سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان:
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
به‌شی جیهان- یۆسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێ له‌ پارته‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ری گۆڕینی تەنگەژەی سیاسی به‌ شه‌ڕی سه‌ربازی بوونی هه‌یه‌. ناوبراو جه‌ختی کرد دۆخی‌ پێویست بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌ڕه‌خسێندراوه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یۆسف محه‌مه‌دسدێق کاتێک که‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستانی له‌ ئه‌ستۆ گرت، ته‌مه‌نی 36 ساڵ بوو. گه‌یشتنی که‌سێکی لاو به‌م پله‌یه‌ ڕووداوێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو بوو و عه‌ڵقه‌ سیاسییه‌کانی عێراق و به‌تایبه‌ت کوردستان له‌م کاره‌ سه‌ریان سووڕما.
به‌مه‌شه‌وه‌ ڕۆژی 12ی ئاکته‌وبری 2015، نزیک به‌ ساڵ و نیوێک پاش گه‌یشتنی به‌م پۆسته‌، گرووپێکی میلیشیای سه‌ر به‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕێگایان له‌و داخست و له‌و کاته‌وه‌ به‌دوا نه‌یتوانیوه‌ بچێته‌ بینای په‌رله‌مان له‌ پارێزگای هه‌ولێر.
یۆسف محه‌مه‌دسدێق، ئه‌ندامی پارتی گۆڕانه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تییەکەی‌ له‌ ئه‌ستۆی نۆشیروان مسته‌فایه‌. نۆشیروان مسته‌فا نزیک به‌ یه‌ک ده‌یه‌ له‌مه‌وپێش له‌ پارتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ سه‌رۆکایەتیی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق‌، جیابوویه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ گرووپێک له‌ هه‌ڤاڵان و ئه‌و که‌سانه‌ که‌ سه‌ر به‌ هیچ حزبێک نیین بزووتنەوەی گۆڕانی دامه‌زراند. به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م به‌ره‌یه‌ بوویه‌ یه‌کێک له‌ سێ پارتی سه‌ره‌کی له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌لمانیتۆر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یۆسف محه‌مه‌ددا ڕوانگه‌ی ناوبراوی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی گشتیی هه‌رێمی کوردستان، تەنگەژە سیاسییه‌کان، قه‌یرانی ئابووری و داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ پرسیوه‌. وڵامی تێروته‌سه‌لی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان:
ئه‌لمانیتۆر: پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ یه‌کساڵ له‌ ڕووداوی ڕێگری له‌ هاتنی بۆ هه‌ولێر بۆچی په‌رله‌مان پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌کانی دووباره‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌؟ ئایا ئه‌م ماوه‌یه‌ش به‌شێک له‌ خولی سه‌رۆکایه‌تیی ئێوه‌ دێته‌ئه‌ژمار یان نا؟
یۆسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان به‌هۆی ڕێکنه‌که‌وتنی پارته‌ سیاسییه‌کان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌دوای ته‌واوبوونی خولی سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی له‌ 19ی ئاگێستی 2015 هێشتاکه‌ چالاکیی خۆی ده‌ستپێنه‌کردووه‌. زۆرینه‌ی په‌رله‌مان خوازیاری چاکسازیی یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێ له‌ ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ بوون به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان و بازرانی سه‌رۆکی پارته‌که‌ حه‌زی به‌م کاره‌ نەدەکرد و به‌م بۆنه‌وه‌ ڕێگری داخڵبوونی من به‌ هه‌ولێر بوون تاکوو په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێرن که‌ بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت و سه‌رۆکێکی نوێ هه‌ڵنه‌بژێردرێت.
من ڕۆژی 29ی ئه‌یپڕیڵی 2014 وەکوو سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرام و ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی ئێمه‌ ڕۆژی 6ی ئاکته‌وبری 2017 کۆتایی پێدێت و بێ گومان ئه‌م ماوه‌یه‌ش له‌ خولی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان دێته‌ئه‌ژمار.
ئه‌لمانیتۆر: بزووتنه‌وه‌ی ئێوه‌- حزبی گۆڕان- نایه‌وێت که‌ بارزانی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و هێشتاکه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌ و ده‌وترێت که‌ به‌هێزترین که‌سایه‌تیی کوردستانه‌ و ڕکابه‌رانی ناتوانن ئه‌و له‌ پۆسته‌که‌ی لاببه‌ن. بۆچی وایه‌؟ بۆچی بارزانی هێشتاکه‌ له‌م پۆسته‌ ماوه‌ته‌وه‌؟
یۆسف محه‌مه‌د: من له‌ ئێستادا سه‌رۆکی په‌رله‌مانم و به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن حزبی گۆڕانه‌وه‌ قسه‌ ناکه‌م به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ خولی سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی ساڵی 2013 کۆتایی پێهات، هیچ که‌س هه‌وڵی نه‌داوه‌ که‌ ئه‌و له‌ پۆسته‌که‌ی لاببات. بارزانی ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌ پۆسته‌که‌ی بکێشێته‌وه‌ و خولی سه‌رۆکایه‌تیی دوو ساڵی دیکه‌ درێژ‌ کرایه‌وه‌.
له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م ڕاستییه‌ که‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان ده‌توانن ته‌شه‌نه‌ بکه‌نه‌سه‌ر هێزه‌ چه‌کداره‌کان، ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌رکردنی تەنگەژەی سیاسی لە بژاردەیە که‌ڵک وه‌ربگرن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وەش‌ له‌ ئێستادا‌ سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی نایاساییه‌. به‌پێی یاسای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی که‌ ساڵی 2013 خرایه‌ڕوو، خولی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و ده‌یتوانی تاکوو دوو ساڵی دیکه‌ درێژ بکرێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ دووپات بکرێته‌وه‌. ئه‌م درێژکردنی ماوه‌یه‌ به‌دوای په‌سه‌ندی ئه‌و پرسە له‌ لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕووی دا.
هیچ که‌سێک له‌ لایه‌ن پارته‌ سیاسییه‌کان له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ کاندید نه‌کراوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ڕکابه‌ری بکات. ئه‌ڵبه‌ت کاندیداگه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ بوون به‌ڵام هیچ پارتێکی سیاسی پشتیوانیی له‌وان نەدەکرد. ئامانجی له‌سه‌رکارلابردنی بارزانی بوونی نییه‌ به‌ڵام خولی سه‌رۆکایه‌تیی یاسایی ناوبراو کۆتایی پێهاتووه‌ و ده‌بێ له‌ یاسا په‌یڕه‌وی بکات.
ئه‌لمانیتۆر: به‌ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌ شاردراوه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڕای ئێوه‌ مومکینه‌ شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌مدیسان ڕوو بدات یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پارێزگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ یه‌ک جیابنه‌وه‌؟
یۆسف محه‌مه‌د: پارتی بارزانی هه‌ولێر له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی وه‌کوو پێته‌ختی ئه‌وه‌ داگیر کرد و به‌م بۆنه‌وه‌یه‌ که‌ داموده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌م پارته‌دایه‌.
له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێ له‌ پارته‌ سیاسییه‌کان ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانیان له‌ ژێر نفووزی خۆیان دایه‌ و هه‌ندێ جار له‌وانه‌ به‌ مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر دوژمنان و ڕکابه‌رانی خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. به‌م بۆنه‌وه‌ مومکینه‌ که‌ ده‌مه‌قاڵه‌ی سیاسی ببێته‌ شه‌ڕی چه‌کدارانه‌. کاتێک که‌ گرووپێکی گه‌وره‌ له‌ چه‌کداران ڕێگری داخڵبوونی من بۆ هه‌ولێر بوون، ڕووداوێک که‌ بۆ من ڕووی دا هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌. ئه‌گه‌ر منیش ئه‌م کاره‌م ده‌کرد و هێزه‌ چه‌کداره‌کانم له‌گه‌ڵ خۆم ده‌هاورد، شه‌ڕ ڕووی ده‌دا به‌ڵام من نه‌مه‌ویست ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌م و گرووپێکی چه‌کدار له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م که‌ ڕێگاکه‌ بۆم ئاوه‌ڵا بکه‌نه‌وه‌ و به‌ زۆره‌ملی داخڵی هه‌ولێر بم.
شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان دوو پارت واتا پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ڕێبه‌ری بارزانی و پارتی یه‌کێتیی نیشتمانی به‌ ڕێبه‌ری تاڵه‌بانی له‌ ئارادایه‌ که‌ هه‌ر دوویان هێزی چه‌کداری کوردیان له‌ ژێر نفووزیان دایه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته‌هۆی شه‌ڕی چه‌کدارانه‌.
ئه‌لمانیتۆر: به‌ ڕای ئێوه‌ هێزه‌ کورده‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ یان بنه‌ماڵه‌کانی حاکم دان یان هه‌موو خه‌ڵکی کورد؟ ئایا له‌ نێوان ئه‌م هێزانه‌ هه‌ستی ناڕه‌زایه‌تی به‌ که‌سایه‌تی یان پارتێک که‌ ده‌یه‌وێت نفووز بکاته‌سه‌ریان، بوونی هه‌یه‌؟
یۆسف محه‌مه‌د: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خزمه‌تی هه‌مووانن و خۆیان وه‌قفی هه‌موو گه‌لی کورد کردووه‌. ئه‌وان بوێرانه‌ به‌ره‌ڤانی ده‌که‌ن له‌ هه‌موو گرووپه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان. بودجه‌ی ئه‌وان له‌ بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت دابین ده‌کرێت به‌ڵام هه‌ندێ به‌رنامه‌ی سیاسی و ده‌مارگرژانه‌ بوونی هه‌یه‌ که‌ بۆ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ده‌مارگرژانه‌ و تاکه‌که‌سی له‌ ڕێگای پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن که ئه‌مه‌‌ ده‌بێته‌هۆی بێزاربوونی ئه‌م هێزانه‌.
ئه‌لمانیتۆر: ئاواتی هه‌موو کورده‌کان سه‌ربه‌خۆی کوردستانی عێراق و ڕاگه‌یاندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردییه‌. ئایا به‌ ڕای حزبی گۆڕان کات و سات بۆ پێکهێنانی وڵاتی کوردستان گونجاوه‌ یان ئێوه‌ ده‌توانێت وه‌کوو به‌شێک له‌ عێراق بمێننه‌وه‌؟ ئایا داواکارییه‌کانی دیکه‌ی پارته‌ کوردییه‌کان له‌مباره‌وه‌ له‌ ئێستادا به‌ وردی لێکدراوه‌ته‌وه‌ یان ته‌نیا کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌ ڕووداوه‌کانی ئێستایه‌؟
یۆسف محه‌مه‌د: خاوه‌ن وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌کوو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ له‌وان فارس و عه‌ره‌ب و تورک ئاواتی هه‌موو کورده‌کانه‌ به‌ڵام وڵات ڕاناگه‌یێندرێت به‌ڵکوو درووست ده‌بێت. بۆ ڕاگه‌یاندنی وڵات ژێرخانی‌ سیاسیی و ڕێکخراوه‌یی پێویسته‌، پاشان نۆره‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌. له‌ ئاستی ناوخۆیی کێشه‌یه‌کی زۆر بوونی هه‌یه‌، چوونکه‌ نه‌ ڕێکخراوه‌یه‌ک بوونی هه‌یه‌ و نه‌ بارودۆخی ئابووری گونجاوه‌. ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ که‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌. ئاشکرایه‌ که‌ کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر بوونی هه‌یه‌ که‌ پێویستیان به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌ تاکوو کێشه‌ و ناکۆکییه‌کان له‌ عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌لمانیتۆر: ئایا ئێمه‌ شاهیدی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ره‌یه‌کی سیاسی گه‌نج له‌ کوردستان ده‌بێن که‌ کاروبار بگرنه‌ ده‌سته‌وه‌ یان به‌ره‌ی پێشوو به‌رده‌وام کاروبار له‌ده‌ستیان ده‌بێت؟
یۆسف محه‌مه‌د: من خۆم له‌ به‌ره‌ی گه‌نج ده‌زانم و پێم وایه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی من وه‌کوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوێکی گرینگه‌ به‌ڵام لاوان تا ئێستا له‌ ڕێگای گه‌یشتن به‌ پۆسته‌ گرینگه‌کان و پاراستنی ئه‌وانه‌ به‌ره‌وڕووی کێشه‌یه‌کی زۆر بوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌لمانیتۆر: ئێوه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی دیموکرات و تورکیا چلۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ به‌ ڕای ئێوه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانی هه‌ندێ له‌ ڕێبه‌رانی حزبی گۆڕان که‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاکه‌که‌سییه‌کان ده‌زانن، به‌ سوودی هه‌رێمی کوردستانه‌؟  
یۆسف محه‌مه‌د: ئێمه‌ به‌دوای دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێین به‌ڵام دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ وڵاتانی دراوسێی دژی وڵاتێک یان به‌خش و حزبێکی سیاسی دیکه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێته‌هۆی کێشه‌ و ناکۆکیی له‌ هه‌ڵوێستی کورده‌کان. ... چوونه‌ناو شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ناوچه‌یی به‌ سوودی هه‌رێمی کوردستان یا عێراق نییه‌. هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی جیاواز هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌ جیهانی و ناوچه‌ییه‌کانیش ده‌بێته‌هۆی قڵیشه‌ فیرقه‌خوازانه‌کان و ناسیونالیستی که‌ ده‌توانێت ببته‌هۆی کاره‌سات و ئه‌مه‌ش به‌ سوودی ئێمه‌ نییه‌. بۆیه‌ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌بێ به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی بێت به‌م مه‌رجه‌وه‌ که‌ هاوسه‌نگی بپارێزرێت و نه‌بێته‌هۆی شه‌ڕ و پێکدادانی ناوچه‌یی.
ئه‌لمانیتۆر: به‌رنامه‌یه‌ک بۆ درووست کردنی هێڵێکی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و ئێران بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ بازاڕه‌ جیهانییه‌کان له‌ ده‌ست دایه‌. به‌پێی جیاوازی بیروڕاکان و هه‌ڵوێستی پارته‌ کوردییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ته‌کانی ئێران به‌ڕای ئێوه‌ ئه‌م کاره‌ چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی له‌ کوردستانی عێراق داده‌نێت؟
یۆسف محه‌مه‌د: به‌ ئاوڕادانه‌وه‌ له‌ سه‌روخوارکردنی نرخی نه‌وت، پشتبه‌ستن به‌ نه‌وت و گاز وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌کی دابین کردنی بودجه‌ هه‌ڵه‌یه‌. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ که‌ تورکیا ته‌نیا هاورده‌کار یان ڕێگای ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بێت. ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌یه‌ که‌ هه‌نارده‌کارییه‌کانمان جۆراوجۆر بکه‌ین و له‌ وابسته‌بوون به‌ وڵاتێک له‌مباره‌وه‌ دووری بگرین. ئێمه‌ شاهیدی لاوازبوونی هه‌رێم کاتێک که‌ ته‌نیا له‌ ڕێگای تورکیاوه‌ نه‌وتی هه‌نارده‌ ده‌کرد، بووین و به‌پێی ئه‌مه‌ بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا و هه‌روه‌ها عێراق له‌ بواری وزه‌ به‌ سوودی کوردستانی عێراقه‌.
ئه‌لمانیتۆر: ئایا شاری سلێمانی که‌ پێگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی گۆڕانه‌، ده‌بێته‌ پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی نوێ؟ ئایا هه‌ولێر ته‌نیا پێته‌ختی کورده‌کانی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ یان نا؟
یۆسف محه‌مه‌د: دابه‌شکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌ دوو به‌ش هه‌ڵه‌یه‌. پێویسته‌ که‌ ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ هه‌رێمێکی یه‌کگرتوو به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رێم به‌ دوو ده‌سه‌ڵات و دوو ده‌وڵه‌ت دابه‌ش کراوه‌. باشترین شاهیدی ئه‌م ئیداعایه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ بۆ من ڕووی دا. ڕێگای داخڵبوون به‌ هه‌ولێریان به‌ من نه‌دا و ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ دوو ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌.
ئه‌لمانیتۆر: گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان له‌ چ ئاستێک دایه‌؟ ئایا ئه‌م کاره‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوور هه‌یه‌؟ ئایا ڕێچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌؟
یۆسف محه‌مه‌د: گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆر له‌ داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌. له‌ ساڵی 2004 تا 2013 سه‌ره‌ڕای داهاته‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌وان باجی گومڕۆکی و داهاته‌کانی پێکهاتوو له‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کان که‌ زیاتر له‌ حه‌وت میلیارد دۆلار ده‌بوو، ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ 107 میلیارد دۆلاری دایه‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام له‌م ڕێژه‌یه‌ سوودێکی وه‌ها نه‌درایه‌ خه‌ڵک.
له‌ نه‌بوونی به‌رنامه‌ ستراتێژیکییه‌کان، له‌ ئێستادا کوردستان زیاتر له‌ بیست ملیارد دۆلار قه‌رزداره‌. گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان ده‌نگۆیه‌. ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رمایه‌ به‌فێڕۆچووه‌ (به‌باشی) که‌ڵک وه‌رده‌گیرا، ئێستا بارودۆخی ئابووری کوردستان زۆر باشتر ده‌بوا. چه‌ندین ڕاپۆرت له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستم گه‌یشتووه‌ که‌ پیشانده‌ریی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ندێ له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم له‌ پاوانی که‌سانێکی به‌نفووز دایه‌ و جۆرێک نه‌وته‌که‌ی ده‌فرۆشن که‌ وه‌ک هی خۆیان بێت.
ژێده‌ر: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: شیلان محه‌مه‌دی

کۆدی بابه‌ت: 67649  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۷  |  کاتژمێر: 15 : 5

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانه‌وه‌ی تاران هه‌مبه‌ر‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مریکا دژ به‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ قاچاخی مرۆڤ
گرینگترین هەواڵەکانی رۆژی چوارشەممە 7/4/96 لە تورکیا
خه‌ڵکی سه‌رده‌شت پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌ تاوه‌کوو هاوخه‌می ده‌ربڕین
ئیتاڵیا به‌نیازه‌ پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره‌پێبدات
زه‌ریف سه‌ردانی پاریس ده‌کات
پەیکەری ئەحمەدی خانی ڕووخێندرا
هەسەدە بە یەکجاری داعشی لە ناوەندی ڕەقە گەمارۆ دا
بۆ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ لە باکووری سووریا و کۆنتڕۆڵی مەنبەج و ڕەقە ئامادەین
کۆبوونەوەی نهێنیی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنیی رەقە
بەمزووانە بە کردەوە پاڵپشتیی خۆمان لە ڕێپێوانی داد نیشان دەدەین
هۆشداری ئێران هەمبەر بە هەڵوێستە نویێەکانی ئەمریکا هەمبەر بە سووریا
Di qezaya tirafîkê de 7 endamên malbatekê jiyana xwe ji dest da
QSD li Reqayê bi pêş ve diçe
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
ئیمکانات