یه‌کێتی و پارتی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێکی هاوبه‌شیان له‌ باره‌ی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که‌ بڵاوکرده‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌کێتی،له‌ راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتیدا ته‌ئکیدکراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفته‌کانی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی یاساو ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ کاروباری یه‌کتر.
 ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی کۆتایی کۆبووه‌نه‌وه‌که‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای یه‌کێتی و پارتییه‌:
ڕاگه‌یه‌نراوی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ستکردن به‌ ئه‌رکه‌ مێژووییه‌کانی هه‌ردوو حیزب له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌ پێیدا تێده‌په‌ڕێت و پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ده‌ستکه‌وته‌کانی دوای ڕاپه‌رین که‌ به‌ خوێن و خه‌بات به‌ ده‌ست هاتوون و له‌ ئاکامی کاری هاوبه‌ش و ته‌بایی و یه‌کڕیزیی نێوماڵی کوردستانی بووه‌، ئه‌مڕۆ شاندی مه‌کته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خت کۆبوونه‌وه‌ و ئه‌م بابه‌تانه‌یان خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ:
 یه‌که‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا: بۆ زیاتر پته‌وکردن و په‌ره‌پێدان و گونجاندنی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌پێی ئه‌رکه‌کان و هه‌لومه‌رجی نوێ، به‌تایبه‌تی له‌ بواری حوکمڕانی و په‌یوه‌ندییه‌ کوردستانییه‌کان و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهاندا، که‌ له‌ ئاست گۆڕانکارییه‌ خێرا و زۆره‌کانی ئه‌م قۆناغه‌دا بێت و له‌ به‌رژوه‌ندیی گه‌لی کوردستاندا بێت.
 
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ و گرفته‌کانی هێزه‌ سیاسییه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ کاروباری یه‌کتر.
 سێیه‌م: چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی دارایی که‌ به‌رۆکی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و مووچه‌خۆرانی به‌تایبه‌تی گرتووه‌، بۆیه‌ هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوکار بین بۆ حکوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌رکردن و ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌و بوارانه‌ی پێویستن که‌ ببێته‌ مایه‌ی دابینکردنی بژێویی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و دابینکردنی مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به‌ بواری نه‌وت و گاز و دابینکردنی شه‌فافیه‌تی زیاتر و پێویست.
 چواره‌م: دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان.
 پێنجه‌م: دانانی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش که‌ نوێنه‌رایه‌تیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌خۆ بگرێت، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق و هه‌ر لایه‌نێکی په‌یوه‌ندار بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 له‌ ئاینده‌یه‌کی دیاریکراودا، ئینجا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی کوردستان.
 شه‌شه‌م: کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوویی بگه‌ینه‌ ڕێککه‌وتنێک که‌ سه‌ره‌نجام بتوانین کۆی کێشه‌کان چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێین.
 
 

کۆدی بابه‌ت: 67479  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 14 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
شۆڕش حاجی: پێشوازی لە هەموو هەوڵێکی جدی دەکەین بۆ چاک‌کردنی هەلومەرجی کوردستان
هه‌رێمی کوردستان ساڵی 2020 ده‌گاته‌ سه‌ربه‌خۆیی
Qedexeya li Nisêbînê rabû
25 ساڵە کوڕی کورد دەبنە قوربانیی پارە و کورسیی هەندێک لە بەرپرسان ‏
Xwîşka mezin a Ocalan çû ser dilovaniya xwe
Walîtiya Amedê: Me her du polîsan ji kar dûr xistin
یاسای به‌کارهێنانی زمانی کوردی له‌ کیتابه‌ فه‌رمییه‌کان و هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک ڕاگه‌یێندرا
ئه‌مه‌ریکا چه‌کی قورسی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌ب کردووه‌
به‌سه‌رهاتی ئاماده‌بوونی گه‌نجانی ئه‌مریکی له‌ ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ سووریا ده‌کرێته‌ فیلم
زۆرینه‌ی حزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌دا داکۆکی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌
به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕێزێکی تایبه‌ت بۆ کورده‌کان داده‌نێن/ له‌ ئامانجه‌ ئه‌ورووپییه‌کانی تورکیا پشتیوانی ده‌که‌ین
ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌دا PYD هه‌ڵبژێرێت زیان ده‌بینێت
په‌که‌که‌ به‌ دوای دابه‌ش‌کردنی هه‌رێمی کوردستانه‌/ چه‌کداماڵینی په‌که‌که‌ مه‌رجی ده‌ست‌پێکردنی دووباره‌ی دانووستانه‌کانی ئاشتییه‌
قۆری قه‌ڵا گه‌وره‌ترین ئه‌شکه‌وتی ئاوی له‌ کیشوه‌ری ئاسیا
کوردستان تاران ده‌لکێنێت به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌
ئیمکانات