کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ داوای‌ کۆبونه‌وه‌ی‌ لووتکه‌ی‌ لایه‌نه‌کان ده‌کات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، داواده‌کات کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و پێنج لایەنە سەرەکیەکە "به‌زووترین کات" سازبکرێت بەمەبەستی چارەسەریی کێشەکان.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری‌ یه‌که‌می‌ سکرتێری‌ گشتیی‌ یه‌کێتی‌ که‌ ئێوارەی سێشەممە بڵاویکرده‌وه، پێشنیارده‌کات کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم " بە گشتی و بەتایبەتتر پێنج لایەنە سەرەکیەکە به‌ زووترین کات" سازبکرێت بۆ دروستکردنی چەند دەستەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو لایەنانە بۆ گفتوگۆ کردن.
ڕوونی کردۆته‌وه‌، هەر دەستەیەک تایبەت بە پرسێک کۆبوونەوەکانیان سازبکەن بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەسەر پرسه‌کانی‌ سەرۆکایەتی هەرێم و پەڕلەمانی کوردستان و حکوومەت، هه‌روه‌ها پرسی مووچە و خزمەتگوازریە بنچینەییەکان.
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت، ئامانج لە کۆبوونەوەکان گەیشتن بەرێککەوتنی لایەنەکان بێت بۆ نەخشەڕێگایەکی کاتی تا هەڵبژاردن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک، بۆ ئاشتکردنەوەی جەماوەر و چارەسەرکردنی کەم و کورتیەکان و ڕێکخستنەوەی دۆخی خراپی ئابووری و ئیداریی هەرێمی کوردستان.
جێگری‌ یه‌که‌می‌ سکرتێری‌ گشتی‌ یه‌کێتی‌ پێی‌ وایه‌، له‌ ئێستادا ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان لەئاستێکدا نییە کۆدەنگی پێ دروستبکرێت، له‌کاتێکدا ئەگەری ئەوە هەیە گۆڕانکارییەکان "کاریگەریی نەخوازراو"یان بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەبێت.
کوسرەت ڕەسووڵ دەڵێت: پێشبینی دەکرێت، ساڵی 2017 هاوکێشەی هێز بەهۆی کزبوون، یان تەواو بوونی جەنگی دژی داعشەوە گۆرانکاری بەسەردابێت، پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژی داعش دەچێتە قوناغێکی ترەوە، گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە خێراتر دەبن، ململانێی هێزە گەورەکان لە ناوچەکە چڕتر دەبێتەوە. عێراق وەک براوەی جەنگ رۆڵی گەورەتر بەخۆی دەدات، حەشدی شەعبی وەک هێزێکی فەرمی و خاوەن شەرعیەتی خۆیان، لەهەوڵی‌ فراوانبوونەوەدا دەبن، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکان.
ئه‌وه‌شی‌ خستۆه‌ته ‌ڕوو، خراپی باری ئابووری و دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیش نائارامی و دڵەراوکێی لای هاووڵاتیان زیاتر کردووە، ئەم دۆخە کاریگەریی دەبێت لە بێ‌ هیوا کردن و کەمکردنەوەی متمانەی جەماوەر بە دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێم و رۆڵی حیزبەکان.
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هه‌روه‌هاده‌ڵێت، ئەم دۆخە دەخوازێت هەموو لایه‌نه‌کان پێکەوە بەرنامەیەک دابرێژین، بۆ دروستکردنی گوتاری هاوبەش بەرەو ڕووبه‌ڕووبونەوەی هەر ئەگەرێکی مەترسیدار، بەرنامەیەک جەماوەر لەگەڵ دامەزراوە شەرعییەکان و لایەنە سیاسییەکان ئاشتبکاتەوە و ئومێد و متمانەیان بۆبگیڕێتەوە.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شکردووه‌، بەبێ‌ دەستەبەرکردنی دۆخێکی ئارام لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، ئەستەم دەبێت هەنگاو بنرێت بۆ ده‌ربازبوون لە دۆخی‌ ئێستا و "ئاسان نییە بچینە پای هەڵبژاردن" و پێشکەشکردنی هەربەرنامەیەکیش بۆ چاکسازی و رێکخستنەوەی کۆمەڵگە ناتوانێت سەرکەوتووبێت.

کۆدی بابه‌ت: 67433  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 15 : 25

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات