نوێنەری یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق:
وەزارەتی دارایی عێراق مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی کرد پارتە کوردستانییەکان لە مافی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ناساندنی کاندیدا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی ڕێز دەگرن و جەختیشی کرد لەم قۆناغەدا پێویستە لە لێپرسینەوەی وەزیرەکانی حەیدەر عەبادی پارێز بکرێت.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، شوان داوودی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "ئەلمەعلوومە" وتی: ئێستا هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئەو پارتە، مەسعوود بارزانی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نزیک بۆتەوە و وتووێژەکان بۆ ناساندنی کاندیدای پارتی دیموکرات بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق، لە گەڕدایە، بۆیەش لەم قۆناغەدا دەبی لە لێپرسینەوەی وەزیرەکانی عیبادی پارێز بکرێت.
داوودی زیادی کرد: تێکڕای پارتە کوردستانییەکان لە مافی پارتی دیموکرات بۆ ناساندنی کاندیدای خۆی بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی ڕێز دەگرن و هێچ ناڕەزاییەک بەرامبەر بە ناساندنی هەر کاندیدایەک لە لایەن ئەو پارتەوە دەرنابڕن و هێچ ڕکابەرییەکی لەگەڵ ناکەن.

کۆدی بابه‌ت: 67380  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۱  |  کاتژمێر: 13 : 31

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات