به‌ دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت؛
هه‌رێمی کوردستان 207 میلیۆن دۆلار قه‌رزی به‌ کۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی- تورکی دایه‌وه‌
به‌شی جیهان- حکوومه‌تی هه‌رێمی کورستان 207 میلیۆن دۆلاری به‌ بۆنه‌ی مووچه‌ی کۆمپانیای نه‌وتی بیانیی جه‌نێل ئێنێرژی به‌و کۆمپانیایه‌یه‌ داوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ئینتێرنه‌شناڵ بیزنس تایمز، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌ دوای قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ نه‌یتوانیبوو قه‌رزی وه‌دواکه‌وتووی کۆمپانیا نه‌وتییه‌ بیانییه‌کان بداته‌وه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بڕیاری داوه‌ که‌ قه‌رزی ئه‌م کۆمپانییانه‌ بداته‌وه‌ که‌ مه‌ترسیی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌.
کۆمپانیای به‌ریتانی- تورکیی جه‌نێل ئێنێرژی ڕایگه‌یاند: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی قه‌رزی وه‌دواکه‌وتووی خۆیه‌وه‌ به‌ کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی 207 میلیۆن دۆلاری به‌و کۆمپانیایه‌ داوه‌ته‌وه‌. له‌ ئێستادا ئه‌م کۆمپانیایه‌ ڕۆژانه‌ 53 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ر‌ده‌هێنێت که‌ به‌شێکی زۆر له‌و نه‌وته‌ له‌ ڕێگای تورکیاوه‌ بۆ بازاڕه‌ جیهانییه‌کان هه‌نارده‌ ده‌کرێت.
مورات ئۆزگۆل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی به‌ ئینته‌رنه‌شناڵ بیزنس تایمزی ڕاگه‌یاندووه‌: له‌ ساڵی 2016دا هه‌نگاوێکی ئیجابی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵگیراوه‌. ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان 207 میلیۆن دۆلارمان وه‌رگرتووه‌ که‌ ئه‌و به‌ستێنه‌ بۆ ئێمه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ به‌رنامه‌کانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌ کێڵگه‌کانی ته‌ق ته‌ق و تاوکه‌ درێژه‌ پێبده‌ین.
ناوبراو زیادی کرد: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و دڵنیاییه‌ی به‌ ئێمه‌ داوه‌ که‌ پێدانی مووچه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت و ئه‌م کاره‌ به‌ستێنی به‌دواداچوونی به‌رنامه‌کانی ئه‌م کۆمپانیا له‌ ساڵی 2017دا ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌م کۆمپانیایه‌ پێشبینی کردووه‌ که‌ له‌ ساڵی 2017دا ڕۆژانه‌ له‌ نێوان 35 تا 43 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
ڕۆژی ڕابردوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 15 میلیۆن دۆلار له‌ قه‌رزی خۆی به‌ کۆمپانیای گۆلف کی ستۆن و 54 میلیۆن دۆلار به‌ کۆمپانیای دی ئێن ئۆ به‌ بۆنه‌ی مووچه‌یانه‌وه‌ داوه‌ته‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 68050  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۵  |  کاتژمێر: 14 : 4

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆنسێرتی محەمەد عەلیزادە لە کرماشان و سنە هەڵوەشاوە
پشتیوانیی هەدەپە لە ڕیفراندۆمی هەرێم، بە مانای ئەنجامدانی لە تورکیا و سووریا نییە
سەربەخۆیی خەونی پڕمەترسیی کوردەکان
فستیڤاڵی دەفی حەوزەی هونەریی کوردستان؛ داواکاریێکی نێونەتەوەییە
زیاتر لە سەدا 4ی تێکڕای ئاسانکارییەکانی وڵات بۆ پارێزگای کرماشان تەرخان دەکرێت
بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵەیە/ ئەمریکا نابێ پشتیوانی لە یەپەگە بکات
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکەین ڕیفراندۆمەکەیان هەڵوەشێننەوە
ئەگەریی بەردەوام بوونی دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی ڕیفراندۆم
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری ئازەربایجانی رۆژئاواشی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری هەرێمی کوردستان لەڕاندەوە
Erdogan: Ku PYD bixwaze bi rêya Efrînê xwe bigihîne Deya Spî em ê teqz êrîş bikin
Waliyê Kerkûkê: Tenê bi şertekê em ê ala kurdistanê daxînin jêrê
Rewşa Teleferê piştî rizgarbûnê dê çawa be? /Analîz
پرسی کوردەکان له‌ تورکیا و سووریا پێکەوە به‌ستراوه‌
Serleşker Baqirî: Em û Tirkiye hebûna Amerîkayê li bakûrê Sûriyê narewa dibînin
ئیمکانات