نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق:
سیاسەتی تورکیا هەمبەر بە عێراق ناڕوونە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق وتی: لە کۆتا بەیاننامەی هاوبەشی دیدارەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە بەغدا هیچ ئاماژەیەک بە کاتی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە ئۆردووگای باشیک لە پارێزگای نەینەوا نەکراوە و ئەمەش پیشاندەری لێڵ بوونی سیاسەتی تورکیا هەمبەر بە عێراقە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاح عەبدوڕڕەزاق لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "الاتجاه" وێڕای ئاماژە بەوەی لەو بەیاننامە هاوبەشەی سەبارەت بە ئەنجامی دیداری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە عێراق دەرکرا، هیچ ئاماژەیەک نەکراوە کە هێزەکانی ئەو وڵاتە چ کاتێک ئۆردووگای باشیک لە پارێزگای نەینەا چۆڵ دەکەن و وتی: ئەم بابەتە پیشاندەری ئەوەیە سەرەڕای جەخت کردنەوەکانی بیاڵی ییڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەسەر ڕێز بۆ سەروەریی خاکی عێراق، سیاسەتەکانی تورکیا هەمبەر بەم وڵاتە لێڵ و ناشەفافن.
عەبدوڕڕەزاق جەختی کردە سەر ئەوەیکە ئەنقەرە بە ڕوونی دژ بە بردنەدەرەوەی هێزەکانی لە باشیک و یاریدەی عێراق لە شەڕی داعشە و زیادی کرد: دیداری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە عێراق بۆ ئەوە بوو ڕێژەی لاوازیی هەڵوێستە دەرەکییەکانی دەرکەوێت و هەر بۆیەش بۆ باشتر کردنەوەی پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لەوان عێراق هەوڵی داوە.

کۆدی بابه‌ت: 67470  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 12 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە لە دەستووری کاری تایبەتی ڕێکخراوی بەرنامە و بوودجە
سیستەم ببێتە سەرۆکایەتی چەند وەزیری کابینە لە MHP دەبن
یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ڕووسیا لە سووریا
نیگەرانی چاکسازیی یاسای بنەڕەتیی تورکیاین
موسه‌ننا ئه‌مین به‌هۆی "ناشه‌فافییه‌ت"ی نه‌وته‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ یه‌کێتی و پارتی ده‌گرێت
نژیارڤانیی ئێستای ئێمه‌ به‌ره‌و بێ شوناسی ده‌ڕوات
نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌ مێژووییه‌کان خه‌ساری قه‌ره‌بوونه‌کراوی به‌دواوه‌ ده‌بێت
واشنتۆن گه‌وره‌ترین بینای کۆنسوڵگه‌ریی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ده‌کاته‌وه‌
ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵێکی له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌دا نابێت
کۆنگره‌ی مێژووی نژیارڤانی و شارسازی له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌چوو
ئاماده‌یی سوپای نه‌ینه‌وا بۆ پاسه‌وانی له‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ
سه‌یید عه‌مار حه‌کیم ویستی سه‌ردانکردنی هه‌رێمی کوردستانی نییه‌
دامه‌زراندنی هه‌رێمی نه‌ینه‌وا له‌ عێراقدا حه‌تمییه‌
هه‌ر جۆره‌ گۆڕانکارییه‌کی ئیداری له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی عێراق ده‌بێ به‌ هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت
پێنج قومارخانە لەسلێمانی بەرپرس ‌و دامەزراوەی حیزبی لەپشتە
ئیمکانات