پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
بەشی ئێران- کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنج‌شەمە، 30ی سەرماوەز هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە بینای 17قاتی پلاسکۆ، تەلەفۆنی ئیدارەی ئاورکوژێنەوەی تاران دەهەژێنێت. زیاتر لە 600 یەکەی بازرگانی و بەرهەمهێنان لەو بینایەدا نیشتەجێن. دەستبەجێ کارمەندانی یەکەی 10ی ئاگرکوژێنەوەی تاران بە ئامێر و ئوتۆمبێلی پێویستەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە دەکرێن
 لە یەکەم ساتەکانی رووداوەکەوە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە توانییان چەندین کەس لەو رووداوەدا رزگار بکەن. ئەمە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی تووشبووان بوو. ئاگرکوژایەوە. رەوتەکە هێمن بووەوە. خەڵکەکە بیناکە بەجێدێڵن. لە ناکاو لە قاتی دەیەمی بیناکە دەنگی تەقینەوە دێت. دیپۆی شت‌و‌مەکی گڕگر بڵێسەی ئاگرەکە بەرزدەکاتەوە بیناکە لە قاتەکانی سەرەوە دادەڕمێت. کڵافی ئاسن و ئاسەواری بیناڕووخاوەکە بووە گرێ‌کۆڵەی گەورەی ئێستای شارەوانی، ناوەندی فریاگوزاری، رێکخراوی مانگی سوور و سەرجەم خەڵک و کەس‌وکاری پێوەندیدار بە پلاسکۆوە. سەرۆکی ژووری یەکە بازرگانییەکان خەسارە ماڵییەکە زیاتر لە 150ملیارد تمەن بەراورد دەکات. بڕانی کارەبای ناوچەکە بووە هۆی کێشە لە 3500 خەتی تەلەفۆن. هەر لە یەکەم ساتەکانی رووداوەکەوە ژووری تایبەتی قەیران بۆ ئەو بابەتە کۆبووەوە. وتەبێژی ناوەندی ئاگرکوژێنەوە وەکوو وتەبێژی رووداوەکە ناسێندراوە. گرووپەکانی ئاگرکوژێنەوە و مانگی سوور بە ئامێری تایبەتی زیندوودۆز و سەگە راهاتووەکانەوە بەدوای گرفتارانی ژێر داڕماوەکەدا دەگەڕێن. هەرچەند وتەبێژی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی تاران دەڵێت بەو دۆخەوە کە دەیبینین ئەگەری زیندوومانی کەسێک بوونی نییە بەڵام هیوا و ئومێد بە موعجیزە لە تیمەکانی فریاکەوتندا زیندووە.
 بەرپرسانی ئاستی باڵای وڵات لەم رووداوە دڵتەزێنەدا هاتنە مەیدان و هەر یەکەو لای خۆیانەوە وێڕای سەردانی شوێنی رووداوەکە داوایان‌کرد ئاسانکاریی پێویست بۆ خێراتر کردنەوەی هەڵگرتنی داڕماوی بیناکە و دۆزینەوەی گرفتاربووانی ئەو کارەساتە بکرێت. لەبەرزترین ئاستەوە رێبەری باڵای شۆڕش پەیامی هاوخەمی و ئەسەفی خۆی سەبارەت بەم رووداوە ئاراستەکرد و داوای لە هەمووان کرد بەگیانێکی بوێرانەوە هەوڵی سەرەکییان بۆ دۆزینەوەی گرفتاربووان و دەرهێنانیان لەژێر داڕماوەکەدا بخەنەگەڕ و ئاوڕ لە هیچ قسە و دەنگۆیەک نەدەنەوە.
لەو کەسانەی سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کردووە:
ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار، حەسەن هاشمی وەزیری تەندروستی، سەید حسێن هاشمی پارێزگاری تاران، قاڵیباف سەرۆکی شارەوانیی تاران، سەردار محەمەد عەلی جەعفەری و چەندین کەسایەتیی باڵای وڵات لە پۆستە جۆربەجۆرەکانەوە دەرکەوتن و هێمایەکی جوانی وڵاتدۆستی و یەکدڵییان پیشان دا.
 
لە هەڵمەتی لابردنی داڕماوی بیناکە و دۆزینەوەی گرفتاربووان چەند ناوەند و دامەزراوی ناوخۆیی یارمەتیی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەدەن. لەوان قەرارگای خاتەمولئەنبیای سپای پاسداران، ئەرتەش، شارەوانی، رێکخراوی مانگی سوور و فەرماندەیی ئینتیزامیی تاران.
25 تا 30کەس لە ژێر زەوینی بینای پلاسکۆ گرفتار بوونە. تیمەکانی فریاکەوتن هەوڵ دەدەن بە لێدانی تۆنێل بگەنە ئەو قاتەکانی ژێرەوەی بیناکە. سەرەڕای هەوڵی زۆر تا ئێستا ئەو کارە ئاکامێکی نەبووە. ئەگەرچی ئەگەری زیندوومانی کەسێک لەژێر بیناداڕماوەکەدا زۆر کەمە بەڵام هەوڵەکان درێژەی هەیە. بەرپرسی گشتیی ئاگرکوژێنەوەی تاران دەڵێت تا دوایین کاتەکانی پاش‌نیوەڕۆی هەینی هێشتاکە گڕی ژێر بینا داڕماوەکە بڵێسەی هەبووە. لەم رووداوەدا چەند کارمەندی ئاگرکوژێنەوە شەهید بوون و چەند کەسی دیکەش بریندار رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. حوجەتولئیسلام تەقەوی نوینەری رێبەری مەزنی شۆڕش سەردانی بریندارانی رووداوەکەی کرد کە لە دوونەخۆشخانەی تاران لەژێر چاودێریی پزیشکیدان. لەو سەردانەدا حوجەتولئیسلام تەقەوی، سڵاو و ئاواتی سڵامەتیی لەلایەن رێبەری شۆڕشەوە ئاراستەی بریندارەکانی رووداوەکە کرد.
 
لە رووداوی بینای پلاسکۆدا هەنێ لایەن باس لە خەتابار بوونی وەزارەتی کار دەکەن. چوونکوو لەو سێ ساڵەی دواییدا 14 جار نامەی هۆشداریی ئەمنی و تەندوستی سەبارەت بە مەترسیداربوونی رەوتی سەلامەتی لەو بینایە بەهۆی کۆن‌بوونی بیناکەوە چووەتە سەر ئیدارەی کار و هەروەهاش خاوەن دووکان و کاسبەکانی بینای پلاسکۆ. دوایین هۆشداریش مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بووە. وێنەی ئەو نامانە لە ماڵپەڕی تەسنیم و فارسدا بڵاوبوونەتەوە.
موتەهەری پێش‌نوێژی کاتیی هەینیی تاران باس لەوە دەکات کە بینای هاوشێوەی پلاسکۆ لە تاران زۆرن کە کەس‌وکار و عەزیزانی ئێمە تێیدا کار دەکەن و دەبێت وریا بین رووداوێکی هاوشێوەی ئەو کارەساتە دووپات نەبێتەوە.
فەرماندەی ئینتیزامیی تاران دەڵێت ئەو دارایی و شتە بەنرخانەی لە بینا رووخاوەکەدا دەدۆزرێنەوە رادەستی پۆلیسی ئاگایی تاران دەکرێن. ئەو بەرپرسە هەروەهاش داوا لە بنەماڵەکان دەکات کە بە هەر هۆکارێکەوە هەواڵی ئەندامێکی بنەماڵەکەیان نازانن سەردانی بنکەی ئینتیزامیی بەهارستان بکەن.
رووداوی پلاسکۆ کاردانەوەی دەرەکیشی بووە. بەرپرسانی باڵای چەندین وڵات تا ئێستا پەیامی هاوخەمیی خۆیان سەبارەت بەو کارەساتە ئاراستەی وڵاتی ئێران کردووە. سرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، وەزیری دۆخی نائاسایی رووسیا و بەرپرسانی باڵای بلاڕووس، پاکستان و چەندین وڵاتی دیکە هاوخەمیی خۆیانیان راگەیاندووە.
 

کۆدی بابه‌ت: 67829  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۱  |  کاتژمێر: 17 : 26

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ڕێگامان بۆ په‌سه‌ندی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی قه‌سرشیرین له‌ مه‌جلیس هه‌موار کردووه‌
ڕووداوی پلاسکۆ ئه‌رکی هاونیشتمانان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرادا قورستر ده‌کات
هۆشداری نوێنه‌ری سه‌قز سه‌باره‌ت به‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌ی هه‌لخوازان له‌ پلاسکۆ
ڕێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی ئاگرکوژێنه‌ری پلاسکۆ له‌ مووچشی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان به‌یادی شه‌هیدانی رووداوی پلاسکۆوه‌ نه‌مامی به‌ڕوو ده‌چێنێت
سه‌ره‌خۆشیی شۆرای شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕووداوی باڵاخانه‌ی پلاسکۆ و شه‌هیدبوونی ئاگرکوژێنه‌وه‌کان
ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی پلاسکۆ حیماسه‌ی دڵته‌زێنی ئاگرکوژێنه‌وه‌کانه‌
ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی پلاسکۆ
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە داڕمانی باڵاخانەی پلاسکۆ
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
دوایین هه‌واڵه‌کان
وه‌ستانی به‌شێک له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له‌ ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه‌
ڕاکێشانی 3 هه‌زار میلیارد ڕیاڵی بۆ‌ پڕۆژه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی شاره‌وانییه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
پارتی تاکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌رێم و تاکه‌ چاره‌ لای پارتیه / هه‌موو کێشه‌کانیان به‌ کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ گرێ داوه‌
له‌ سووریا و عێراقدا هه‌م له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌بین و هه‌م له‌سه‌ر مێزی دانووستان
زمانی دایکی پێویستی بە مێهری دایکانە هەیە/مەهدی خاڵوەندی
‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا یه‌کێک له‌ له‌مپه‌ڕه‌کانی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ته‌لعه‌فره‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ نابن
جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ بێ به‌شداریی کورده‌کانی سووریا مومکین نابێت
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی هاوسه‌رگیری له‌ کوردستان پشتیوانی ده‌کرێت
گه‌مارۆی گوندی کۆروکۆی نۆسه‌یبین هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
هیچ کۆڵبه‌رێک له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستدڕێژی پێ نه‌کراوه‌/ هیچ مۆڵه‌تێک بۆ سنوورنشینان له‌ ناوه‌ندی پارێزگاریدا ده‌رناکرێت
هاوکارییه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا ڕوو له‌ زیادبوونه‌
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆی ئازاردانی عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ تورکیای دابه‌ش بکردبایه‌؛ چیای قه‌ندیل ده‌نگی ئه‌رێنیی به‌و یاسایه‌ ده‌دا
ئاکپارتی که‌ هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ چ وه‌ڵامێکی بۆ کورده‌کان هه‌یه‌
ئیمکانات