گۆڤاری ئاتلانتیک هۆشداری دا؛
ڕاگرتنی هاوکاری هه‌ولێر و به‌غدا کاره‌سات بۆ کورده‌کان به‌ بار ده‌هێنێت
به‌شی جیهان- هه‌رێمی کوردستانی بۆ درێژه‌دان به‌ ژیان پێویستی به‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و په‌یوه‌ندیی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا و دراوسێکانی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر هاوکاری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕابگیردرێت، پاشهاته‌کانی بۆ هه‌ولێر کاره‌ساتبار ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئاتلانتیکی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕاپۆرتێکدا کاریگه‌ری نه‌وت له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و عێراقی لێکداوه‌ته‌وه‌.
له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه‌ که‌ هه‌ولێر و به‌غدا که‌ بۆ درێژه‌دانی ژیان زۆر پێویستیان به‌ نه‌وت هه‌یه‌، له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ نه‌توانن پێکه‌وه‌ هاوکاری بکه‌ن پاشهاته‌یه‌کی زۆری بۆ هه‌ردووکیان ده‌بێت هه‌ڵبه‌ت بۆ کورده‌کان پاشهاته‌کانی کاره‌ساتبارتری ده‌بێت.
له‌ به‌شێک له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌: هه‌رێمی کوردستان له‌ وشکاییدایه‌ و بۆ درێژه‌دان به‌ ژیان پێویستی به‌ په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ دراوسێکان و له‌وان به‌غدا و هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌. ئابووری هه‌رێمی کوردستان به‌ پرسی نه‌وته‌وه‌ به‌ستراوه‌.
له‌ به‌شێکی دیکه‌دا ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی ڕکس تیلرسۆن، سه‌رۆکی پێشووی کۆمپانیای نه‌وتی ئێکسۆن مۆبیل وه‌کوو وه‌زیری نوێی ئه‌مه‌ریکاش ده‌توانێت کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق دابنێت چوونکه‌ تیلرسۆن له‌ ساڵی 2011دا به‌ واژۆکردنی گرێبه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا ته‌نگه‌ژه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بکات و دوو لایه‌ن تاکوو سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌بات.

کۆدی بابه‌ت: 68151  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۷  |  کاتژمێر: 13 : 42

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌ستکرد له‌لایه‌ن PKKه‌وه‌ دوو هێزی سوپای تورکیا بریندار بوون
کوردەکان بەرندەی گەمەی ئاڵوگۆڕی عێراق و سووریان
گۆڕان دوای نه‌وشیروان مسته‌فا/ هادی محه‌مه‌د‌ی‌فه‌ر
تیمی پینگ پۆنگی ئێران به‌ سه‌رڕاهێنه‌ری کوردستانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا
مردنی شوفێری موتورێک بە هۆی بەلارێدا چوون
ئەزموونەکانی هەڵبژادرن/ عەلی موتەهەری
وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ بۆری له‌و وڵاته‌وه‌ ئیجابی بوو
تا ئێستا کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پێکنه‌هێنراوه‌
شوێنی ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکا که‌ بۆ به‌غدا و کورده‌کان نێردراون دیار نییه‌
ڕووسیا و تورکیا گه‌مارۆوه‌ ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌
لایه‌نه‌کان نوێنه‌ریان بۆ کۆمیته‌ی ڕیفراندۆم دیاری نه‌کردووه‌
ئەسید پژاندن بە دەموچاوی پاڵێوراوی شاری ورمێ رەت کرایەوە
دەوڵەتی رۆحانی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە کوردستان ببێت/ رۆحانی باشترین بژادرە لە دوو هەڵبژاردنی رابرددوودا بووە
تانسۆ چیلله‌ر، سه‌رۆک‌وه‌زیرانی پێشووی تورکیا بانگهێشتی دادگا کرا
وشۆکارانی ئیلامی له‌ ڕکابه‌رییه‌کانی یه‌کده‌نگیی وڵاتانی ئیسلامی 2 میداڵیای زێڕیان وه‌ده‌ستهێنا
ئیمکانات