به‌دوای پێدانی مووچه‌کان؛
ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بۆ به‌رده‌وامبوونی هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
به‌شی جیهان- دوو کۆمپانیای نه‌وتی ده‌ره‌کی پاش پێدانی مووچه‌ی ئه‌وان له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند: ئاماده‌ن بۆ به‌رده‌وامبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌م ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاری بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ناڵی بلۆمبرگ، دوو کۆمپانیای گلف کی ستۆن و دی ئێن ئۆ ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی جودا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاش به‌دواکه‌وتنێکی دوو مانگه‌، ئه‌مڕۆ 15 میلیۆن دۆلار و 54 میلیۆن دۆلار له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان وه‌رگرتووه‌.
گلف کی ستۆن ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌ به‌وه‌شه‌وه‌ که‌ هێشتاکه‌ مووچه‌ی دوو مانگی له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌ڵام ڕێککه‌وتنێک کراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مووچه‌کان له‌ کاتی خۆیدا بدرێت و به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ش هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی ده‌بێت.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی 2014 و پاش هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌هاش دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی ئابووری بووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ مووچه‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان له‌ کاتی خۆیدا بدات به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌ندێ له‌ کۆمپانیا نه‌وتییه‌ ده‌ره‌کییه‌کان یا به‌ ته‌واوه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان به‌جێهێشتووه‌ و یان چالاکی خۆیان له‌ کێڵگه‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان وه‌ستاندووه‌.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی 2014 به‌ڵێنی دابوو که‌ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2017 بۆ یه‌ک میلیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژ به‌رز بکاته‌وه‌ به‌ڵام به‌پێی ئاماری هه‌نارده‌کردنی مانگی ڕابردووی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌، هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕێژه‌یه‌ک زیاتر له‌ 500000 به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژ بووه‌.

کۆدی بابه‌ت: 67983  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۴  |  کاتژمێر: 14 : 57

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
قایه‌قوانی به‌ئه‌زموونی کوردستانی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵات
530 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی کرماشانیان کردووه‌
کورته‌فیلمی "ئێستا کچێک نیشتمانمه" به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی له‌فستیڤاڵی وه‌نکۆویری کانادا وەرگیردرا.
کرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پێترۆکیمیای له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌
سوپای سووریا سوپایێکی نەتەوەییە/ لە بەشداریی سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە پێشوازی دەکەین
٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بۆ نورسەل ئایدۆغان
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکە و بارەگای پەکەکە لە باکووری عێراقیان بوردومان کرد
سوپای دیموکراتیکی سووریا لە بەری ڕۆژهەڵاتەوە چۆتە ناو ڕەقە
هەواڵنێرە ناحوکمییەکان لە سەردانەکەی رۆحانیدا بۆ کوردستان نامەحرەم بوون
پیرەمێردی 101ساڵان خۆی بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان لە سەردەشت دەپاڵێوێت
هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک پێشێل‌کردنی دەستووری عێراق نییە
بەغدا هیوای بە هاوکارییە ئەمنییەکانی رووسیایە
کۆگه‌ی پترۆکیمیای کوردستان کرایه‌وه‌
سعوودیه‌ لە قەرزەکانی عێراق خۆش دەبێت
له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی شاری "طبقا" له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی هاوکاری ده‌که‌ین
ئیمکانات