عەلی عەونی:
پەکەکە لە ڕزگارکردنی شنگال هیچ ڕۆڵیان نەبووە
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی هێرش دەکاتە سەر پەکەکە و ڕایدەگەیەنێت، واز لە موزایەدات بێنێت و خۆیان لە شنگال بکێشنەوە و دەشڵێت: "لەوەتەی چەکدارەکانی پەکەکە هاتوونەتە شنگال یەک گوندیان ڕزگار نەکردووە".
 به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی خه‌ڵک، عەلی عەونی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، ئەگەر ڕاستە بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەستی خۆیاندایە و دەیانەوێ خزمەتێک بە گەلی کورد بکەن و بیانەوێ هیچ کێشەیەک لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان ڕوو نەدات و خاکی ڕزگارکراوی کوردستان تووشی کێشەی دیکە نەکەن، بە ڕاست ئەگەر پەکەکە دژی هەبوونی تورکیایە لە هەرێمی کوردستان با چەکدارەکانیان بکێشنەوە بۆ باکووری کوردستان و ئەوێ بکەنە مەیدانی تەسفییەی حیساباتی خۆیان.
ناوبراو وتیشی: "من تێناگەم پەکەکە چیی کردووە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەڤەری شنگال، خۆ لەوەتەی چەکدارەکانی پەکەکە هاتوونەتە شنگال یەک گوندیان ڕزگار نەکردووە، ئەگەر راست دەکەن ئەوە گرعوزێر لە نزیک بارەگاکانی پەکەکەیە، با سبەی ئازادی بکەن!، لە پڕۆسەی رزگارکردنی شنگالدا هیچ رۆڵیان نەبووە، تەنیا بۆ دروستکردنی کێشە لە شنگال ماونەتەوە".
 ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە پارتی کرێکارانی کوردستان واز لە موزایەدات بێنێت و خۆیان لە شنگال بکێشنەوە، بەڵام من گەییشتووم بەو بڕوایەی بڕیاری کشانەوەیان لە دەست خۆیاندا نییە، تەنها دەیانەوێ بەهانە بدەنە دەست وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەت تورکیا.
 لەبارەی هەبوونی دانووستان لە نێوان پارتی و پەکەکە، عەلی عەونی دەڵێت: "من ئاگاداری ئەو دانووستانە نیم، بەڵام ئاگاداری لێدوان و قسەکانی سەرکردەکانی پەکەکەم، ئەوانیش لەنێو خۆیاندا یەکدەنگ نین و قسەی جیاواز دەکەن لەبارەی پرسی کشانەوەی چەکدارەکانیان، شنگال پێویستی بە پەکەکە نییە، هێزی پێشمەرگە، هێزێکی نێودەوڵەتییە و شنگال دەپارێزێ، چ پێویست ناکات پەکەکە بمێنێ یان نەمێنێ لەو دەڤەرە".

کۆدی بابه‌ت: 67432  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 15 : 18

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
بەغدا هیوای بە هاوکارییە ئەمنییەکانی رووسیایە
کۆگه‌ی پترۆکیمیای کوردستان کرایه‌وه‌
سعوودیه‌ لە قەرزەکانی عێراق خۆش دەبێت
له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی شاری "طبقا" له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی هاوکاری ده‌که‌ین
ڕێگری له‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک، پێشێل‌کردنی ده‌ستووری عێراقه‌
هەڵوێستەکانی پارتی سەبارەت بە ناوچە جێی­ناکۆکییەکان مەترسیدارە
عێراق چوار فڕۆکەی جۆری "ئێف 16"ی ‏ لە ئەمریکا وەرگرت
پۆلیسی هاوبه‌شی کورد- عه‌ره‌بی ڕه‌قه‌ پێکده‌هێندرێت
کوردستان بە مامناوەندی رێژەی قەرەوێڵی نەخۆشخانەکانی وڵات نزیک دەبێتەوە
لایه‌نگرانی کوردی ئاک پارتیش ده‌نگی نه‌رێنی به‌ گشتپرسی ده‌ده‌ن
کورتە فیلمێکی کوردستانی لە هەشتەمین مێهرەجانی جیهانی لە وڵاتی ئوتریش بەشدار دەبێت
یه‌ک له‌سه‌ر سێی لایه‌نگرانی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگی ئه‌رێنی به‌ گشتپرسی ده‌ده‌ن
435 موسافیری نه‌ورۆزی له‌ جاده‌کانی ئیلامدا تووشی ڕووداو بوونه‌
کۆگه‌ی پیشه‌یی تایه‌ی "بارز"ی کوردستان کرایه‌وه‌
ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌م ره‌فتاره‌تان له‌گه‌ڵ تورکیا بده‌ن چیتر هیچ ئه‌ورووپاییێک به‌ ئاسایشه‌وه‌ له‌ ماڵ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ئیمکانات