فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا:
پاش قه‌ڵاجابر، ئامانج ئازادکردنی به‌نداوی فوراته‌/ هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیک 4 کیلۆمه‌تر له‌ به‌نداوی فورات دوورن‌
به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای دیموکراتیکی سووریا جه‌ختی کرد که‌ ئه‌م هێزانه‌ ته‌نیا 4 کیلۆمه‌تر له‌ به‌نداوی فورات دووره‌ و ئه‌مانجی دیکه‌ی ئه‌وان کۆنتڕۆکی ئه‌م به‌نداوه‌ ستراتێژیکه‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هاوارنیووز، ئه‌شره‌ف مسته‌فا، له‌ فه‌رمانده‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فورات جه‌ختی کرده‌سه‌ر گرینگی قه‌ڵای مێژوویی جابر له‌ ڕێگای ڕه‌قه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: ئازادکردنی قه‌ڵا جابر له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی داعشی ده‌ستپێکێک بۆ پاسه‌وانی له‌ هه‌موو میراته‌ مێژووییه‌کانی سووریایه‌.
ناوبراو وتیشی: ئامانجی دیکه‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ئازادکردنی به‌نداوی فوراته‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری کۆنتڕۆڵی به‌نداوی فورات له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئێمه‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی "ڕه‌قه‌- طبقه"‌ ده‌پچڕێت.
ئه‌شره‌ف مسته‌فا له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جه‌ختی کردووه‌: زیاتر له‌ 30 ڕۆژه‌ که‌ قۆناغی دووهه‌می ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فورات ده‌ستیپێکردووه‌. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌ له‌ حاڵی ئه‌نجام دایه‌.
ناوبراو زیادیشی کرد: پاش ئازادکردنی زۆربه‌یه‌ک له‌ ناوچه‌ ستراتێژیکه‌کان، شارۆچکه‌ و گونده جۆراوجۆره‌کان، ئازادکردنی قه‌ڵاجابر سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ بوو که‌ وره‌ی هێزه‌کانمانی به‌رز ده‌کرده‌وه‌.
تیرۆریسته‌کانی داعش قه‌ڵا جابریان کردبووه‌ پێگه‌یه‌کی مه‌شقی سه‌ربازی بۆ هێزه‌کانیان. ئه‌م قه‌ڵایه‌ هه‌مدیسان ده‌که‌ینه‌ شوێنێکی گه‌شتیاری که‌ هه‌زاران گه‌شتیاری بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت.
ئه‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ درێژه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ پێشکه‌وتنی ئه‌م هێزانه‌ له‌ 30 ڕۆژی ڕابردوو وتی: به‌ره‌ی قادریه‌ له‌ کاتی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانه‌وه‌ 70 کیلۆمه‌تر به‌ره‌و ڕه‌قه‌ پێشڕه‌وی کردووه‌ و ته‌نیا 4 کیلۆمه‌تر له‌ به‌نداوی فورات دوورین.

کۆدی بابه‌ت: 67475  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 13 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات