شانازییه‌کی دیکه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندی کرماشانی؛
که‌یهان که‌لهوڕ به‌ "جاده‌ی هه‌ورێشم" ئۆسکاری مۆسیقای مسۆگه‌ر کرد
به‌شی کرماشان- که‌یهان که‌لهوڕ ژه‌نیار و ئاهه‌نگسازی کرماشانی له‌گه‌ڵ گرووپی مۆسیقای "سیلک رود" (جاده‌ی هه‌ورێشم) توانی خه‌ڵاتی گرمی 2017 بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گرووپی مۆسیقای "سیلک رود" (جاده‌ی هه‌ورێشم) به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی یۆیۆما به‌ناوبانگترین ژه‌نیاری ویولۆنی جیهان له‌ وڵاتی چین و ئاهه‌نگسازی و ژه‌نیاری که‌یهان که‌لهوڕ توانی خه‌ڵاتی گرمی له‌ به‌شی باشترین مۆسیقای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ لایه‌ن "ئاکادیمیای نه‌ته‌وه‌یی زانست و هونه‌ره‌کانی تۆمارکاری" له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 24ی ڕێبه‌ندان له‌ هۆڵی ستیپلزی لۆس ئانجلۆس پێشکه‌شی ئه‌لبۆمی "سینگ می هۆم" (Sing Home) کرا.
خه‌ڵاتی گرمی وه‌کوو به‌بایه‌خترین خه‌ڵاتی مۆسیقای جیهان دێته‌ئه‌ژمار و وه‌کوو خه‌ڵاتی ئۆسکار له‌ به‌شی مۆسیقا وایه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ که‌یهان که‌لهوڕ له‌ 3ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1342 له‌ کرماشان دایکبووه‌، که‌مانچه‌ سازی پسپۆڕی ناوبراوه‌، که‌لهوڕ تا ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له‌ وڵاتان و فه‌رهه‌نگه‌ جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌ هاوکاری بووه‌ و شانازییه‌کی زۆری له‌ بواری مۆسیقای وه‌ده‌ستهێناوه‌.

کۆدی بابه‌ت: 69046  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۵  |  کاتژمێر: 12 : 7

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
فێستیڤاڵی ناوچەیی کورتە فیلم لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی کوردستان کرایەوە
به‌ بیری‌ ئازادی تاقەتی کۆسپه‌ مادییەکان دەهێنم
کارادنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی کۆنگریسی ئەمریکا
مۆگرینی ڕەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤی تورکیا گرت
کۆریدۆرە شیمانەییەکانی هەناردەی نەوتی سووریا لە لایەن کوردەکانەوە
داخوازیی کوردەکان لە ئەمریکا بۆ مانەوەی زیاتر لە سووریا
ئەمریکا لە شکستە بەردەوامەکانی بەرامبەر گەلی ئێران پەند وەربگرێت
ریفرادۆمی هەرێمی کوردستان دوا ناکەوێت
ئه‌گه‌ر کشتوکاڵی کرماشان بکرێته‌ ته‌کنیکی، ئابووری ڕۆژئاوای وڵات گه‌شه‌ ده‌سێنێت
هه‌نارده‌کردنی کاڵا له‌ پارێزگای کرماشان‌ به‌ره‌و عێراق 5 له‌سه‌د گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌
PKK ئاماری هاوپێوه‌ند به‌ دوو ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیای بڵاو کرده‌وه‌
کوردپرێس چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی کوردی ساغ ده‌کاته‌وه‌(2)/ مه‌نسوور ڕه‌حیمی
Berdevkê Dewleta Îranê: Em dev ji mafê xwe yê navneteweyî bernadin
فازی دووهه‌می کارخانه‌ی ئێران خۆردرۆی سه‌حنه‌ ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات