ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ تاکوو کاتژمێرێکی دیکه‌/ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئاماده‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
به‌شی سووریا- تاکوو کاتژمێرێکی دیکه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ پێته‌ختی قه‌زاقستاندا ده‌ستیپێده‌کات. حه‌وت لایه‌ن له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ سپۆتنیک، له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌دا که‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ 23 و 24ی جانیڤێری به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ پێته‌ختی قه‌زاقستاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ ئاماده‌بوونی حه‌وت لایه‌نی دانووستانکار که‌ بانگهێشتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ کراون کاره‌کانی ده‌ستپێده‌کات.
ئه‌م 7 لایه‌نه‌ بریتین له‌ ده‌وڵه‌تی سووریا، به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا، ڕووسیا، کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیا، ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا. سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ئاماده‌بوونی خۆیان له‌م کۆبوونه‌وه‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه‌.
ستفان دمیستۆرا پێش له‌ ده‌ستپێکردنی فه‌رمی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی نێردراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریا به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سووریا له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا دیدار ده‌کات. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م دیداره‌ یه‌ک کاتژمێر پێش له‌ ده‌ستپێکردنی دانووستانه‌کان ئه‌نجام بدرێت. ناوبراو شه‌وی ڕابردووش له‌گه‌ڵ جابری ئه‌نساری سه‌رپه‌رشتی وه‌فدی ئێرانی ئاماده‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌دا دیداری کردبوو.
به‌رپرسانی وڵاتی میواندار باسیان له‌ ئاماده‌یی ته‌واو بۆ ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌که‌ کردووه‌ و ته‌نانه‌ت شوێنی دانیشتنی وه‌فده‌کان له‌ پشتی مێزی دانووستانیان دیاری کردووه‌. به‌م بۆنه‌وه‌ وه‌فدی به‌رهه‌ڵستکاران له‌ پاڵ وه‌فدی تورکیا و وه‌فدی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌ پاڵ وه‌فدی ئێرانی داده‌نیشن.

کۆدی بابه‌ت: 67957  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۴  |  کاتژمێر: 11 : 25

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ده‌وڵه‌تی تورکیا دژ به‌و لایه‌نانه‌یه‌ که‌ خوازیاری چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریان/ له‌ سووریا شه‌ڕی جیهانیی سێهه‌م له‌ئارادایه‌
خولی نوێی دانووستانی ئه‌ستانه‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سووریا ده‌ست­پێده‌کات
کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ وه‌دواکه‌وت
وه‌فدی ڕووسیا و سووریا بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌م شاره‌
ڕووسیا بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ بانگهێشتی ئه‌مریکای کرد
ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ ئه‌ستانه‌دا دیدار ده‌که‌ن
ڕووسیا ده‌رئه‌نجامی دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ بۆ کورده‌کان ڕوون ده‌کاته‌وه‌
ڕێککه‌وتنی ده‌وڵه‌تی سووریا و به‌رهه‌ڵستکاران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌کان
ده‌بێ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌کان له‌ سووریادا ده‌ربکرێن
هێرشی به‌ره‌ی نوسره‌ بۆ سه‌ر گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئاماده‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
ڕووسیا یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێی سووریای ئاراسته‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری کرد
بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ فه‌رمی ناناسین
له‌ ئه‌گه‌ری شکستی دانووستانی ئه‌ستانه‌دا،‌ درێژه‌ به‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ین
یه‌که‌مایه‌تیی تورکیا که‌م کردنه‌وه‌ی هێزی سیاسی و سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریایه‌
داڕشتنی به‌ڵگه‌ی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
به‌شداری کردنی 15 گرووپی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ بۆنه‌ی بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان شکست ده‌خوات
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێکرد
"هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک" ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ قبووڵ ناکات
گرووپه‌کانی ئاماده‌بوو له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ ناکۆکییه‌کی چاره‌سه‌رنه‌کراویان هه‌یه‌/ تورکیا به‌ دوای زاڵبوون له‌سه‌ر باکووری سووریایه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا بانگهێشتی به‌شداریی‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ کرا
وه‌لاوه‌نانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له‌ گفتوگۆکانی ئه‌ستانه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه‌
له‌ دانووستانه‌کانی قه‌زاقستاندا به‌شداری ناکه‌ین
ئاماده‌بوونی PYD له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ به‌ هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکه‌ین
دوایین هه‌واڵه‌کان
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
پاشهاته‌کانی گشتپرسی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌
نابێت گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی عێراق بێت
170 کیلۆگرام تریاک له‌ کرماشان دۆزرایه‌وه‌
ئیمکانات