پێش مه‌رجی نوێی که‌نه‌دا بۆ ناردنی چه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان
به‌شی جیهان- وڵاتی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند: ده‌بێ پێش له‌ ناردنی هه‌ر جۆره‌ چه‌کێک، کۆنتڕۆڵی پێویست له‌سه‌ر چه‌که‌ نێردراوه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ئۆتاوا سیتی زه‌ن، وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌دا وتی: بڕیاره‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ بازاڕی ئازادی کڕینی چه‌ک، به‌ ڕێژه‌ی 9 میلیۆن و 500 هه‌زار دۆلار چه‌کی سووک، خۆمپاره‌هاوێژ و جیهازاتی سه‌ربازی بکڕێت و بۆ هه‌رێمی کوردستانی بنێرێت.
مانگی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند: کێشه‌ی ناردنی چه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر کراوه‌ و ده‌وڵه‌تی به‌غدا ڕه‌زامه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناردنی چه‌ک بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕیوه‌.
ئه‌مڕۆ دانیل بۆسیلیار، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری که‌نه‌دا پێش مه‌رجێکی نوێی بۆ ناردنی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند و زیادی کرد: ده‌بێ پێش له‌ ناردنی چه‌ک بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ کۆنتڕۆڵی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و جیهازاته‌ سه‌ربازییانه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وه‌جبه‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌نجام نه‌درێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ هێشتا ئاشکرا نییه‌ که‌ چ کاتێک ئه‌م چه‌کانه‌ به‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌گات.
به‌ نووسینی میدیاکانی که‌نه‌دا، پێش مه‌رجی نوێی که‌نه‌دا بۆ ناردنی چه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته‌هۆی نائومێدی کورده‌کان چوونکه‌ ئه‌وان چه‌ندین جار دووپاتیان کردۆته‌وه‌ که‌ پێویستییه‌کی زۆریان به‌ چه‌کی مۆدێڕن بۆ درێژه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه‌.
ئه‌م پێش مه‌رجه‌ی نوێی که‌نه‌دا به‌ دوای ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ تێیدا جه‌خت کرابوو هه‌ندێ له‌ چه‌که‌ نێردراوه‌کانی ڕۆژئاوا بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ تاڵان ده‌برێت، ده‌گاته‌ ده‌ستی لایه‌نی سێهه‌م و یان کورده‌کان له‌م چه‌کانه‌ بۆ ڕووخانی ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
پێشتر ژماره‌یه‌ک له‌ کارناسانی که‌نه‌دا هۆشدارییان دابوو که‌ مومکینه‌ کورده‌کانی عێراق له‌م چه‌کانه‌ له‌ دژی به‌غدا و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی که‌ڵک وه‌ربگرن.

کۆدی بابه‌ت: 67414  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 12 : 57

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بەغدا هیوای بە هاوکارییە ئەمنییەکانی رووسیایە
کۆگه‌ی پترۆکیمیای کوردستان کرایه‌وه‌
سعوودیه‌ لە قەرزەکانی عێراق خۆش دەبێت
له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی شاری "طبقا" له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی هاوکاری ده‌که‌ین
ڕێگری له‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک، پێشێل‌کردنی ده‌ستووری عێراقه‌
هەڵوێستەکانی پارتی سەبارەت بە ناوچە جێی­ناکۆکییەکان مەترسیدارە
عێراق چوار فڕۆکەی جۆری "ئێف 16"ی ‏ لە ئەمریکا وەرگرت
پۆلیسی هاوبه‌شی کورد- عه‌ره‌بی ڕه‌قه‌ پێکده‌هێندرێت
کوردستان بە مامناوەندی رێژەی قەرەوێڵی نەخۆشخانەکانی وڵات نزیک دەبێتەوە
لایه‌نگرانی کوردی ئاک پارتیش ده‌نگی نه‌رێنی به‌ گشتپرسی ده‌ده‌ن
کورتە فیلمێکی کوردستانی لە هەشتەمین مێهرەجانی جیهانی لە وڵاتی ئوتریش بەشدار دەبێت
یه‌ک له‌سه‌ر سێی لایه‌نگرانی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگی ئه‌رێنی به‌ گشتپرسی ده‌ده‌ن
435 موسافیری نه‌ورۆزی له‌ جاده‌کانی ئیلامدا تووشی ڕووداو بوونه‌
کۆگه‌ی پیشه‌یی تایه‌ی "بارز"ی کوردستان کرایه‌وه‌
ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌م ره‌فتاره‌تان له‌گه‌ڵ تورکیا بده‌ن چیتر هیچ ئه‌ورووپاییێک به‌ ئاسایشه‌وه‌ له‌ ماڵ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ئیمکانات