کوردپرێس ڕاپۆرت ده‌دات؛
دۆخی مه‌ترسیداری بازاڕی قازاخانه‌ له‌ سه‌قز+ وێنه‌
به‌شی ڕاپۆرت/کوردستان- بازاڕ له‌ سه‌قزدا ڕۆڵێکی میحوه‌ری هه‌یه‌ و له‌ چه‌ند بازاڕی بچووکی دیکه‌ پێکهێندراوه‌ که‌ به‌ بازاڕه‌کانی بان، خوار، گاراژ، بازاڕی پێشووی جووڵه‌که‌کان، قازاخانه‌ و ... دابه‌شکراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ له‌ نێوان ئه‌م بازاڕانه‌دا قازاخانه‌ که‌ ئه‌مڕۆکه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو موسافیران و هاووڵاتیان سه‌ردانی ده‌که‌ن. قازاخانه‌ به‌ چه‌ندین ناوی دیکه‌ له‌وان بازاڕی ڕۆژیش ده‌ناسێندرێت و ناوێکی ئاشنا بۆ زۆربه‌یه‌ک له‌ شاره‌کانی دیکه‌شه‌.
قازاخانه‌ له‌ ناوه‌ندی بازاڕی سه‌قز دایه‌ که‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ته‌واوتی بینای که‌لتووری گۆڕاوه‌ و بووه‌ته‌ پاساژه‌ بازرگانییه‌کان یان پارچه‌فرۆشی و فرۆشگه‌ لووکسه‌کان و یه‌کێک قه‌ڕه‌باڵغ ترین بازاڕه‌ گه‌وره و مێژووییه‌کانی سه‌قزه‌.
به‌ڵام بینای سه‌ره‌کی قازاخانه‌ کۆن و به‌ کوڵه‌که‌ی چێوی، سیم و ئاواره‌ به‌جێهێشتووه‌کان و... یه‌ که‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌م بابه‌ت و دیاریکردنی بارودۆخی ئه‌وه‌ پێویسته‌.
 
قاسم عه‌بدوڵڵاهی یه‌کێک له‌ کاسبکارانی بازاڕی ڕۆژ ده‌ڵێت: قازاخانه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 60ه‌وه‌ له‌ کاتی شاره‌وانی خوالێخۆشبوو میرمحه‌مه‌دعه‌لی چێکراوه‌ که‌ 301 دووکانی تێیدا بوو و له‌ ساڵی 64 درایه‌ ده‌ستی ده‌ستفرۆشان.
عه‌لی یه‌کێکی دیکه‌ له‌ کاسبکاران وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ تا ئێستا چه‌ندین جار بابه‌تی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌م بازاڕه‌ له‌ 12 ساڵی ڕابردوو خراوه‌ته‌ ڕوو‌، وتی: بابه‌تی شێوازی چێکردنی ئه‌م بازاڕه‌ به‌ شێوه‌ی ته‌لاری بازرگانی، ڕێژه‌ی به‌شداری بازاڕیان و شاره‌وانی، شێوازی دابه‌شکردنی دووکانه‌کان و... له‌و ناکۆکییانه‌یه‌ که‌ هه‌ر جار له‌مپه‌ڕی به‌ سه‌رئه‌نجام گه‌یشتنی به‌رنامه‌ی نۆژه‌نکردن بووه‌.
بێهزاد یه‌زدانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کردووه‌ به‌ دۆخی نه‌گونجاو و نائیمه‌نی بازاڕی ڕۆژ و وتی: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو بابه‌تی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌م بازاڕه‌ و هاوکاری بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌مان پێوشوێنگری کردووه‌ و شوێنێکی کاتی بۆ ئه‌م کاسبکارانه‌ دیاری کراوه‌ که‌ هیوادارین به‌ هاوکاری پێویسته‌وه‌ بتوانین کۆگه‌یه‌کی گونجاو و پێشکه‌وتوو له‌م شوێنه‌ چێبکه‌ین که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ گه‌شه‌ی بازاڕ کاریگه‌ر ده‌بێت.

کۆدی بابه‌ت: 68601  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۱۶  |  کاتژمێر: 12 : 12

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات