بیژەن زولفەقار نەسەب بوو به سەرۆکی کانوونی ڕاهێنەرانی تۆپی پێی ئێران
بەشی ئێران / کوردستان، دانیشتنی دووهەمی شاندی بەڕێوەبەری نوێی کانوونی تۆپی پێی ئێران به ئاماده بوونی هەموو ئەندامه هەڵبژێردراوەکان پێکهات و دوکتۆر بیژەن زوولفەقار نەسەب ئوستوورەی تۆپی پێی کوردستان وەک سەرۆکی ئەم کانوونه دەستنیشان کرا.
به پێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی دووهەمی لێژنەی بەڕێوەبەری نوێی کانوونی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی دووشەممه ڕێکەوتی 20ی مانگی بەفرانبار به ئاماده بوونی هەموو ئەندامانی هەڵبژێردراو پێک هات.
ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەری کانوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک، جێگری سەرۆک و خەزێنەداری بڕیاردان کۆبوونەوه و بۆ دیاری کردنی کەسه نوێکان دەنگیان دا.
به گوێرەی بڕیارنامەی ئەم کانوونه، ئامانج له پێکهێنانی "ڕێکخستنی چالاکی ڕاهێنەرانی تۆپی پێ له ئێران و ڕێگری له دەستێوەردانی کەسانی ناشارەزا له کار و باری ڕاهێنەرایەتیدا"یه.
ئەم کانوونه له ساڵی 1380 کۆچی هەتاوی دامەزراوه و بەدەر له پۆلێنبەندی مانگانەی ڕاهێنەران و بەڕێوە بردنی خوولی فێرکاری هەستاوه به بەدواداچوون بۆ پرسی باج و مافی ڕاهێنەران و هەروەها بەشداربوون له کۆمەڵه فیدراسیۆنەکان.
لەم دەنگدانەدا بیژەن زولفەقار نەسەب وەک سەرۆک، حسێن فەرکی و حەمید دەرخشان وەک جێگرانی یەکەم و دووهەم و محەمەد مۆئمنیش له پۆستی خەزێنەدار دیاری کران.

کۆدی بابه‌ت: 67439  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 21 : 7

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات