به‌به‌شداریی چه‌ندین کەسایەتیی به‌رجه‌سته‌ی ‏هەرێمی ‏کوردستان:
یادی ئه‌یه‌توڵڵا هاشمی له‌ هه‌ولێر به‌رز راگیرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌به‌شداریی کۆمەڵێک کەسایەتیی به‌رجه‌سته‌ی حکوومی، حیزبی و ئایینیی هەرێمی ‏کوردستان ‏یادی ئه‌یه‌توڵڵا هاشمی له‌ هه‌ولێر به‌رز راگیرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس کۆمەڵێک کەسایەتیی به‌رجه‌سته‌ی حکوومی، حیزبی و ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی یادی ئایەتوڵڵا هاشمی لە هەولێردا بەشدارییان کرد و وێڕای ئاراسته‌کردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان یادی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ پایه‌به‌رزه‌ی ئێرانیان به‌رز ڕ‌اگرت.
هه‌ندێک له‌و که‌سایه‌تییانه‌ بریتی بوون له‌:
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری کار و باری کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم، د.عه‌بدوڵا ‏سه‌عید وه‌یسی سه‌رۆکی یه‌کێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و چه‌ندین که‌سایه‌تیی به‌رجه‌سته‌ی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
له‌کۆتایی کۆڕبه‌نده‌که‌دا که‌سایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ده‌فته‌ری یادی ئایه‌توڵا هه‌شمیدا په‌یامی خۆیان ئاراسته‌ کرد.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ مه‌سعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرەخۆشیی لە سەرۆک کۆماری ئێران کردووه‌.

 

 

 

کۆدی بابه‌ت: 67409  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 12 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
نێچیرڤان بارزانی بەشداریی پرسەی ئایه‌توڵا رەفسنجانیی کرد
نێچیرڤان بارزانی: هاتووین سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی رێبەری ئێران بکەین
نچیرڤان بارزانی دەفتەری یادی ئایەتوڵا هاشمی تۆمار دەکات
ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی یادی "ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی" له‌ کرماشاندا به‌ڕێوه‌چوو
جه‌نابی هاشمی هه‌موو توانای بۆ گه‌شه‌ی وڵات و ناوچه‌ کوردنشینه‌کان خسته‌گه‌ڕ
ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی یادی "ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی" له‌ کرماشاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ده‌نگدانه‌وه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ میدیاکانی تورکیا
یادی ئایەتوڵڵا هاشمی لە هەولێر
بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی رابه‌رى گشتى شۆڕشی ئیسلامى ئێران کرد
پەیامی سەرەخۆشیی کوردپرێس بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەکات.
یادی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە هەولێر دەکرێتەوە
فوئاد مەعسووم پرسەنامەیەک ئاراستەی رۆحانی دەکات
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات