خۆپیشاندانی ناڕازییان به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی و توندوتیژیی پۆلیس له‌ ئه‌نقه‌ره‌
به‌شی تورکیا- ناڕازییان خۆپیشاندانێکیان به‌ بۆنه‌ی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی و دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری له‌ به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانی تورکیا به‌ڕێوه‌برد. پۆلیس به‌ پشت به‌ستن به‌ توندوتیژی ناڕازییانی سه‌رکوت کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ سپۆتنیک، خه‌ڵک له‌ به‌رانبه‌ر بینای په‌رله‌مانی تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ناڕه‌زایه‌تییان به‌ پڕۆژه‌ی چاککردنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا ده‌ربڕی که‌ دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری له‌بری سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌دواوه‌ ده‌بێت.
پۆلیس به‌ گوله‌ی پلاستیکی، گازی فرمێسک ڕێژ و ئۆتۆمبێلی ئاوپژێن هێرشی کرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و وێڕای ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له‌وان، هه‌وڵی دا که‌ بڵاوه‌ به‌ ناڕازییان بکات.
پۆلیس شه‌قامانه‌ی داخست که‌ ده‌گه‌نه‌وه‌ په‌رله‌مان و ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌ ده‌وروبه‌ری په‌رله‌ماندا گرتۆته‌به‌ر.
پاش ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ به بۆنه‌ی‌ بیانووه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر جۆره‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگیان قه‌ده‌غه‌ کرد.
په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی قایمقامێتی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: "به‌ بۆنه‌ی هه‌ندێ هۆکاری ئه‌منییه‌وه‌ هه‌ر جۆره‌ کۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوان بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ قه‌ده‌غه‌یه‌."

کۆدی بابه‌ت: 67407  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 11 : 22

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشت‌پرسی لە کەرکووک دەبێ پێش لە ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت
دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی لەوحێکی مێژوویی لە ئیلام
پارتی "زۆرینەی سیاسی" لەعێراق رەتدەکاتەوە
HSD`ê 6 taxên Tebqayê kontrol kirin
Fermandarekî amerîkî li Mûsilê hat kuştin
Amedspor li hember Mereşê bi ser ket
PE: Xelkê Şengalê bûye qûrbaniyê rikberiyên hemî aliyan
Erdoxan: Wêneyê leşkerê amerîkî û YPG`yiyan em xemgîn kirine
گرنگترین بارەگای PKKمان لە شەنگال کردۆتە ئامانج/ زۆرتر لە 200 ئەندامی YPGمان کوشتووە
سێ کاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری سکاڵایان به‌رز کرده‌وه‌
هێزه‌کانی ئیئتیلافی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ کوردستانی سووریا ڕابگه‌یێنن
په‌که‌که‌ داره‌ده‌ستی تورکیا بووه‌ بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر شه‌نگال
گه‌وره‌ترین وه‌جبه‌ی تلیاک له‌ ئیلام دۆزرایه‌وه‌
په‌که‌که‌ و YPG جیاوازییان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌
52%ی ئەو کەسانەی کە لە ئازەربایجانی رۆژئاوادا تووشی رووداوی هاتووچوو دەبن لە شوێنی پێکدادانەکەدا گیانیان لە دەست دەدەن
ئیمکانات