عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نوێنه‌ری ‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس:
هێزه‌کانی پارتی به‌ ده‌ستووری به‌رپرسانی باڵا‌ له‌ داخڵ بوونی ئێمه‌ بۆ هه‌ولێر ڕێگرییان کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری به‌رجسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ده‌ستووری به‌رپرسانی باڵای پارته‌که‌، له‌ داخڵ بوونی ئه‌و و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ شاری هه‌ولێر ڕێگریان کردووه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو (21ی به‌فرانبار/ 10ی جانیڤێری) میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی پارتی دیموکرات له‌ ده‌روازه‌ی شاری هه‌ولێر، له‌ داخڵ بوونی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نوێنه‌ری به‌رجسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سۆران عومه‌ر نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان بۆ ناوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان ڕێگریان کردووه‌.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌مباره‌وه‌ به‌ کوردپرێسی وت که‌ له‌ ساعه‌ت 20 و 30 خوله‌کی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌ر نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان و بنه‌ماڵه‌که‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر که‌ له‌ وێستگه‌ی پردی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش ڕاگیران و پاش ساعه‌ت و نیوێک ڕاگرتن پێیان وترابوو که‌ بۆیان نییه‌ داخڵی هه‌ولێر ببن و ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌.
ناوبراو له‌ وڵام به‌ پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ لێدانی ئه‌وان له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌، وتی که‌ هه‌ندێ حاڵه‌ت له‌ نێوان کاک سۆران کرا به‌ڵام هیچ سووکایه‌تییه‌ک به‌رانبه‌ر شه‌خسی من نه‌کرا.
نوێنه‌ری به‌رجسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ئه‌م کاره‌ جه‌ختی کرد که‌ هۆکاره‌که‌ی نازانێت و هێزه‌کانی‌ ئاسایشی پارتی دیموکرات به‌ وه‌رگرتنی ده‌ستوور له‌ به‌رپرسانی باڵای پارته‌که‌وه‌ ئاوه‌ها کارێکیان ئه‌نجام داوه‌.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی نێوان پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و گفتوگۆوانه‌ که‌ له‌مدواییانه‌دا له‌ نێوانیاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ و ناکۆکییه‌کان ئه‌نجام دراوه‌؛ وتی ئه‌مه‌ی که‌ ئه‌کرێت گفتوگۆ نییه‌، به‌ڵکوو ئه‌مه‌ی که‌ له خه‌ڵکی گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مه‌ زه‌مینه‌ی گفتوگۆیه‌.
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ له‌ مانگی ئاکته‌وبری ساڵی 2015 هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌دوای کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی توند له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر کێشه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی ڕێبه‌ری پارتی دیموکرات له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، له‌م بازنه‌ پشکنینه‌دا، ڕێگری داخڵ بوونی یۆسف محه‌مه‌دسادق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان (له‌ ئه‌ندامانی به‌رجسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) کراوه‌ و له‌و ڕۆژه‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕاوه‌ستاوه‌.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جه‌ختی کرد که‌ له‌ ئێستاشدا پارتی دیموکرات هه‌ر ئه‌و حاڵه‌تیانه‌ هه‌یه‌ و دیسانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر یۆسف حه‌مه‌ساڵح بیه‌وێت داخڵی هه‌ولێر بێته‌وه‌، له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌ ڕێگری لێده‌کرێت.
میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌وه‌، ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ کاتی ڕێگری له‌ داخڵ بوونی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و سۆران عومه‌ر بۆ هه‌ولێر، هێزه‌کانی ئاسایش به‌ ته‌قه‌کردن به‌ره‌ولای ئه‌وان، هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری سووربوون له‌سه‌ر داخڵ بوون به‌ هه‌ولێر ده‌کرێنه‌ ئامانجی گولـله‌کانیان.

کۆدی بابه‌ت: 67411  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 12 : 28

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات