پێویستییه‌کان و ڕه‌وته‌ ئیجابییه‌کانی بودجه‌نووسیی شاری سه‌قز/ ئه‌فشین عه‌زیزی
به‌شی یادداشت/ کوردستان- ئه‌فشین عه‌زیزی ئه‌ندامی شۆرای شاری سه‌قز به‌ ناردنی یادداشتێک بۆ کوردپرێس پێویستییه‌کان و ڕه‌وته‌ ئیجابییه‌کانی بودجه‌نووسیی شاری سه‌قزی لێکداوه‌ته‌وه‌.
کوردپرێس- ڕوانگه‌یه‌کی ئارمانجی به‌ پڕۆژه‌کانی‌ ئاوه‌دانکاریی شاری؛ به دۆخی ئابووری ئێستای شاره‌وانی له‌ بودجه‌به‌ندی ساڵی داهاتوو، ده‌بێته‌هۆی دروست بوونی کۆمه‌ڵێک له‌ پڕۆژه‌ نیوه‌ته‌واوه‌کان.
- بودجه‌نووسی ده‌بێ به‌پێی ڕاستییه‌کان بنووسرێت و پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی ده‌بێ له‌ کاره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان بێت.
- له‌ حاڵێکدا که‌ به‌شێکی زۆری بودجه‌ی 54 میلیاردیی شاره‌وانیی سه‌قز به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی هاوبه‌ش که‌ سوودی دانه‌وه‌یان زۆر به‌رچاو بووه‌ و زۆرترین گوشار بۆ سه‌ر شاره‌وانی دێنێت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ کتووپڕ و ڕه‌وتێکی ڕوو له‌سه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ و ته‌نیا کێشه‌کانی داهاتوو دژوارتر ده‌کات و ئیمکانی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی به‌ هاووڵاتیان سنووردارتر ده‌کاته‌وه‌.
- یه‌که‌مایه‌تی دانانی تێچووه‌کانی شاره‌وانی ده‌بێ به‌پێی پێداویستی ڕۆژی کۆمه‌ڵگا و شار ئه‌نجام بگرێت و ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ جۆراوجۆره‌کان پێناسه‌ بکرێت و به‌ هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌ به‌شێکی بچووک له‌ بودجه‌ ته‌رخان بده‌ین، هه‌موویان نیوه‌ته‌واو و نیوه‌کاره‌ ده‌مێننه‌وه‌.
- ته‌لاری فه‌رهه‌نگی هونه‌ری و ته‌رمیناڵی ناوه‌ندی و پردی (له‌ درێژایی شه‌قامی مامۆستا شیرازی) له‌و پڕۆژانه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای خولی چواره‌مه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌ و خه‌ڵک هه‌موو ساڵێک چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ین که‌ به‌ ڕه‌وتی ئێستا و لامه‌رکه‌زییه‌تی ته‌واو و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌ر یه‌ک له‌ پڕۆژه‌کان، جێبه‌جێبوونی ئه‌م پڕۆژانه‌ به‌دوور له‌ ڕاستییه‌.
- سه‌ره‌ڕای بابه‌ته‌ ئاماژه‌ پێکراوه‌کان، کردنه‌وه‌ی پردی له‌ درێژایی شه‌قامی مامۆستا شیرازی به‌ره‌و پردی کوردستان و گه‌ڕه‌کی حاجی ئاوا و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بینای کۆنی بازاڕ به‌تایبه‌ت بازاڕی باڵا و بینای ناوه‌ندی شاری سه‌قز، له‌و به‌شانه‌یه‌ که‌ به‌ره‌وڕووی کێشه‌یه‌؛ ئه‌م بابه‌ته‌ گرینگانه‌ ده‌بێ له‌ یه‌که‌مایه‌تی دانانی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی شاره‌وانی له‌ سه‌رووی نیگه‌رانییه‌کانی شاره‌وانی­دا بێت.
- به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ که‌ له‌ پێویستییه‌ گرینگه‌کانه‌ و ڕوانینی تایبه‌تی هاوکارانی شۆرای شار و کۆمه‌ڵه‌ی شاره‌وانی ده‌خوازێت ‌مووچه‌ و پاره‌ دواکه‌وتووه‌کانی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینکراو و له‌سه‌رکاری شاره‌وانییه‌؛ که‌سانێک که‌ پاش 30 ساڵ خزمه‌تگوزاریی سادقانه‌ چاوه‌ڕوانی پاداشتی که‌می ته‌واوبوونی خزمه‌تگوزاری خۆیانن.

کۆدی بابه‌ت: 67905  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۳  |  کاتژمێر: 12 : 49

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئامانج لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک ڕکابەریی نێوان حزبە کوردییەکانە
مەسعوود بارزانی لە سەر داوای تورکیا هەوڵی وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال دەدات
لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانین
ئەمریکا لە مووسڵ لە دووی ئاژاوەگێڕییە/ داعش ئاکامی سێگۆشەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژئاواییە
پێویستە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ڕێگای مادەی ١٤٠وە چارەسەر بکرێت
رێبەرانی کورد پێشوازی دەکەن لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆوە زانیارییەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی ناخۆیی بەدەست هێناوە؟
بەکارهێنانی هێمای یەپەگە لە لایەن ژینڕاڵەکانی ڕووسیا قبووڵ ناکەین/ ئاڵمانیا چەک دەداتە تیرۆریستان
پاش ئازادکردنی ڕەقە لێێ دەکشێینەوە/ لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا دەکەین
بڵاوکردنەوەی رۆزنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا قەدەغە کرا
ئەمریکا ڕاهێنانی بە زیاتر لە ١٨٠٠٠کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە
ڕووداوەکانی ١٩٣٨ی درسیم دڕندانە بوو/ پارتەکەی قڵیچدار ئۆغلۆ ئەو کارەساتەی خولقاند
وردەکارییەکانی سەفەری دووهەمی ڕۆحانی بۆ کوردستان
کوردەکانی سووریا پێوەندی سیاسی و سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە
ئیمکانات