بێده‌نگی بۆ بیستنی هاواره‌ خامۆشه‌کان/ بێکاری و نه‌داری هۆکاری کۆڵبه‌رییه- سه‌ییدمه‌عرووف سه‌مه‌دی*
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/یادداشت- به‌هۆی هه‌ژاری، بێکاری و نه‌دارییه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ گه‌نجانی پارێزگا کوردنشینه‌کان ناچارن له‌ ڕێگای کۆڵبه‌رییه‌وه‌ بژێوی ژیانیان دابین بکه‌ن و چوونکه‌ شتومه‌که‌کان له‌ ڕێگای فه‌رمییه‌وه‌ ناهێندرێن به‌رده‌وام گیان و ماڵیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.
کوردپرێس- کۆڵبه‌ره‌کان له‌ ناوچه‌ی بێورانی سه‌رده‌شت له‌ به‌فر و سه‌رما و کڕێوه‌دا گرفتار ده‌بن و هه‌ره‌سی به‌فر ده‌یانکا به‌ژێره‌وه‌، له‌ دوو قۆناغدا به‌ گه‌ڕان و داکۆکی ناوه‌ندی فریاکه‌وتن 16 که‌س له‌ ژێر به‌فردا هێندرانه‌ ده‌ره‌وه‌، 4 که‌س له‌ گرفتاره‌کان گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا و سێ که‌سیشیان له‌ مزگه‌وتی گوندی بێوران ده‌رمانی ئاساییان بۆ کرا و هه‌روه‌ها 6ی دیکه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی گوزرانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی سه‌رده‌شت که‌ دوو که‌سیان له‌ ژێر چاودێری تایبه‌تدا چاودێری ده‌کرێن.
به‌ڵام هه‌واڵی وه‌فاتی ئه‌و 4 کاسب کاره‌ (کۆڵبه‌ران) سه‌رده‌شتییه‌ بووه‌هۆی داخ و ئه‌سه‌فی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و به‌تایبه‌ت شاری سه‌رده‌شت. هه‌روا که ده‌زانن به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌داری و بێکارییه‌وه‌ به‌شێکی زۆر له‌ گه‌نجانی پارێزگا کوردنشینه‌کان ناچارن له‌ ڕێگای کۆڵبه‌رییه‌وه‌ بژێوی ژیانیان دابین بکه‌ن.
ئه‌م پیشه‌ داسه‌پاوه‌ زۆر سه‌خڵه‌ت و دژوار و پڕمه‌ترسییه‌. به‌نده‌ وێڕای ئاراسته‌کردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و بنه‌ماڵه‌ و به‌جێماوانی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ چاوه‌ڕوان ده‌که‌م هه‌واڵی له‌ده‌ستچوونی کاسبکاره‌ کۆڵبه‌ره‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زیاتری له‌ میدیاکان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا ببێت به‌ڵکوو به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کان و ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئاگادار بکرێنه‌وه‌ و ڕێچارێکی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بدۆزنه‌وه.
ئه‌مڕۆکه‌ وه‌کوو ڕۆژی بێده‌نگی، هاوخه‌می له‌گه‌ڵ کۆڵبه‌ره‌کان و بێده‌نگی بۆ بیستنی هاواره‌ خامۆشه‌کان ده‌زانم و هه‌واڵ و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به‌م پرسه‌وه‌ به‌ ئه‌ملاو ئه‌ولادا ده‌نێرم به‌ڵکوو مه‌ڵهه‌مێک بۆ ئه‌و کاره‌ساته‌ی له‌م دیاره‌ کۆنه‌دا ڕووی داوه‌ به‌ڵکوو به‌رپرسه‌کان له‌ داڕێژانی یاسای به‌رنامه‌ی پێنج ساڵه‌دا هه‌نگاوێکی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری دواکه‌وتوویی و چه‌رمه‌سه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ڵبگرن به‌ڵکوو له‌ داهاتوودا ڕووداوی له‌و چه‌شنه‌ به‌ چاو نه‌بینینه‌وه‌.
* نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه‌، دیوانده‌ره و کامیاران له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی خولی چواره‌م و پێنجه‌م، فه‌رمانداری پێشووی مه‌هاباد و چالاکی سیاسی مه‌ده‌نی

کۆدی بابه‌ت: 68415  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۱۲  |  کاتژمێر: 14 : 20

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات