توێژەری ناوەندی لێکۆڵێنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دەسەڵاتی پەکەکە لە شنگال و کەرکووک هۆکاری لێکنزیکبوونەوەی عێراق و تورکیایە
بەشی جیهان- بیگلی دۆمان بڕوای وایە دەسەڵاتی پەکەکە لە شنگال و کەرکووک بووتە هۆی نیگەرانیی حکوومەتی عێراق و نزیک بوونەوەی ئەم وڵاتە بە تورکیا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس چوونە ناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ مۆڵەتی حکوومەتی عێراق بۆ دەوروبەری مووسڵ لە ساڵی ٢٠١٦ بووتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لە نێوان ئەنقەرە و بەغدادا بەڵام گەشتەکەی چەند رۆژ لەمەوپێشی بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ وڵاتی عێراق و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەروەها جەختکردنەوەی ئەم دوو دەسەڵاتە بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکانیان، بووتەهۆی ئارام بوونی کەشی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
یەکێک لەو بابەتانەی کە دەگۆترێت لەم دیدارانەدا باسی لەسەر کراوە چوونەدەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە بنکەی باشیک لە نزیک شاری مووسڵ لە بەرامبەر چوونەدەرەوەی هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگالە.
بیگلی دۆمان، توێژەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە گەشتەکەی بینالی یڵدرم بۆ بەغدا و ئەگەری باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا بە هەواڵدەریی خین هوای وڵاتی چینی راگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی کە پەکەکە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە عێراق لە قەندیلەوە بۆ شنگال و سنوورەکانی کەرکووک پەرەپێداوە ئەم پرسە لە روانگەی بەغداوە پرسێکی زۆر جددییە و هەروەها هەڕەشەیەکیشە بۆ سەر سەروەریی خاکی ئەم وڵاتە.
ناوبراو هەروەها وتی: بەهۆی ئەوە کە پەکەکە هەڕەشە لە سەروەری وڵاتی عێراق دەکات هەر دوو وڵات پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەردوولا بە پێویست دەزانن.
ئەم شارەزایەی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە پاشهاتەکانی دیداری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە عێراق رایگەیاند: ئاستی بازرگانی نێوان هەردوو لایەن زۆرتر بووە و هاوکاری نێوان دوو وڵات دژ بە داعش و هەروەها پەکەکەش زۆرتر دەبێت. هەردوو لایەن کار بۆ ئەوە دەکەن پاش ئازاد کردنی مووسڵ رێکەوتننامەیەک سەبارەت بە وزە لە نێوانیاندا واژۆ بکەن.
ئەگەرچی ئەم شارەزایە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەم دیدارە واتای گۆچانی سێحراوی بۆ باشتر کردنی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و بەغدا نیە لەبەر ئەوەی ناکۆکی زۆر لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.
 

کۆدی بابه‌ت: 67389  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۱  |  کاتژمێر: 16 : 50

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
جگه‌ له‌ پارتی هیچ فراکسیۆنێکی کوردی به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌که‌ ناکات
هێزی پێشمه‌رگه‌ ناچێته‌ ناو مووسڵ/ ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال نایاساییه‌
پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌ کوردییه‌کانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ چۆڵ ناکات/ په‌که‌که‌ شه‌ڕمان پێی ئه‌فرۆشێ
2671 کەس خوازیاری بەشداری لە هه‌ڵبژاردنی شوراکانی شار و گوندی کرماشان بوون
شارۆچکه‌ی ستراتژیکی "الکرامه‌" له‌ بنده‌ستی تیرۆریستانی داعش ئازاد کراوه‌/ ڕه‌قه‌ به‌ ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه‌
656 که‌س بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرای شار و گوند ناوی خۆیانیان تۆمار کرد
زیاتر له‌ 38 هه‌زار که‌س له‌ یه‌ک ڕۆژدا له‌ نیشتنگه‌کانی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی کوردستان نیشته‌جێ کراون
ئیئتیلافی کورد-عه‌ره‌ب بنکه‌ی ستراتێژیکی ئاسمانی "طبقا" له‌ سووریای به‌ته‌واوی کۆنتڕۆڵ کردووه‌
ده‌نگی "نا" هێشتاکه‌ زیاتره‌ له‌ ده‌نگی "ئه‌رێ"
4 وەرزشوانی کوردستانی بۆ تیمی نەتەویی وەرزشی زۆرخانەیی بانگهێشت کران
گوللە بارانی دوبارەی عەفرین لە لایەن سوپای تۆرکیاوه‌
سڕینه‌وه‌ی به‌رانبه‌رکێ له‌ ئامانجه‌کانی تورکیا، کورده‌کان و ئه‌مریکا له‌ سووریا/ ئارۆن ستین*
فه‌رمانه‌کانی رۆحانی به‌ وه‌زیری ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان
جه‌ژنه‌ نه‌ورۆزییه‌کان له‌ پارکی "28 د‌ی"ی سنه‌ ده‌ستی­پێکرد
مانگنامه‌ی "ساکار" چووه‌ڕێزی گۆڤاره‌کانی پارێزگای کوردستانه‌وه‌
ئیمکانات