سەرمایەدانەریی 3 کۆمپانیای بیانی بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی نەوتی چەنگوولە لە ئیلام
بەشی ئێران/ ئیلام- جێبەجێکاری گەڵاڵەی کێڵگەی نەوتیی چەنگوولە لە شاری مێهران ڕایگەیاند، بۆ تەواو کردنی کاری ئەو کێڵگە نەوتییە و وەبەرهێنانی، لەگەڵ 3 کۆمپانیای بیانی دانوستان کراوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای مەتن، عەلی عەباس لورەکی ڕایگەیاند: دەوڵەتی تەدبیر و ئومێد بۆ گەشەی کێڵگەی نەوتی چەنگوولە لە خەزەڵوەری 1395، داپەڕی زۆر بەکەڵکی ئەنجام داوە و وتیشی: تاکوو ئێستا لەگەڵ سێ کۆمپانیای نەوتیی، DNOی نەرویج، PTTEPی تایلەند و کۆمپانیای GAZPROM NAFTی ڕووسیا دانوستان کراوە و یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری و بڕیارنامەی نەهێنی بەمەبەستی توێژینەوە لەسەر کێڵگەی چەنگوولە واژۆ کراوە.
بە وتەی ناوبراو کۆمپانییەکان ماوەی 6 مانگ دەرفەتیان دەبێت پێشنیاری خۆیان بۆ لێکۆڵینەوەی ئەو کێڵگە نەوتییە ئاراستەی کۆمپانیای مەتن بکەن.
شیاوی ئاماژەیە کێڵگەی چەنگوولە یەکێک لە کێڵگەکانی هیدرۆکەربووری ئێستا لە پێکهاتەی زەویناسی بلۆکی هەناران لە پێشکۆی زنجیرەی زاگرۆسە کە لە درێژایی سنووری ئێران و عێراق و لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام لە نێوان دوو شاری مێهران و دێلۆراندایە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 69215  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۸  |  کاتژمێر: 21 : 21

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
وه‌ستانی به‌شێک له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له‌ ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه‌
ڕاکێشانی 3 هه‌زار میلیارد ڕیاڵی بۆ‌ پڕۆژه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی شاره‌وانییه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
پارتی تاکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌رێم و تاکه‌ چاره‌ لای پارتیه / هه‌موو کێشه‌کانیان به‌ کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ گرێ داوه‌
له‌ سووریا و عێراقدا هه‌م له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌بین و هه‌م له‌سه‌ر مێزی دانووستان
زمانی دایکی پێویستی بە مێهری دایکانە هەیە/مەهدی خاڵوەندی
‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا یه‌کێک له‌ له‌مپه‌ڕه‌کانی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ته‌لعه‌فره‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ نابن
جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ بێ به‌شداریی کورده‌کانی سووریا مومکین نابێت
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی هاوسه‌رگیری له‌ کوردستان پشتیوانی ده‌کرێت
گه‌مارۆی گوندی کۆروکۆی نۆسه‌یبین هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
هیچ کۆڵبه‌رێک له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستدڕێژی پێ نه‌کراوه‌/ هیچ مۆڵه‌تێک بۆ سنوورنشینان له‌ ناوه‌ندی پارێزگاریدا ده‌رناکرێت
هاوکارییه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا ڕوو له‌ زیادبوونه‌
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆی ئازاردانی عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ تورکیای دابه‌ش بکردبایه‌؛ چیای قه‌ندیل ده‌نگی ئه‌رێنیی به‌و یاسایه‌ ده‌دا
ئاکپارتی که‌ هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ چ وه‌ڵامێکی بۆ کورده‌کان هه‌یه‌
ئیمکانات