دوو ڕاوچی سه‌رپێچیکار له‌ سه‌وڵئاوا ده‌ستگیر کران
به‌شی ئێران/ کوردستان- دوو ڕاوچی سه‌رپێچیکار که‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ماتۆری کاره‌با له‌ سه‌وڵئاوا به‌ شێوه‌ی نایاسایی ڕاوی ماسیان ئه‌نجام دابوو، ده‌ستگیر کران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ژینگه‌ی کوردستان، دوو ڕاوچی سه‌رپێچیکار له‌ ناوچه‌ی سه‌وڵئاوا که‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ماتۆری کاره‌با به‌ شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستیان دابووه ڕاوی نایاسایی 174 ماسی، ده‌ستگیر کران.
سه‌رۆکی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی شاری سه‌وڵئاوا به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی: له‌ ڕه‌وتی ڕاسپارده‌یی و کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی جێبه‌جێکاری ئه‌م شاره‌، دوو ڕاوچی سه‌رپێچیکار که‌ به‌ شێوه‌ی ناجوانمێرانه‌ و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ماتۆری کاره‌با 174 ماسیان ڕاو کردبوو، ده‌ستگیر کران.
حه‌سه‌ن قادری وتیشی: له‌م سه‌رپێچیکارانه‌ جگه‌ له‌ ماسیه‌ ڕاوکراوه‌کان، ده‌زگایه‌کی ماتۆری کاره‌با، 18 مه‌تر کابلی کاره‌با و ... دۆزرایه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.

دۆسیه‌ی ئه‌م سه‌رپێچیکارانه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ و ده‌رکردنی سزا ڕاده‌ستی دادگه‌ کراوه‌.

کۆدی بابه‌ت: 67478  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 13 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات