سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق:
به‌ بێ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی عێراق باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌غدا- ئه‌نقه‌ره‌ مومکین نییه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا- ئه‌نقه‌ره‌ به‌ بێ پاشه‌کشێی هێزه‌کانی تورکیا له‌ بنکه‌ی باشیک نامومکینه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێکیش به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ناچێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"، ڕۆژی ڕابردوو (سێشه‌ممه‌ 21ی به‌فرانبار/ 10ی جانیڤێری) حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی حه‌فتانه‌ی خۆی له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند: به‌ بینالی ییڵدیریم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیامان ڕاگه‌یاند که‌ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ به‌ بێ پاشه‌کشێی هێزه‌کانی تورکیا له‌ عێراق باشتر نابێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێکیش به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ناچێت.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ ئێستادا ڕووخانی به‌ربڵاوی هێڵی به‌رگری گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ شاری مووسڵدا ده‌بینین، زیادی کرد: داعش هه‌وڵ ده‌دات شکسته‌کانی له‌ شاری مووسڵدا به‌ هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل قه‌ره‌بوو بکاته‌وه‌.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وێڕای جه‌ختکردنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مه‌ترسی و هێرشکردنه‌ سه‌ر به‌نداوی مووسڵ زۆر که‌مه‌، جه‌ختی کرد: به‌ خه‌ڵکی مووسڵ ده‌ڵێم کاری گرووپی داعش له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌کان له‌م شاره‌، ڕێگری له‌ ئازادبوونه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ ناکات، چوونکه‌ ئه‌م گرووپه‌ و جینایه‌ته‌ به‌رنامه‌ڕێژیکراوه‌کانی به‌ یه‌ک ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای عێراق هه‌یه‌.
ناوبراو داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق کرد له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخ هاوکاری بکه‌ن.
عه‌بادی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت ئاوڕێکی تایبه‌ت له‌ چاره‌سه‌ریی پزیشکی هێزه‌ ئه‌منییه‌ برینداره‌کان ده‌داته‌وه‌، ڕاشیگه‌یاند: عێراق نه‌ ته‌نیا به‌ دوای له‌ناوبردنی قه‌یرانه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدایه‌، به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ په‌ره‌پێبدات.

کۆدی بابه‌ت: 67406  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 11 : 16

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
هێرشی ئەسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر پێگەکانی PKK له قەندیل
بەڵێنیی گەنج خوازی کابینەی دوازدەهەمی حەسەن ڕۆحانی و ڕاستییەکانی ئەوڕۆ
برووسکەی سەرەخۆشی سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
ڕۆحانی پلانی هەیە بۆ بەکارگرتنی ئیتنیکەکان لە پۆستە بەڕێوبەرایەتییەکاندا
Tansu Çîler dê bi zorê here îfadeyê bide
Wezareta Pêşmerge hêza hewayî ava dike
کاری پێویست بۆ رێگری کردنی ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکان کراوە
پێویسته‌ سنووره‌کان سامان بدرێن/ به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگا پشتیوانی له‌ پڕۆژه‌که‌ی فه‌رماندار بکه‌ن بۆ پشتیوانی له ‌کۆڵبه‌ران
مه‌رگی پیاوی ژماره‌ 1ی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌رێمی کوردستان؛ نه‌وشیروان مسته‌فا کێ بوو؟/ حسێن مه‌عرووف‌پوور
تاوانبارانی سه‌ره‌کیی کووده‌تای 15ی جووڵایی تورکیا له‌ دادگه‌ موحاکمه‌ کران
خانمێکی به‌ساڵاچوو له‌ تورکیا پاراگلایدرسواری ده‌کات
ئێران هێرشی تیروریستی بۆ شاری مەنچێستێر سەرکۆنە دەکات
ئێلێمانی کتێب له‌ پارکی میلله‌تی دیوانده‌ره‌ هه‌ڵده‌واسرێت
ئیمکانات