانی سووریا چارەسەر بکرێت، دەبێ تەواو گرووپەکان تێیدا بەشدار بن.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە: کوردەکان ناچار لە پێڕەوکردن و جێبەجێ‌کردنی بڕیارەکانی کۆنفڕانسێک نین کە تێیدا بەشدار نەکراون. هەر بۆیە چارەسەریی قەیرانی سووریا ئەستەم و نامومکینە.
ئاسیە عەبدوڵڵا ئامادەبوون و دەستێوەردانی تورکیا لەو کۆنفڕانسەی بە هۆکاری سەرەکیی بانگهێشت‌نەکرانی کوردەکان زانی و وتی: تا کاتێک تورکیا لەوێ بێت، قەیرانەکان چارەسەر نابن. ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات بە هەر شێوەیەکی مومکین رێگری بکات لە گەیشتنی کوردەکان بە چکۆلەترین ئاواتەکانیان لە سووریا.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 69216  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۸  |  کاتژمێر: 21 : 26

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
وه‌ستانی به‌شێک له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له‌ ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه‌
ڕاکێشانی 3 هه‌زار میلیارد ڕیاڵی بۆ‌ پڕۆژه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی شاره‌وانییه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
پارتی تاکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌رێم و تاکه‌ چاره‌ لای پارتیه / هه‌موو کێشه‌کانیان به‌ کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ گرێ داوه‌
له‌ سووریا و عێراقدا هه‌م له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌بین و هه‌م له‌سه‌ر مێزی دانووستان
زمانی دایکی پێویستی بە مێهری دایکانە هەیە/مەهدی خاڵوەندی
‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا یه‌کێک له‌ له‌مپه‌ڕه‌کانی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ته‌لعه‌فره‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ نابن
جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ بێ به‌شداریی کورده‌کانی سووریا مومکین نابێت
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی هاوسه‌رگیری له‌ کوردستان پشتیوانی ده‌کرێت
گه‌مارۆی گوندی کۆروکۆی نۆسه‌یبین هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
هیچ کۆڵبه‌رێک له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستدڕێژی پێ نه‌کراوه‌/ هیچ مۆڵه‌تێک بۆ سنوورنشینان له‌ ناوه‌ندی پارێزگاریدا ده‌رناکرێت
هاوکارییه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا ڕوو له‌ زیادبوونه‌
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆی ئازاردانی عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ تورکیای دابه‌ش بکردبایه‌؛ چیای قه‌ندیل ده‌نگی ئه‌رێنیی به‌و یاسایه‌ ده‌دا
ئاکپارتی که‌ هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ چ وه‌ڵامێکی بۆ کورده‌کان هه‌یه‌
ئیمکانات