خەڵاتی مافی مرۆڤی ئۆسترالیا گەیشتە ئاسلی ئەردۆغان ڕۆژنامەوانی کورد
بەشی تورکیا- خەڵاتی بەنرخی مافی مرۆڤی برۆنۆ کرایسکۆی ئۆسترالیا گەیشتە ڕۆژنامەوانی کوردی تورکیا ئاسلی ئەردۆغان.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی جومهورییەت، ئۆسترالیا خەڵاتی برۆنۆ کرایسکۆی ئاراستەی ئاسلی ئەردۆغان لە نووسەرانی ڕۆژنامەی داخراوی کوردی زمانی ئوزگور گوندم لە تورکیا کرد.
ئاسلی ئەردۆغان ڕۆژنامەوانی کوردی ڕۆژنامەی ئوزگور گوندم کە ماوەیەک لەمەوبەر لە تورکیا زیندانی کرابوو و پاشانیش بە مەرجی دەرەوە نەچوون لە وڵات ئازاد کرابوو، خەڵاتی مافی مرۆڤی برۆنۆ کرایسکۆی ساڵی ٢٠١٦ی وەرگرت. لە بەیاننامەکەی ئەو بنکەیەدا هاتووە هۆکاری ئاراستە کردنی خەڵاتەکە بە ئاسلی ئەردۆغان تێکۆشانی بێوچانی نێونەتەوەیی لە بواری مافی مرۆڤدا بووە کە بە زۆرینەی دەنگی لێژنەی چاوەدێری ئاراستەی کراوە. هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە ئاسلی ئەردۆغان بەهۆی پێوشوێنگری نادادوەرییە ئەنجام دراوەکان و نووسین لەوبارەوە شیاوی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بووە. ئەو خەڵاتە وەکوو هێمایەک بەرانبەر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەێت.
شیاوی ئاماژەیە خەڵاتی برۆنۆ کرایسکۆ کە لە ساڵی ١٩٧٩وە و هەموو ساڵێک دەدرێتە کەسایەتییەکی بەرجستەی جیهانی، یەکێک لە بەنرخترین خەڵاتەکانی بواری مافی مرۆڤ بەهەژمار دێت و لە ڕابردووشدا ئاراستەی هەندێک کەسایەتی وەکوو کووفی عەنان سکرتێری گشتیی پێشووی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها لەیلا زانا سیاسەتوانی کوردی وڵاتی تورکیا کراوە.

کۆدی بابه‌ت: 67468  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 12 : 0

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات