پارێزگاری کوردستان :
خەڵک له هەموو کاتێکدا پشتیوان و یاریدەدەری وڵات و شۆڕشی ئیسلامین / ڕۆڵی ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی له پرۆسەی پێشکەوتنی وڵات شرۆڤە کرا
بەشی ئێران / کوردستان – پارێزگاری کوردستان وێڕای ئاماژه به بەشداریی ملیۆنیی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی له ڕێوڕەسمی ناشتنی جەنازەی ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی وتی: ئێمه ئامادەی پرسه و سەرەخۆشی کەسایەتییەکین که کۆڵەکه و بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، بەشداریی حەماسەییانەی خەڵک له ڕێوڕەسمی ناشتینی ئایەتووڵڵا ڕەفسەنجانی دیسان ئەمەی سەلماندەوه که خەڵک له هەموو کات و ساتێکدا پشتیوان و هاوکاری وڵات و شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن.
به پێی هەواڵی کوردپرێس "عەبدولمحەمەد زاهیدی" پارێزگاری پارێزگای کوردستان له ڕێوڕەسمی ڕێزنانی کۆچی دوایی ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی هاوڕێی دێرینی ڕابەری کۆماری ئیسلامی که به ئامادەبوونی بەرپرسانی سەر ئداستی پارێزگا و چین و توێژه جیاوازەکانی خەڵک له گۆڕەپانی کۆنی مزگەوتی گەرەی سنه بەڕێوه چوو، ناوبراو وێڕای تیشک خستنه سەر ڕۆڵی ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی له پرۆسەی گەشەپێدانی پارێزگای کوردستان وتی: زۆربەی ئەو ژێرخانانەی وا له پارێزگای کوردستان دامەزراون هی ئەو سەردەمەیه وا حەزرەتی ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی ئەرکی سەرۆکایەتی کۆماری له سەر ئەستۆ بووه.

کۆدی بابه‌ت: 67437  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 21 : 1

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات