که‌ندنی چۆنه‌ر له‌ سه‌قز له‌سه‌دا 22 دابه‌زینی بووه‌
به‌شی ئێران/ کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان وتی: له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی که‌ندن‌ تا ئێستا 68 هه‌زار و 250 تۆن چۆنه‌ر له‌ زه‌ویه‌ کشتوکاڵییه‌کانی شاری سه‌قز چێندراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌سه‌دا 22 دابه‌زینی هه‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ محه‌مه‌دساڵح ئه‌حمه‌دی ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕێژه‌ چۆنه‌ره‌ له‌ یه‌ک هه‌زار و 50 دۆنم زه‌وی به‌رهه‌م هاتووه‌.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ زیاتر له‌سه‌دا 95 چۆنه‌ری به‌رهه‌م هاتووی پارێزگا له‌ شاری سه‌قز به‌رهه‌م دێت، زیادی کرد: بایه‌خی ڕێژه‌ی چۆنه‌ری که‌ندراو له‌ سه‌قز 20 میلیارد و 475 میلیۆن تمه‌نه‌.
ئه‌حمه‌دی زیادیشی کرد: ساڵی ڕابردوو، یه‌ک هه‌زار و 350 دۆنم له‌ زه‌ویه‌ کشتوکاڵییه‌کانی سه‌قز کرابووه‌ چۆنه‌ر که‌ 87 هه‌زار و 750 تۆن چۆنه‌ر به‌ بایه‌خی 26 میلیارد و 325 میلیۆن تمه‌ن له‌ زه‌ویه‌ کشتوکاڵییه‌کان که‌ندرا.
ناوبراو زیادیشی کرد: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بۆ پارێزگاکانی قه‌زوین، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئیسفه‌هان و خوراسانی ڕه‌زه‌وی هه‌نارده‌ کراوه‌.
ئه‌حمه‌دی وتیشی: زیاترین ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چۆنه‌ر له‌ سه‌قز به‌ یه‌ک هه‌زار و 50 دۆنم و که‌مترینی ئه‌وه‌ش له‌ قوروه‌ به‌ 106 دۆنمه‌.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: له‌ قوروه‌شدا 7 هه‌زار و 900 تۆن چۆنه‌ر به‌بایه‌خی 2 میلیارد و 37 میلیۆن تمه‌ن که‌ندراوه‌. پارێزگای کوردستان 426 که‌س جووتیاری چۆنه‌ری هه‌یه‌.  

کۆدی بابه‌ت: 67459  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 10 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات