فەرماندەیەکی پێشمەرگە:
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان زیاتر بە دەوروبەری کەرکووکەوە سەرقاڵن
به‌شی عێراق و هه‌ریمی کوردستان- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئێستادا زیاتر بە دەوروبەری کەرکووکەوە سەرقاڵن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی NRT، شوان حەمەغەریب فەرماندەى لیواى پێشمەرگە لە ڕۆژئاواى کەرکووک، دوێنێ ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بە دەنگى ئەمەریکاى وت "لەوەتەى ئەرکى هێزەکانى هاوپەیمانان لە شنگال و مەخموور کەمتر بووەتەوە، فڕۆکەکانیان زیاتر سەرقاڵن بە دەوروبەرى کەرکووکەوە و لە حاڵەتى ڕووداوى نەخوازراودا داعش بۆردومان دەکەن".
ناوبراو وتیشی "لە شنگالەوە تا مەخموور سوپاى عێراق کەوتوونەتە نێوان سەنگەرەکانى پێشمەرگە و داعشەوە، بۆیە هاوپەیمانان لەو ناوچانە کەمتر داعش بۆردومان دەکەن".
لەلایەکی‌ترەوە عەقید باپیر محەمەد فەرماندەى پێشمەرگە لە ڕۆژئاواى کەرکووک بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند "هەرکات داعش چەکدار کۆبکاتەوە فڕۆکەکانى هاوپەیمانان لێـیان دەدەن".
بەرەبەیانی دوێنێ فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی بۆردمانی ناوچەکانی زنجیرە چیای بانێویان کرد لە رۆژئاوای کەرکووک کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدان.
بەپێى وتەى بەرپرسانى پـێشمەرگە، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى هاوپەیمانانەوە پێنج پێگەی داعش لە خۆرئاواى کەرکوک وێرانکراون، بۆردومانەکانیش لەو کاتەدا بووە کە داعش هێزى چەکدار و ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراوى ئامادەکردووە و گومانى ئەوەکراوە کە ویستبێتیان هێرش بکەنە سەر پێشمەرگە.

کۆدی بابه‌ت: 67464  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 11 : 48

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات