حکوومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی په‌یه‌ده‌ ده‌داته‌وه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی په‌یه‌ده‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و پێکه‌نینی خۆیشی له‌مباره‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵیت مایه‌ى پێکه‌نینه‌ و نیشانده‌رى راده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌رکانیه‌تى.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی کوردستان 24،  وه‌ڵامی سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حکوومه‌ت له‌ وه‌ڵامی به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌سته‌ی پاراستنی خۆسه‌ری کوردستانی سووریا هات که‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هاتوون و ناوچه‌ی تل عه‌لۆیان له‌ جزیره‌ بۆردومان کردووه‌ و بۆ ئه‌وێش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان به‌ به‌رپرسیار زانیوه‌ که‌ به‌ حکوومه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی هێناوه‌.
 ده‌قی لێدوانی گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم که‌ له‌ ماڵپه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم بڵاوکراوه‌ته‌وه‌:
 دوێنێ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ به ‌ناوى ده‌سته‌ى به‌رگرى و پاراستنى خۆیى، سه‌ر به‌وه‌ى په‌یه‌ده‌ ناوى کانتۆنى جزیره‌ى لێناوه‌، بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ ده‌خاته‌ پاڵ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گوایه‌ ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه‌ چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کى جه‌نگى له‌ بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى کوردستان هه‌ڵساون و ناوچه‌ى تل عه‌لۆى سه‌ر به‌ جزیره‌یان بۆمباران کردووه‌!.
 له‌گه‌ڵ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى ورد و دروشتى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ که‌ ته‌نیا مایه‌ى پێکه‌نینه‌ و نیشانده‌رى راده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌رکانیه‌تى، ده‌ڵێین: دیاره‌ جه‌ماعه‌تى به‌ناو کانتۆنى جزیره‌ خه‌ونیان بینیوه‌، ئه‌گینا کوا بنکه‌ى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌؟! به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانه‌ سه‌ریان لێشێواوه‌!.
 

کۆدی بابه‌ت: 67477  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 13 : 31

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بۆ به‌رده‌وامبوونی هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
زێباری هێرشی توند ده‌کاته‌ سه‌ر حزبی ده‌عوه‌ و به‌ تاڵانکردنی سامانی وڵات تۆمه‌تباری ده‌کات
پەیکەرتاشێکی کورد پەیکەری مامۆستا هەژاری له‌ به‌فر دروست کرد
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ هاوکاریی هێزه‌کانی عێراق حه‌ویجه‌ ئازاد بکات
شاره‌وانیی ورمێ فڕۆکه‌ ده‌کڕێت
داخوازی بۆ گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ خۆبه‌خشه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ده‌وروبه‌ری شار
نیگه‌رانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ شێوه‌ی سه‌رپه‌ره‌شتیین
به‌شداری کردنی 15 گرووپی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
تره‌مپ پشتیوانى کورده‌
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ بۆنه‌ی بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان شکست ده‌خوات
ئه‌نجامده‌ری هێرشی چه‌کدارانه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کرا
هه‌رێمی کوردستان له‌ غازی هه‌نارده‌کراوی ئێران بۆ عێراق به‌شی نابێت
هەوڵ بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای کوردستان دەدرێت
PYD به‌هێزترین پارتی کوردییه‌ له‌ سووریا
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێکرد
ئیمکانات