نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق:
سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە دۆخی ئێستادا گونجاو نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق وێڕای جەخت لەسەر ئەوەیکە پێوەندیی باشی بەغدا – هەولێر لە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراقە وتیشی: دۆخی ئێستا بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان گونجاو نییە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "صوت العراق"، موەفەق ڕەبیعی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای ئاماژە بەوەی پێوەندیی باشی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی گەلی عێراقە زیادیشی کرد: ئەنجومەنی نوێنەران و دەوڵەتی فیدراڵ سەڵاحی ئەوەیان نییە سەبارەت بە سەربەخۆیی هەرێم لەگەڵ دەوڵەتی هەرێمی کوردستان قسە بکەن، چوونکە ئەم پرسە پێوەندیی بە گەلی عێراقەوە هەیە.
ڕەبیعی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی مەترسیی تێدایە و وتیشی: ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی پێویستی بە بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و بەڵکوو لە هەموو عێراق هەیە چوونکە کورد و عەرەب لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ بەڵگەی یاسای بنەڕەتییان واژۆ کردووە و ٧٠ لەسەدی عێراقییەکانیش دەنگی ئەرێنییان پێداوە.
ناوبراو ئاماژەی کردە ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە نزیک بوونەوەی کاتی سەربەخۆیی دەکەن و دەریبڕی: ئەو ڕاپۆرتانە جۆرێک لە ململانێی میدیاییە و ئامانجیشیان داپۆشانی کێشە و گرفتە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێم و تێکڕای عێراقە.
ڕەبیعی جەختی کرد سەرەڕای ڕێز بۆ چارەنووسی کوردەکان، بڕوام وایە ئێستا دۆخەکە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێم گونجاو نییە و ئامانجی سەرەکیی تێکڕای گەلی عێراق لە ئێستادا دەبێ لەناو بردنی داعش و تیرۆریسم بێت.

کۆدی بابه‌ت: 67927  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۳  |  کاتژمێر: 21 : 55

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
وه‌ستانی به‌شێک له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له‌ ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه‌
ڕاکێشانی 3 هه‌زار میلیارد ڕیاڵی بۆ‌ پڕۆژه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی شاره‌وانییه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
پارتی تاکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌رێم و تاکه‌ چاره‌ لای پارتیه / هه‌موو کێشه‌کانیان به‌ کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ گرێ داوه‌
له‌ سووریا و عێراقدا هه‌م له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌بین و هه‌م له‌سه‌ر مێزی دانووستان
زمانی دایکی پێویستی بە مێهری دایکانە هەیە/مەهدی خاڵوەندی
‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا یه‌کێک له‌ له‌مپه‌ڕه‌کانی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ته‌لعه‌فره‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ نابن
جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ بێ به‌شداریی کورده‌کانی سووریا مومکین نابێت
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی هاوسه‌رگیری له‌ کوردستان پشتیوانی ده‌کرێت
گه‌مارۆی گوندی کۆروکۆی نۆسه‌یبین هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
هیچ کۆڵبه‌رێک له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستدڕێژی پێ نه‌کراوه‌/ هیچ مۆڵه‌تێک بۆ سنوورنشینان له‌ ناوه‌ندی پارێزگاریدا ده‌رناکرێت
هاوکارییه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا ڕوو له‌ زیادبوونه‌
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆی ئازاردانی عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ تورکیای دابه‌ش بکردبایه‌؛ چیای قه‌ندیل ده‌نگی ئه‌رێنیی به‌و یاسایه‌ ده‌دا
ئاکپارتی که‌ هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ چ وه‌ڵامێکی بۆ کورده‌کان هه‌یه‌
ئیمکانات