ئاوى ژێرزەویى هەرێم کەمیکردووە و هەزار و ٥١٣ کارێز و کانیاو وشکیان کردووە
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئاشکرای کردووە، ئاوی ژێر زەوی لە هەرێم کەمیکردووە و٥١٦ کارێز و ٩٩٧ کانیاو و چەند بیریێکیش وشک بوون.
به‌پیی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی NRT، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە دوایین توێژینەوەیدا سەبارەت ‏بە ئاوی ژێر زەوی ئاشکرای کردووە، بەهۆی کەمیی بەنداو و نەبوونی بەربەستی ‏خاکی و کەمیی ڕێژەى باران و بەفربارینەوە ئاوی ژێر زەوی لە هەرێم کەمیکردووە ‏و٥١٦ کارێز و ٩٩٧ کانیاو و چەند بیریێکیش وشک بوون.‏
یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی بۆ لێدانى بیری نایاسایی دەگەڕێتەوە، کە بەوتەى وەزارەتى کشتوکاڵ تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو٢٢ هەزار و ٥٦٠ بیری نایاسایی لە هەرێمدا لێدراون.
بەرپرسانی ئاوی هەولێر دەڵێن، پارێزگای هەولیر پێویستی بە هەزار و ٥٠٠ بیرە، بەڵام زیاتر لە ١١ هەزار بیری تێدا لێدراوە.
بەشێک لە شارەزایانی ئاوی ژێر زەوی باس لەوە دەکەن پێویستە بۆ هۆشیار‌کردنەوەی هاوڵاتییان هەڵمەتەکان دژى بەفیڕۆدانی ئاو زیاتر بکرێن.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، لە کاتی ئاگادارکردنەوەی لە هەڵکەندنی بیری نایاسایی، لە رێی لیژنەکانییەوە دەستیان بەسەر ئامێرەکانی بیر هەڵکەندندا گرتووە و سەرجەمیان لەناو براون و خاوەنەکانیشیان سزادراون.
 
 

کۆدی بابه‌ت: 67473  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 13 : 10

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات