کۆڵبه‌ری و ڕه‌نجبه‌ری و چیرۆکی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی سنوورداری کورد/خوداداد ئیبراهیمی
به‌شی یادداشت- چیرۆکی تاڵی ئازاره‌کانی چینی زه‌حمه‌تکێش و کۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌ کوردنشینه‌کانی وڵاته‌که‌مان و گرفتاربوونی ژماره‌یه‌ک له‌و خۆشه‌ویستانه‌ له‌ سه‌رما و کڕێوه‌دا که‌ گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ند که‌سێک له‌ کۆڵبه‌ره‌ ئازیزه‌کانی لێکه‌وته‌وه‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ نێوان خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خوداداد ئیبراهیمی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی به‌رجسته‌ی ئیلامی له‌ یادداشتێکدا که‌ بۆ کوردپرێسی ناردووه‌ بابه‌تی کۆڵبه‌ره‌کانی باس کردووه‌.
کۆڵبه‌ری و ڕه‌نجبه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستیی بنه‌ماڵه‌ دامه‌زراوه‌ و هه‌وڵه‌ بۆ بژێوی ژیان له‌ کوێستانه‌ دژواره‌کان، به‌فر و بۆران به‌ سینه‌دا ڕۆچوون و هه‌روه‌ها به‌رد و که‌نده‌ڵان به ‌پێی کوتان، که‌شه‌کان هێنانه‌سه‌ر چۆک و له‌ ڕووباره‌ سه‌هۆڵینه‌کان تێه‌ڕین و نان به‌ گیان سه‌ندن و سه‌رجه‌م ئه‌م ڕه‌نج و چه‌رمه‌سه‌ریانه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نان له‌ داوێن کوێستانه‌کان و له‌ ململانێی ژیانی سنوورنشیندا شه‌پۆل ده‌دات.
سنوور له‌گه‌ڵ تۆ ئاشنایه‌، ناوی تۆ له‌گه‌ڵ سنووری وڵاته‌که‌م گرێ خواردووه‌ له‌ ئه‌زه‌ڵه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می ئاگره‌وه‌ و له‌ ساڵه‌کانی شه‌ڕه‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک بستی خاکی ئه‌و وڵاته‌شت به‌ دوژمن نه‌دا و به‌ گیانێکی مه‌ردانه‌وه‌ سنووره‌ڤانیت کرد.
له‌ شاخی شه‌مێران شاخی دوژمنت شکاند له‌ بانه‌ و سه‌رده‌شت سروشتی وڵاتدۆستی و بوێری حه‌ماسه‌ت پیشان دا، سروشتی کوردی ڕه‌سه‌نی ئێرانی، کوردی موسڵمانی پاکباز.
له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ مه‌ودای ده‌ کیلۆمه‌تری گوندی بێورانی ژوورووی شاری سه‌رده‌شت چوار کۆڵبه‌ری کورد به‌هۆی هه‌ره‌سی قورسی به‌فره‌وه‌ له‌ کڕێوه‌ی زستاندا بوون به‌ ژێر به‌فره‌وه‌ و گیانیان به‌خت کرد.
ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ خه‌ڵکی و میدیاکان دڵته‌زێن بوو هه‌واڵێک بوو بۆنی مه‌رگ و ترس و دڵه‌ڕاوکێی ده‌دا.
عه‌لی ته‌مه‌ن 18 ساڵان، محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 21 ساڵان، هیوا ته‌مه‌ن 22 ساڵان و شێرزاد ته‌مه‌ن 25 ساڵان ئه‌و کۆڵبه‌ره‌ ڕه‌نجده‌رانه‌ بوون که‌ بوونه‌ قوربانیی کاری مه‌ترسیدار و پڕچه‌مه‌سه‌ری خۆیان.
ئه‌وان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ کۆڵبه‌رانی تر تایه‌ی ئۆتۆمبیل، یه‌خچاڵ، ته‌له‌فزیۆن، سۆمپا، شتومکی کاره‌بایی ناوماڵ و ... له‌ کارتۆنی گه‌وره‌ و قورسدا ڕاده‌ستی خاوه‌نکاری پاساژه‌ گه‌وره‌ ئابوورییه‌کان له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی که‌مترین حه‌ق ده‌ستدا ده‌که‌ن.
الکادُ عَلی عیالِه کَالمُجاهِدُ فی سَبیل الله.
(هه‌ر که‌ به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی ڕزقی خێزانه‌که‌ی خۆی بخاته‌ ڕه‌نج و زه‌حمه‌ته‌وه‌ وه‌کوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ڕێگای خودا جه‌هاد ده‌کات سه‌وابی پێده‌گات.)
سه‌ره‌ڕای گه‌نجانی که‌م ته‌مه‌ن پیاوانی به‌ساڵاچووی 56 ساڵانیش به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی بژێوی ژیان ڕه‌نج و چه‌رمه‌سه‌ری زۆر ده‌کێشن له‌م کاره‌ مه‌ترسیداره‌دا. سنووره‌ڤانه‌ نه‌جیمه‌کانی شاره‌کانی بانه‌، سه‌رده‌شت، نه‌وسوو، شنۆ له‌ پارێزگاکانی کوردستان،کرماشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی هه‌لی کار و کارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنان ساڵه‌های ساڵه‌ له‌ ڕووی ناچارییه‌وه‌ ڕوویان له‌ کاری مه‌ترسیدار و ناپایه‌داری کۆڵبه‌ری کردووه‌ ئێستا هه‌موو چاوه‌کان بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ران و ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوانێ که‌ چی ده‌که‌ن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌.

کۆدی بابه‌ت: 68460  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۱۳  |  کاتژمێر: 13 : 4

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات