ده‌نگدانه‌وه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ میدیاکانی تورکیا
به‌شی تورکیا- میدیا گه‌وره‌کانی تورکیا هه‌ریه‌کیان له‌ ڕاپۆرت و هه‌ندێ هه‌واڵ باسیان له‌ ڕووداوی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی کردووه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام، هه‌واڵی کۆچی دوایی ئه‌وان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی له‌ میدیاکانی تورکیادا بوو و زۆربه‌ی میدیاکانی تورکیا کۆچی دوایی ئه‌م سیاسه‌توانه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانیان سه‌ره‌خۆشی کرد.
هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تی ئانادۆڵو، وێڕای ئاماژه‌ به‌ پرسه‌ی گشتی 3 ڕۆژه‌ له‌ ئێران به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ناوبراوی به‌ دۆستی نزیکی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران ناساندووه‌ و جه‌ختی کردووه‌: ڕه‌فسه‌نجانی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ بوو که‌ پاش کۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی له‌ ڕێبه‌ریی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی پشتیوانی کردووه‌.
هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو ناوبراوی وه‌کوو یه‌کێک له‌ سیاسه‌توانانی به‌ناوبانگی ئێران ناساندووه‌ که‌ پشتیوانی میانه‌ڕه‌وی بووه‌ و له‌باره‌ی هاتنه‌ سه‌ر کاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوه‌.
هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی تایم تورکی تورکیا، له‌ هه‌واڵده‌رییه‌ نزیکه‌کان له‌ لایه‌نه‌ ئیسلامگه‌راکان له‌م وڵاته‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ڕایگه‌یاندووه‌: ناوبراو یه‌کێک له‌ گرینگترین که‌سانێک بوو که‌ له‌ پێش و پاش شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئاستی یه‌که‌می سیاسی وڵات ڕۆڵێکی زۆر گرینگی گێڕاوه‌. ناوبراو که‌سێک بوو که‌ له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشدا ڕێگری له‌ په‌راوێزخستنی سیاسی ئێرانی کرد. پاش شه‌ڕ هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی که‌سێک بوو که‌ توانی ئابووری ئێران ببووژێنێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌باح و ملییه‌ت له‌ هه‌واڵێکدا کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانیان به‌ داخ و خه‌سارێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زانیوه‌ و ئه‌وانیان به‌ یه‌کێک له‌ گرینگترین سیاسه‌توانانی ئێران ناساندووه‌.
ڕۆژنامه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌نی ئاکیت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی کۆن له‌ ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ پاڵ تۆرگۆت ئۆزاڵ له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ناوبانگی تورکیا له‌ ساڵی 1984دا ناوبراوی وه‌کوو گرینگترین و کارامه‌ترین که‌سایه‌تی ئێران له‌ شه‌ڕی سه‌پێندراودا ناساندووه‌.
جگه‌ له‌مه‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانی تورکیا، ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی سه‌ر به‌ پارتی کۆماریی گه‌لی تورکیا له‌ هه‌واڵێکدا به‌ ڕاگه‌یاندنی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانی ڕایانگه‌یاندووه‌: هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی یه‌کێک له‌ گرینگترین سیاسه‌توانانی ئێران و که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ ئه‌ژمار ده‌هات.

کۆدی بابه‌ت: 67397  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 9 : 12

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام تا کۆتایی ئه‌مساڵ دیاری ده‌کرێت
ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی یادی "ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی" له‌ کرماشاندا به‌ڕێوه‌چوو
جه‌نابی هاشمی هه‌موو توانای بۆ گه‌شه‌ی وڵات و ناوچه‌ کوردنشینه‌کان خسته‌گه‌ڕ
یادی ئه‌یه‌توڵڵا هاشمی له‌ هه‌ولێر به‌رز راگیرا
ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕۆڵێکی به‌رچاوی له‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق بوو
یادی ئایەتوڵڵا هاشمی لە هەولێر
بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد
پەیکەری ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی بە خاک ئەسپێردرا
سەرۆک کۆماری سووریا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی پەیامی سەرەخۆشی خۆی ئاراسته کرد
ڕێبەری کۆماری ئسلامی ئێران له سەر پەیکەری ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی نوێژی خوێند
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی رابه‌رى گشتى شۆڕشی ئیسلامى ئێران کرد
پەیامی سەرەخۆشیی کوردپرێس بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی
یادی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە هەولێر دەکرێتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانی سه‌ره‌خۆشی کرد
نه‌بوونی حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا هاشمی که‌لێنێکی گه‌وره‌یه‌
پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی
فوئاد مەعسووم پرسەنامەیەک ئاراستەی رۆحانی دەکات
ئایەتوڵا هاشمی رەفسەنجانی کۆچی دوایی کرد
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
هێرشی ئەسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر پێگەکانی PKK له قەندیل
بەڵێنیی گەنج خوازی کابینەی دوازدەهەمی حەسەن ڕۆحانی و ڕاستییەکانی ئەوڕۆ
برووسکەی سەرەخۆشی سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
ڕۆحانی پلانی هەیە بۆ بەکارگرتنی ئیتنیکەکان لە پۆستە بەڕێوبەرایەتییەکاندا
Tansu Çîler dê bi zorê here îfadeyê bide
Wezareta Pêşmerge hêza hewayî ava dike
کاری پێویست بۆ رێگری کردنی ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکان کراوە
پێویسته‌ سنووره‌کان سامان بدرێن/ به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگا پشتیوانی له‌ پڕۆژه‌که‌ی فه‌رماندار بکه‌ن بۆ پشتیوانی له ‌کۆڵبه‌ران
مه‌رگی پیاوی ژماره‌ 1ی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌رێمی کوردستان؛ نه‌وشیروان مسته‌فا کێ بوو؟/ حسێن مه‌عرووف‌پوور
تاوانبارانی سه‌ره‌کیی کووده‌تای 15ی جووڵایی تورکیا له‌ دادگه‌ موحاکمه‌ کران
خانمێکی به‌ساڵاچوو له‌ تورکیا پاراگلایدرسواری ده‌کات
ئێران هێرشی تیروریستی بۆ شاری مەنچێستێر سەرکۆنە دەکات
ئێلێمانی کتێب له‌ پارکی میلله‌تی دیوانده‌ره‌ هه‌ڵده‌واسرێت
ئیمکانات