نێچیرڤان بارزانی بەشداریی پرسەی ئایه‌توڵا رەفسنجانیی کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی بەنوێنەرایەتیی مەسعوود بارزانی بەشداریی پرسەی ئایه‌توڵا ‏هاشمی رەفسنجانی دەکات‌و رایدەگەیەنێت، لەدەستدانی ئەو بەڕێزە نەک تەنها بۆ ئێران، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە خەسارەتێکی گەورەبوو.
 به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ رادیۆ نه‌وا، پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 11ی جانیڤێری، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئایه‌توڵا ‏هاشمی رەفسنجانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، سەردانی کونسووڵخانەی ئەو وڵاتەی لەهەولێر کردو لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمدواییەدا لەگەڵ ئایه‌توڵا ‏هاشمی رەفسنجانی ئاشنایەتییەکی نزیکمان هەبوو، لەدەستدانی ئەو بەڕێزە نەک تەنها بۆ ئێران، بەڵکوو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە خەسارەتێکی گەورەبوو، هیوادارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
ناوبراو وتیشی، "سەردانەکەمان بۆ گەیاندنی هەستی خۆمان و سەرەخۆشیی مەسعوود بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە لەڕێگەی کونسووڵخانەی ئێرانەوە بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها خانەوادەی بەڕێزی ئایه‌توڵا ‏هاشمی رەفسنجانی لەڕاستیدا ئاشنایەتیی ئێمەو ئەو بەڕێزە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر کۆن، لەکۆنەوە یەکدی دەناسین ئەو ئاشنایەتییەی ئەو هەیبوە هەم لەگەڵ مەسعوود بارزانی، هەم لەگەڵ باوکی کۆچکردووم، هەمیش لەم دواییە لەگەڵ بەندە ئاشنایەتییەکی نزیکی هەبوو".

کۆدی بابه‌ت: 67467  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 11 : 56

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات