سه‌رۆکى زانکۆى ئه‌مریکیی کوردستان له‌ دهۆک:
تره‌مپ پشتیوانى کورده‌
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى زانکۆى ئه‌مریکىی کوردستان له‌ دهۆک مایکڵ مۆڵنێکس، رایگه‌یاند، ئیداره‌ى تره‌مپ دۆستى کورد ده‌بێت و پشتیوانى زیاترى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ماوه‌ى 100 رۆژى یه‌که‌مى ئیداره‌که‌ى واده‌یه‌کى هه‌ستیاره‌ و زۆر شت روونده‌بێته‌وه‌ له‌ باره‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێى واشنتۆن.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤، مایکڵ مۆڵنێکس به‌م جۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى ئەو تەلەفزیۆنەی داوەتەوە‌:
 
کوردستان ٢٤: ئیدارەی نوێی ئەمریکا چ گۆڕانکارییه‌کى جه‌وهه‌رى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌کات؟
مایکڵ مۆڵنێکس: به‌ڵێ بێگومان من سه‌رۆکى زانکۆم و که‌سێکى سیاسى نییم و شاره‌زاى سیاسى  نییم، به‌هه‌ر حاڵ هه‌موومان ده‌زانیین گۆڕانکارى ریشه‌یى دێته‌ ئاراوه‌ له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، ترامپ که‌سێکه‌ به‌ ده‌نگى به‌رز ئه‌وه‌ى وتووه‌، دژى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێرانه‌، که‌ ئۆباما واژووى له‌سه‌ر کردووه‌ و چه‌ندجار وتویه‌تى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ ده‌دڕێنێت و زۆر نیگه‌ران بووه‌ له‌سه‌ر نه‌بوونى باڵانسى هێز له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و من دڵنیانیم له‌وه‌ى چى ده‌کات، به‌ڵام هه‌مووى ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى کێ ده‌بێته‌ ئه‌ندامى کابینه‌که‌ى و له‌ دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا هه‌موو شتێک روون ده‌بێته‌وه‌.
کوردستان ٢٤: ترامپ چىی بۆ کوردستان پێیه؟
مایکڵ مۆڵنێکس: به‌ دڵنیاییه‌وه‌، وه‌ک پێشتریش وتم له‌ ئێستادا پێشبینی کردن ئه‌سته‌مه‌ و  ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى کێ ده‌بێته‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و کێ ده‌بێته‌ وه‌زیرى به‌رگرى و کێ ده‌بێته‌ جێگرى و نازانم به‌ ته‌واوى سیاسه‌تى چۆنه‌ و ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌زانم که‌ پشتیوانێکى سه‌رسه‌ختى کوردستانه‌ و ئه‌و که‌سانه‌ش گرنگن که‌ دێنه‌ پێگه‌ى بڕیاردان و ئه‌وان کاریگه‌رى زیاتر له‌ سه‌ر بڕیاره‌کانى تره‌مپ ده‌که‌ن.
کوردستان ٢٤: له‌ باره‌ى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ ترامپ چۆن پێشوازى له‌و پرسه‌ ده‌کات؟
مایکڵ مۆڵنێکس: دووباره‌ى ده‌که‌مه‌وه‌ من نازانم ئه‌و چۆن بیر ده‌کاته‌وه‌، ئه‌و که‌سێکى ئه‌رێنییه‌  به‌رامبه‌ر دۆزى کورد و خه‌ڵکى کورد. خه‌ڵکى کورد له‌وێ له‌ ئه‌مریکا هه‌ن و ده‌ژین و پێم وایه‌ ترامپ ده‌زانێت و شاره‌زایى باشى هه‌یه‌ له‌ کورد و هیوادارم به‌ ماوه‌یه‌کى کورت بتوانێت بڕیارێکى باش بدات، به‌ڵام له‌ ئه‌مریکا هه‌موو کات پشتیوانى ئه‌و وڵاتانه‌ بووه‌، که‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بن و له‌ مێژووى ئه‌مریکا ئه‌و شته‌ زۆر باو بووه‌ و به‌ هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ ئێستا خه‌ڵک له‌ ئه‌مریکا زیاتر ئاشناى کورد بووه‌ و که‌ کارێکى مه‌زنیان له‌ به‌رامبه‌ر داعش کرد و پێم وایه‌ ترامپ پاڵپشتیى کورد ده‌بێت له‌ بڕیاره‌کانیدا و هه‌ندێک له‌ سیاسییه‌کانى ئه‌مریکا و منیش دڵنیا نییم ئایا ده‌بێته‌ بابه‌تى یه‌که‌م له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێز بارزانى و به‌ڕێز مه‌سروور بارزانیش له‌ ئه‌مریکا بوون و له‌ واشنتن پۆست و میدیاى ئه‌مریکا زۆر باسى سه‌ربه‌خۆیى کوردستان کراوه‌ و پێم وایه‌ زۆر به‌هێزه‌وه‌ پشتیوانى له‌ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان ده‌کات.
کوردستان ٢٤: ئایا له‌ سه‌رده‌مى ترامپدا دۆستایه‌تى کوردستان زیاتر ده‌بێت؟
مایکڵ مۆڵنێکس: ئه‌و پشتیوانییه‌ى ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت و پێم وایه‌ تره‌مپ شتى باشى له‌  باره‌ى کوردستانه‌وه‌ بیستووه‌ و بڕیارى باش ده‌دات له‌ باره‌ى کوردستانه‌وه‌ و پێم وایه‌ ناوچه‌که‌ به‌ ناسه‌قامگیریدا ده‌ڕوات به‌ تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ترامپ بڕیارى خۆى له‌ باره‌ى رێککه‌وتنى ناووکى ئێران بدات و ناتوانم ئێستا بڕیار بده‌م و من شاره‌زا نییم و شاره‌زاى مێژووى سیاسیى نییم، به‌ڵام شتێکى لۆژیکییه‌ و له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا هه‌ندێک ئاڵۆزى له‌ ناوچه‌که‌ درووست ده‌بێت و 100 رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى ترامپیش زۆر هه‌ستیاره‌ و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داویه‌تى ده‌بێت جێبه‌جێیان بکات و ئه‌جێنداى خۆى له‌سه‌ر زه‌وى جێبه‌جێ بکات و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا هه‌موو وێنه‌که‌ روونده‌بێته‌وه‌.
کوردستان ٢٤: ترامپ ده‌توانێت له‌ گێڕانه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌رکه‌وتوو بێت؟
مایکڵ مۆڵنێکس: پێم وایه‌ به‌ڵێ، جارێکى دیکه‌ش ده‌یڵێمه‌وه‌ و هه‌ر که‌س قسه‌ بکات ته‌نیا  پێشبینى کردنه‌ و ته‌نیا دوو رۆژ هاتووه‌ته‌ ئۆفیسى سه‌رۆکایه‌تى و کاتێکى هه‌ستیاره‌ و ئه‌وه‌ى به‌ بن گوێیدا ده‌چرپێنێت ئه‌و کاریگه‌رى ده‌بێت و ترامپ که‌سێکه‌ کاریگه‌رى ده‌وروبه‌رى له‌سه‌ره‌ و که‌سانى شایسته‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ دوروبه‌رى خۆى و هه‌ندێکیان خه‌ڵکى ئه‌مریکا پێیان خۆش نییه‌ به‌ڵام به‌ گشتیى ناڕوونییه‌ک له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بڕیاریشم وایه‌ له‌ داهاتوو بڕیارى زۆر باش ده‌دا.
کوردستان ٢٤: وه‌ک زانکۆکه‌تان توانیوتانه‌ ئه‌زموونى پێکه‌وه‌ژیانى هه‌رێم بگوازنه‌وه‌ بۆ رایگشتى و زانکۆکانى ئه‌مریکا؟
مایکڵ مۆڵنێکس: ئه‌وه‌ى که‌ ده‌بیسترێت له‌ ئه‌مریکا، من تازه‌ هاتوومه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێک هیلاکیشم  و له‌ رێگه‌ هاتوومه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ ئه‌مریکا ده‌بیسترێت و خه‌ڵک ده‌یزانێت پێشمه‌رگه‌یه‌ و شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش و ئه‌مه‌ش کوردستانى کردووه‌ته‌ تۆپ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان و له‌ ئه‌مریکاش و ئه‌و ئازایه‌تییه‌ى که‌ ژنان و پیاوانى پێشمه‌رگه‌ کردوویانه‌ له‌ دژى داعش که‌ له‌ برى هه‌موو جیهانی ئازاد شه‌ڕى داعشیان کردووه‌، وایکردووه‌ هه‌موو ئه‌مریکا زیاتر له‌ باره‌ى کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه‌ بزانن.
 

کۆدی بابه‌ت: 67974  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۴  |  کاتژمێر: 13 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات