پەکەکە: لە شنگال بڕۆین کۆمەڵکوژی دووبارە دەبێتەوە
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وتەبێژی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاماژە بەوەدەکات کە پێویستە لە هەموو بارێکدا ڕای خەڵکی شەنگال بەهەند وەربگیرێت و پێویستە خۆشیان ئیدارەی خۆیان بدەن و ئێمەش پشتگیرییان دەکەین، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەگەر ئێستا گەریلا شەنگال چۆڵبکات کۆمەڵکوژیی ئێزیدیەکان دووبارە دەبێتەوە.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ لڤین‌پرێس، سەرحەد ڤارتۆ، وتەبێژی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی پەکەکە لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە "لە ئێستادا کێشەی شەنگال کێشەی مانەوە و نەمانەوەی گەریلا ینیە، بەڵکوو ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێت، ئەوەیە کە چۆن بتوانرێت ئەو ناوچانە رزگار بکرێن کە دەکەونە سنووری شەنگال و تائێستا رزگار نەکراونەتەوە، ئەوەی‌تریش کە پێویستە بە بایەخەوە لێی بڕوانرێت چۆن زەمینە بڕەخسێنرێت تا ئێزیدیەکان بگەڕێنەوە بۆ سەر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگال".
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە پێویستە ئێزیدییەکان خۆیان بەڕێوە ببەن و ئێمەش وەک پەکەکە و گەریلا پشتیوانی و پشتگیرییان دەکەین و هاوکاریان دەبین لە چارەسەرکردنی هەر گرفتێک کە بێتە بەردەمیان لە ناوچەکەدا.
 سەرحەد ڤارتۆ، باسی لەوەشکرد، لەسەر پرسی کشانەوە و نەکشانەوەی گەریلاکانیش لە ناوچەکەدا پێویستە ڕا و بۆچوونی خەڵکی شەنگال و ئێزیدیەکان بەهەند وەربگیرێت، تائێستاش مانەوەی ئێمە لەشەنگال پێویستە ئەگەر ئێستا لە شەنگال بکشێینەوە کۆمەڵکوژیی ئێزیدیەکان دووبارە دەبێتەوە. 

کۆدی بابه‌ت: 67463  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 11 : 22

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
جەهەپە و هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ هاوپەیمان دەبن
ئێران بە پێچەوانەی تورکیا خۆدەبوێرێت لە هۆشداری جیدی دان بە هەرێمی کوردستان
دیداری سەردار باقری لە گەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری بەرگری و سەرۆکی میتی تورکیا
9 رۆژنامەنووسی تورک بە تۆمەتی هاوکاریی بزووتنەوەی گولەن زیندانی کران
ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵوەگەڕی ئازاد کردنەوەی شاری پاوه بەڕێوه چوو
پیلانی ئەمریکایی "سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان" جێبەجێ نابێت
ئێران تاکه هێزێکه که بۆته هەڕەشه بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤین
سەرەڕای گفتوگۆی شاندی کوردی لە بەغدا، ڕیفراندۆم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
لە سەدا ٥٠ی زێڕی ئێران لە کوردستان بەرهەم دێت
ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاریی گومرگی له‌گه‌ڵ تورکیا تازه‌ ناکه‌ینه‌وه‌
هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی لیژنه‌یێکی دژ به‌ ڕیفراندۆم و ناردنیان بۆ به‌غدا
هۆشداری کارناسان له‌باره‌ی پاشهاته‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هەرێم و تورکیا
ڕوانگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییەوە خه‌سار له‌ سه‌قامگیریی هه‌موو ناوچه‌که‌ ده‌دات
500 هێزی بیانی ته‌ڤلی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا بوون
بنه‌مای به‌رنامه‌ی من له‌م‌ وه‌زاره‌ته‌دا زانست و توێژینه‌وه ده‌بێت
ئیمکانات