نیگەرانیی ئەنقەرە لە چەکە پێشکەوتووەکانی پەکەکە/ مەتین گورجان
بەشی جیهان- ئەگەر ٥ ساڵ پێش ئێستا داوایان لە من بکردایە دیاری بکەم ئاخۆ پەکەکە چ جۆرێکی چەک بەکار دەهێنێت، ڕامدەگەیاند کڵاشینکۆفی AK-47 وەکوو چەکێکی تاکەکەسی، ئاگرباری BKC (Bixi)، چەکی نیشانشکێنی SVD Dragunov، چەند چەکی A4/2 چێکراوی ئەمەریکا و چەکی دژە تانکی سنووردار بە ڕۆکێت‌هاوێژی RPG-7 بەکار دەهێنن. لەو کاتەدا پەکەکە هیچ مووشەکێکی دژە تانکی نەبوو تەنیا بە شێوەیەکی زۆر کەم و سنووردار دەستی دەگەیشتە MANPADS و مووشەکی زەوی بە ئاسمان کە لە کاتی هاویشتندا دەخرایە سەر شانی هاوێژەرەکەی. هێزەکانی پەکەکە لە ڕادیۆی بازرگانیی YAESU بۆ پێوەندیی نێوان خۆیان کەڵک وەردەگرن و جیهازاتی دیتن لە شەویشیان لەدەستدا نەبوو و جل و جیهازاتی خۆیان بە شێوەی خۆجێیی دابین دەکرد. بە کورتی، پەکەکە بۆ شەڕێکی درێژخایەن بەڵام بە توندییەکی کەمەوە ئەوەش لە ناوچە گوندییەکان ئامادە کرابوو.
بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی شەڕی عێراق و سووریا کە تێکڕای لایەنەکانی شەڕ لە چەکی پێشکەوتوو کەڵک وەردەگرن، پەکەکە چەکەکانی خۆی جۆراوجۆر کردووە و بووەتە هێزێکی دژوار. سوپای تورکیا ئەوە دەزانێت کە پەکەکە و هێزەکانی سەر بەو ڕێکخراوەیە لە باکووری سووریا واتا یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG)، بەردەوام بە باشتر کردنی توانا ئاساییەکانی خۆیان وەکوو تاکتیکی یەکەی زرێپۆش، هەبوونی تۆپخانە و توانای هاویشتنی ڕۆکێت بەبێ ئەوەی بکەونە بەر هێڵی دیتن و داپەڕی ئامادەکاری و پشتیوانی لە ڕێژەیەکی گەورەدا خۆیان بەهێز کردۆتەوە. ئەوان بە وەدیهێنانی پستیوانیی ئاسمانیی نزیک و توانای ڕوولەگەشەی تۆپخانە، چاوەدێری و ناسینەوە بە کەرستە و ئامێری ئاسمانیی بێ‌فڕۆکەوان (پەهباد) و شەڕی شاری، وردە وردە خەریکە دەبنە سوپایەکی ڕێکوپێک.
ئەوڕۆکە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا (TSK) بەهۆی پێکدادانە زەمینییەکەیان لە ئەلباب خەریکە تێدەگات کە شەڕی ناوشار دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش) چەندە دەتوانێت دژوار بێت. هێزەکانی تورکیا خەریکی ئەزموونی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مۆدێلێکی بەرگرین کە داعش لەسەر شەڕی تۆنێل، مووشەک‌هاوێژی دژە تانک و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بناغەی داناوە. لە ئێستادا ئەنقەرە بە شێوەیەکی جیدی بیر لەوە دەکاتەوە ئاخۆ پەکەکەش دەگاتە ئەو تەکنۆلۆژیا و ئاستە لە توانا سەربازییەی کە داعش هەیەتی؟
پێشتر بینیومانە کە پەکەکە بە چ شێوازێک لە چەک و تەقەمەنی و جیهازاتی خۆی لە شەڕی سەنگەر و چاڵەکاندا دژ بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە جزیرە، سیلۆپی، سیلوانان، سوور، ئامەد، یوکسکوا و نوسەیبین کەڵکی وەرگرتووە. ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە هێزەکانی تورکیا لە شەڕەکاندا وەدەستیان هێناوە نیشان دەدات کە جۆربەجۆری و دژواریی هەوڵەکانی پەکەکە بەردەوام درێژەی هەیە.
بە وتەی شرۆڤەکارێکی بەرگری کە لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەلمانیتۆر قسەی کردووە و نەیویستووە ناوی بدرکێندرێ، جۆربەجۆریی زەڕادخانەی پەکەکە بۆ مووشەکی دژە تانک، نارنجۆکی دەستی و ڕۆکێتی کۆنترۆڵکراوی دژە تانک (ATGMs) بە ڕاشکاوی دەبیندرێن. ئەم سەرچاوەیە وتی: لە ڕابردوودا پەکەکە زیاتر پشتی بە ڕۆکێتی RPG-7 و PG-7 بەستبوو، لە ئێستادا ئەوان لە ڕۆکێتی  RPG-7VMو PG-7ML و DZGI-40 و HEI-AP کەڵک وەردەگرن. زیاد بوونی ڕێژەی نارنجۆکە دەستییەکانی DM41 و DM51ی ئەڵمانی، K-413ی کۆریای باشوور و M26/61 و M67ی ویلایەتە یەگرتووەکانیش دەبینرێت. ئێمە هەروەها لە گەریلا تیڤی -کە وەکوو سیستەمی میدیایی پەکەکە ناسراوە- و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینیمان کە چۆناوچۆن ڕۆکێتە دژە تانکەکانی متیس و فاگۆت دژ بە ئامانجە سەربازییەکانی تورکیا بەکار هێنراون. لە ڤیدیۆیەکدا کە لە ڕۆژی ١٠ی ئەپریلی ٢٠١٦دا لە ڕوبوسکی لە پارێزگای شەرناخ و ڤیدیۆیەکی دیکە کە ٢٦ی جوونی ٢٠١٦ دیسانەوە لە شەرناخ تۆمار کراوە، ئەو هێزانەمان لە حاڵی هاویشتنی ڕۆکێتی MILAN ATGM بینی.
لەو وێنانەی کە لەلایەن ئەرکانی سوپای تورکیا (TSK) بڵاو کراونەتەوە دەبینین کە یەکێک لە ڕۆکێت‌هاوێژەکانی 9M113 Konkurs، ٢ی سێپتێمبری ٢٠١٦ لە کوێستانی جوودی و ڕۆکێت‌هاوێژێکی دیکە ٢٧ی سێپتێمبر لە شەمدینلیی پارێزگای جۆلەمێرگ دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە. هەروەها لە کوێستانی جوودی ٤ ڕۆکێتی M7 ئوسا لەگەڵ ڕۆکێت‌هاوێژی فایبێرگڵاس ئوسا لە سیلۆپیی شەرناخ دۆزرانەوە.
ئەنقەرە بەتایبەت پاش دۆزرانەوەی IGLA9438 (کە هی ناتۆیە) MANPADS ٢٥ی ئەگێست لە شاری ساسۆنی پارێزگای باتمان یەکجار نیگەران بوو. نابێ لەبیرمان بچێت ١٣ی مەیی ساڵی ٢٠١٦ کۆپتەرێکی TSAH-1W بە یەکێک لەو MANPADS کرایە ئامانج و داخرا.
ساڵی ٢٠١٦ سوپای تورکیا ئاماژەی بە زیاد بوونی لەناکاوی دۆزینەوەی ڕێژەیک لە چەکەکانی پەکەکە کرد. بۆ نموونە ٣ی دیسێمبێری ٢٠١٦، M57، ڕۆکێت‌هاوێژی RPG-7، ڕۆکێت‌هاوێژی RPG7-A، RPG7-AT و خومپارەی ٦٠ی NR431A دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا. ٦ی ئەوکتۆبر، گولەی ١٢٠ میلی M62P8 کرۆسیجی سێربێستان لە شاری جوکورجای پارێزگای جۆلەمێرگ دۆزرانەوە. ئاسان بوونی بەکارهێنان و نیشانە پێکانی بنکە نەگۆڕ و گەڕۆکەکانی سوپای تورکیا لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە بە خومپارە، ئەوانی هان‌داوە کە بۆ هێرشە خومپارەییەکانیان دەستیان بە کەرستەی کۆنترۆڵی هاویشتن ڕابگات. نیشانەی سەرەکیی داکۆکییەکانی پەکەکە لەسەر پەرەپێدانی چەکی دژە تانکی خۆی، کۆنترۆڵی چەکی دژە تانکی AT4 84 کۆمپانیای سوێدیی  SAAB-BOFORS لە یەکی جوونی ٢٠١٣ەدا بوو.
تورکیا هەروەهاش لەسەر زیاد بوونی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی چەکە ئەمریکییەکانی M16A2 و M16A4 و چەکی FNFAL50 ، نارنجۆک‌هاوێژی 40 میلیمەتریی M08-40 سێربێستانی و دەمانچەی گلاک نیگەرانە. هەروەها تەوەرێکی دیکە کە دەبێت ئاوڕی لێبدرێتەوە داکۆکییەکانی پەکەکە بۆ پێشخستنی پێکانی ئامانجەکان لە شەودا و لەو کاتانەیدا کە مەودای بینین کەمە بە دانانی کامێرەی حەرارەتیی سپێکتێر لەسەر چەکی M16A2 ە.
چەکی نیشانشکێنی دژی ئامێری کورد (مۆدێلی چاک‌کراوەی زاگرۆس) – کە بۆ یەکەم جار ساڵی ٢٠١٢ بەدەستی هێزەکانی پەکەکەوە بینرا- لە ئێستادا وەکوو چەکی ستانداردی پەکەکە دەناسرێت. ئەم چەکە بۆ پێکانی کۆپتەرەکان و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان زۆر کارایە.
پەکەکە لە ئاگرباری قورسی DHS-KORD بۆ ئەمنییەتی بنکە سەربازییە هەمیشەییەکانی کەڵک وەردەگریت. پەکەکە بە مەبەستی پاراستنی ئەم ئاگربارە قورسانە لە بەرانبەر هێرشی ئاسمانیدا، سیستەمێکی ڕەیلیی لە ئەشکەوتەکاندا پێکهێناوە. پەکەکە هەوڵ دەدات ئۆپەراسیۆنی شناسایی خۆی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زیاد بکات و هێزەکانی تورکیا تا ئێستا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی RQ20PUMA ی ئەمریکی و مۆدێلی ناسەربازیی DJIPHANTOM ی بەدەست پەکەکەوە گرتووە.
ئێستا پرسیار ئەمەیە پەکەکە چۆن ئەم چەک و ئامێرە پێشکەوتوانەی دەست کەوتووە؟ ڕاستییەکی سەختە کە هەموان ئاگاداری بوونی ئەم چەکانەن بەڵام هیچی لەبارەوە ناڵێن کە بازاری ڕەشی چەکە کە لە سووریا و عێراق پەرەی سەندووە. بازارگەلێک کە هەموو کەسێک تێیدا دەتوانێت هەموو جۆرە سیستەمێکی چەک، تەنانەت تانک و ڕۆکێت‌هاوێژی چەندکارەش بکڕێت یان بەکرێی بگرێت. بەتایبەت لە سووریادا ئەو شتەی پەرەی سەندووە فرۆشتنی ئەو چەک و جیهازاتەیە کە بۆ گرووپە بەرهەڵستکارەکانی دەوڵەت نێردراوە و یان لەگەڵ دیکەی گرووپەکان گۆڕدراونەتەوە. ئەو چەکە ئەمەریکی و ئەورووپیانەی کە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کورد، سوپای عێراق و میلیشیاکانی شیعە نێردراون جارجار بۆ پەکەکە ڕەوانی کراون یان لە بازارەکاندا فرۆشراون. هەروەها نابێ ئەو غەنیمە جەنگیانەش لەبیر بکەین کە لە شەڕدا دەکەونە دەستی پەکەکە و یەپەگە، بەتایبەت ئەو غەنیمەتانەی لە شەڕی داعشدا دەستیان کەوتوون.
سەرچاوەیەکی نەناسراوی دیکە لە لێدوانێک بۆ ئەلمانیتۆر دەڵێت: بە پێچەوانەی ئەو شتەی هەموان بیری لێدەکەنەوە زۆربەی ئەو چەکانەی پەکەکە لە تورکیادا بەکاریان دەهێنێت لە باکووری سووریاوە دەستی ناکەون بەڵکوو لە باکووری عێراقەوە بۆی دێن. ئەمەش واتا ئەو چەکانە یان لە دەستی پێشمەرگەدان یان خۆ هی سوپای عێراق و میلیشیاکانی شیعەن یان پێیان دەفرۆشرێت. لە ئێستادا بازارێکی ڕەشی پڕسوودی چەک بوونی هەیە کە بەهۆی پێکدادانەکانی لیبی و ئوکراینەوە زیاتر پەرەی سەندووە. بۆ وێنە من دەزانم هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەی باڵکان چەک هاوردە دەکەن و دەینێرن بۆ عێراق.
ئایا ئەنقەرە دتوانێ کۆتایی بەم دیاردەیە بێنێت؟ بەداخەوە ئەم کارە بە کردەوە نامومکینە چوونکە ژمارەی سریاڵ و زانیارییەکانی بەرهەمهێنانی ATGMs و MANPADS دەسڕدرێنەوە. سەرەڕای ئەوەش کێشەکانی ئێستای ئەنقەرە لەگەڵ بەغدا و دیمەشق و لاوازبوونی دەسەڵاتی ناوەندی لەو وڵاتانەدا بۆتە هۆکاری ئەوەی بازاری ڕەشی چەک گەشە بکات و بە دڵنیاییەوە درێژە بە کارەکانی بدات.
ئەوەیکە هەر ناکرێ پشت‌گوێ بخرێت ئەوەیە کە قەیرانی سووریا و عێراق بۆتە هۆکاری بەهێز بوونی گرووپە نادەوڵەتییەکان لەوان پەکەکە و زەڕادخانەکانی ئەو گرووپانە پتەو بۆتەوە و لەهەمان کاتدا هەڕەشەی ئەمنی دژ بە وڵاتانێک وەکوو تورکیا تەواو تەشەنەی سەندۆتەوە.

کۆدی بابه‌ت: 68938  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۳  |  کاتژمێر: 12 : 44

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
وه‌ستانی به‌شێک له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له‌ ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه‌
ڕاکێشانی 3 هه‌زار میلیارد ڕیاڵی بۆ‌ پڕۆژه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی شاره‌وانییه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
پارتی تاکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌رێم و تاکه‌ چاره‌ لای پارتیه / هه‌موو کێشه‌کانیان به‌ کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ گرێ داوه‌
له‌ سووریا و عێراقدا هه‌م له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌بین و هه‌م له‌سه‌ر مێزی دانووستان
زمانی دایکی پێویستی بە مێهری دایکانە هەیە/مەهدی خاڵوەندی
‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا یه‌کێک له‌ له‌مپه‌ڕه‌کانی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ته‌لعه‌فره‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ نابن
جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ بێ به‌شداریی کورده‌کانی سووریا مومکین نابێت
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی هاوسه‌رگیری له‌ کوردستان پشتیوانی ده‌کرێت
گه‌مارۆی گوندی کۆروکۆی نۆسه‌یبین هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
هیچ کۆڵبه‌رێک له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستدڕێژی پێ نه‌کراوه‌/ هیچ مۆڵه‌تێک بۆ سنوورنشینان له‌ ناوه‌ندی پارێزگاریدا ده‌رناکرێت
هاوکارییه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا ڕوو له‌ زیادبوونه‌
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆی ئازاردانی عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ تورکیای دابه‌ش بکردبایه‌؛ چیای قه‌ندیل ده‌نگی ئه‌رێنیی به‌و یاسایه‌ ده‌دا
ئاکپارتی که‌ هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ چ وه‌ڵامێکی بۆ کورده‌کان هه‌یه‌
ئیمکانات