کرێکاران و شۆفیرانی به‌نداوی کانی سێفی پیرانشار مانیان‌گرت
به‌شی ئازه‌ربایجان- کرێکاران و شۆفیرانی به‌نداوی کانی سێفی پیرانشار به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌ی سێ مانگیان، مانیان‌گرت.
"ره‌حیم.م" یه‌کێک له‌و کرێکارانه‌ی به‌نداوی کانی سێفی پیرانشار رۆژی پێنج‌شه‌مه‌ 23ی سه‌رماوه‌ز به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی راگه‌یاند: له‌رێگای ئه‌م میدیایه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی راده‌گه‌یه‌نم که‌ ئێمه‌ کرێکارانی به‌نداوی کانی سێف ماوه‌ی سێ مانگه‌ قرانێک پاره‌مان وه‌رنه‌گرتووه‌.
ئه‌م کرێکاره‌ زیادی کرد: به‌هۆی دواکه‌وتنی سێ مانگه‌ی مووچه‌مانه‌وه‌ مانمان گرتووه‌ و هه‌وڵمان داوه‌ له‌م رێگاوه‌ بابه‌ته‌ ده‌رببڕین.
ناوبراو ره‌خنه‌ی له‌ که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسان و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ له‌ داواکارییه‌کان و مافه‌ ره‌واکانی کرێکاران گرت و وتی: له‌باری مافی ره‌وای کرێکارانه‌وه‌ هیچ ئاوڕێک له‌ ئێمه‌ نادرێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ که‌سانی خۆجێی بۆکار له‌و به‌نداوه‌ که‌ڵک‌وه‌رناگیردرێت و زۆرینه‌ی کرێکارانی ئه‌م به‌نداوه‌ش له‌ شاره‌کانی ئه‌رده‌بێڵ، ئه‌هواز، میاندواو و مه‌راغه‌وه‌ هاتوون.

کۆدی بابه‌ت: 67469  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 12 : 11

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات