عەبادی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا بەرپرسیارە
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بەرپرسیارە.
 به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی باسنیوز، کیفاح مەحموود ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ساڵانێکە پشتگوێ دەخرێ یانیش بەغدا جێبەجێکردنی ڕادەگرێت، بەڵام ئەم ڕێککەوتنەی کۆتایی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت هەیە، ماوە و پێش‌خستنیشی تێدا دەکرێت.
ناوبراو زیادی‌کرد: هەرێمی کوردستان و بەغداش پێویستییان بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە هەیە، بۆ ئەوەی قەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
کیفاح مەحموود ئەوەشی ئاشکرا کرد: حەیدەر عەبادی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق، لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بەرپرسیارە، حکوومەتی عەبادی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ هەولێر و چاکسازی و ئازادکردنەوەی مووسڵدا لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە کە ئەگەر لەو پرسانەدا سەرکەوتووبێت، ڕەنگە عەبادی لە کۆتاییدا بە هۆی هاریکارییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.
 بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبووایە لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە، هەرێمی کوردستان مانگانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی ناو هەرێمی کوردستان و 300 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک، ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکات، لە بەرامبەردا بەغدا 17٪ی بودجەی گشتیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تەنیا 5 مانگی یەکەمی ئەو ساڵە ڕێککەوتنەکە بەشێکی لێ جێبەجێ کرا و دواتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای‌گەیاند کە حکوومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی کەمتر لە نیوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە فڕۆکەخانەش بڕی 10%ی ئەو پارەیە کەم دەکرێتەوە کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە، ڕادەستکردنی نەوتی بە کۆمپانیای سۆمۆ ڕاگرت و بڕیاری دا ڕاستەوخۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت.

کۆدی بابه‌ت: 67402  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 10 : 34

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرووپی "شنه‌"ی شاهۆی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات
غه‌رامه‌ و باجی وامی بانکی که‌متر له‌ 100 ملیۆن تمه‌ن ده‌به‌خشرێت
هه‌واڵی نائۆمیدکه‌ری کۆمپانیای نه‌وتی جه‌نل نێنرژی له‌ پاشکه‌وتی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
هاوکاریی تاران- مۆسکۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌بێت
یەکێتی هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام لە کەرکووک دەکات
ئه‌ندامێکی باڵای PKK له‌ پارێزگای دێرسیم کوژرا
لێکۆڵینه‌وه‌ دادوه‌رییه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی لافیته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌ دژی ئه‌ردۆغان له‌ سویسرا ده‌ستی‌پێکرد
سەرۆکی ستادی هەڵبژادنەکانی کوردستان رایگەیاند
فراکسیۆنی پارتی: چاوه‌ڕێ بووین یه‌کگرتوو هه‌ڵوێستی هه‌بێ.. هه‌ڵه‌دنی و هاوشێوەکانی با خۆیان تاقی بکەنەوە
تایوان موشته‌ریی نوێی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
له‌پێناو پاراستنی وڵاته‌که‌ماندا نه‌ ڕاسپارده‌ی که‌س قبووڵ ده‌که‌ین و نه‌ ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌ده‌ین
ئامانجمان له‌ سه‌فه‌ر بۆ موسکۆ تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندیی ئابووری و هاوکاریی ناوچه‌که‌یه‌
وتاری کۆمه‌ڵناسی بۆکانی له‌ کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ڕووسیادا قبووڵ کرا
پێشوازی میوانانی نه‌ورۆزی له‌ جێژنه‌کانی "نه‌ورۆزگا‌" له‌ ئیلامدا
ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د لای ئێمه‌ گرینگ نییه؛ مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ دیموکراسییه‌/ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ئێمه‌ تورکیایه‌
ئیمکانات