فه‌رمانه‌که‌ی تره‌مپ خه‌ڵاتی ئۆسکاریشی هێنایه‌ ده‌نگ
به‌شی فەرهەنگ و هونەر- پاش بڕیارەکەی ترامپ بۆ رێگریکردن لە گەشتی هاوڵاتیانی حەوت وڵات کە لەنێویاندا ئێرانیش هەیە بۆ چوونە ناو ئەمریکا، ئەکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکان ئیدانەی ئەو بڕیارەی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس وتەبێژی ئەکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئەمریکا کە خەڵاتی ‏ئۆسکار لە بواری سینەمادا دەدات، لەسه‌ر ئەسغەر فەرهادی دەرهێنەری ئێران کە یەکێک لە فیلمەکانی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئۆسکاری باشترین فیلمی نائینگلیزی زمان دێته‌ ده‌نگ و راگه‌یێندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌.
وتەبێژی ئەکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئەمریکا کە خەڵاتی ئۆسکار لە بواری سینەمادا دەدات، لە بەیاننامەکه‌دا ئەگەری رێگریکردن لە ئەسغەر فەرهادی و ئەکتەرەکانی فیلمەکەی کە ناوی (فرۆشیار)ە، بۆ چوونە نێو ئەمریکا بەهۆی ئایین یاخود رەگەزنامەیانەوە بە “زۆر نیگەرانکەر” ناوبردووە و ئیدانەی ئەو بڕیارەی کردوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەکادیمیاکەیان دەستکەوتەکانی هونەری سینەما لە دەرەوەی نەتەوە و ئەتنیک و جیاوازییە ئایینییەکانەوە بەرز رادەگرێت.
فیلمی “فرۆشیار”، کە لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی و نواندنی شەهاب حوسەینی و تەرانە عەلیدوستی-یە، ساڵی 2016 ئەسغەر فەرهادی خەڵاتی باشترین سیناریۆی ڤیستیڤاڵی که‌نی لەسەر فیلمەکە و هەروەها شەهاب حوسەینی-ش خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لەسەر ئەو فیلمە برد.
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکاری 2017، شەوی یەکشەممە 26ی فێبریڤێری لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەدەچێت و ئامادەنەبوونی ئەسغەر فەرهادی و ئەکتەرانی فیلمەکەی رەنگە کاردانەوەی زیاتری لێبکەوێتەوە.
پێشتر تەرانە عەلیدوستی، یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمی “فرۆشیار”، رێگریکردن لە گەشتی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ ئەمریکا بە کارێکی “رەگەزپەرستانە” ناوبرد و وتی کە بایکۆتی رێوڕەسمی خەڵاتی ئۆسکار دەکات.
 
ئەسغەر فەرهادی کە لە ساڵی 2012 کە بۆ فیلمی (جیابونەوەی نادر لە سیمین) خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و ئۆسکاری برد، لەنێو سینەماکارانی ئەمریکادا کەسێکی ناسراوە. فەرهادی سێ جار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە و یەک جار خەڵاتەکەی بردۆتەوە.

کۆدی بابه‌ت: 68369  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۱۱  |  کاتژمێر: 20 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
فێستیڤاڵی ناوچەیی کورتە فیلم لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی کوردستان کرایەوە
به‌ بیری‌ ئازادی تاقەتی کۆسپه‌ مادییەکان دەهێنم
کارادنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی کۆنگریسی ئەمریکا
مۆگرینی ڕەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤی تورکیا گرت
کۆریدۆرە شیمانەییەکانی هەناردەی نەوتی سووریا لە لایەن کوردەکانەوە
داخوازیی کوردەکان لە ئەمریکا بۆ مانەوەی زیاتر لە سووریا
ئەمریکا لە شکستە بەردەوامەکانی بەرامبەر گەلی ئێران پەند وەربگرێت
ریفرادۆمی هەرێمی کوردستان دوا ناکەوێت
ئه‌گه‌ر کشتوکاڵی کرماشان بکرێته‌ ته‌کنیکی، ئابووری ڕۆژئاوای وڵات گه‌شه‌ ده‌سێنێت
هه‌نارده‌کردنی کاڵا له‌ پارێزگای کرماشان‌ به‌ره‌و عێراق 5 له‌سه‌د گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌
PKK ئاماری هاوپێوه‌ند به‌ دوو ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیای بڵاو کرده‌وه‌
کوردپرێس چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی کوردی ساغ ده‌کاته‌وه‌(2)/ مه‌نسوور ڕه‌حیمی
Berdevkê Dewleta Îranê: Em dev ji mafê xwe yê navneteweyî bernadin
فازی دووهه‌می کارخانه‌ی ئێران خۆردرۆی سه‌حنه‌ ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات