ئه‌مه‌ریکا:
PYD ده‌بێ له‌ دانووستانی ئاشتیدا ئاماده‌ بێت
به‌شی سووریا- به‌شداریی PYD له‌ دانووستانی ئاشتیی سووریا بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێچاره‌یه‌کی دیموکراتیک و به‌رده‌وام گرینگه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ده‌یلی سه‌باح، ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن‌ پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD) ده‌بێ له‌ دانووستانی ئاشتیی سووریا به‌شداری بکات.
مارک توونێر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان وتی: "ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ده‌بێ هه‌موو سووریا بگرێته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ کورده‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌گرێته‌وه‌."
توونێر له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا PYDش ده‌بێ له‌ دانووستانه‌که‌دا به‌شداریی بکات، وتی: "ئه‌وانیش ده‌بێ به‌شێک له‌م پڕۆسه‌یه‌ بن."
ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان پێداگری ئه‌وه‌ن که‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێچاره‌یه‌کی سیاسی درێژخایه‌ن بۆ قه‌یرانی سووریا، به‌شداریی PYD له‌م دانووستانه‌ گرینگه‌.
توونێر وتیشی: "له‌ هه‌ر جۆره‌ ڕێچاره‌یه‌کی درێژخایه‌ن بۆ قه‌یرانی سووریا، ده‌نگی ئه‌وان ده‌بێ ببیسرێت. ئێمه‌ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ پڕۆسه‌یه‌کی سیاسی دیموکراتیک له‌ کاردا بێت، ده‌بێ له‌ لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵکی سووریا قبووڵ بکرێت."
شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ کورده‌کانی سووریا بانگهێشتی ئه‌م دانووستانه‌ نه‌کراون.

به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێچاره‌یه‌کی سیاسی بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، بڕیاره‌ دانووستانه‌که‌ ڕۆژی 23ی جانیڤێری له‌ شاری ئاستانه‌ پێته‌ختی قه‌زاقستان ده‌ستپێبکات.

کۆدی بابه‌ت: 67403  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 11 : 1

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات