بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی رابه‌رى گشتى شۆڕشی ئیسلامى ئێران کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی کۆچی دوایی هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکی کۆڕی دیارییکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆسرەت رەسوڵ عەلی، ‎جێگری یه‌که‌مى سکرتێری گشتى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی رابه‌رى گشتى شۆڕشی ئیسلامى ئێران کرد
 بە پێێ هەواڵی کوردپرێس کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگری یه‌که‌مى سکرتێری گشتى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی ئایەتوڵڵا خامنەیی کرد.
لەم پەیامەدا کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى نووسیویەتی: ئایه‌توڵڵا هاشمى ره‌فسه‌نجانى یەکێک بوو لەو کەسایەتی و سەرکردانەی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبوو لەسەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران،
 
دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت رەسوڵ، بەبۆنەی کۆچی دوایی رەفسەنجانی
 
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز/ ئایه‌توڵڵای پایەبەرز سه‌ید عه‌لى خامه‌نه‌یی/ رابه‌رى گشتى شۆڕشی ئیسلامى ئێران
السلام وعلیکم ورحمة الله وبرکاته
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمى ره‌فسه‌نجانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دیاریکردنى به‌رژوه‌ندییه‌کانى ئێران-مان زانى، به‌ناوى خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مى خۆمان بۆ جه‌نابتان و گه‌لى ئێران ده‌رده‌بڕین، ئایه‌توڵڵا هاشمى ره‌فسه‌نجانى یەکێک بوو لەو کەسایەتی و سەرکردانەی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبوو لەسەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران،
له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین ئه‌مه‌ دوا کۆست و ناخۆشی کۆمارى ئیسلامى ئێرانى دۆست و دراوسێمان بێ و خواى گه‌وره‌ سه‌بوورى هه‌موو لایه‌کمان بدات و ئایه‌توڵڵا ره‌فسه‌نجانى به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى خۆی شاد بکات.
 
انا لله وانا الیه‌ راجعون
 
کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری یه‌که‌مى سکرتێری گشتى
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان

کۆدی بابه‌ت: 67374  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۱  |  کاتژمێر: 12 : 45

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرووپی "شنه‌"ی شاهۆی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات
غه‌رامه‌ و باجی وامی بانکی که‌متر له‌ 100 ملیۆن تمه‌ن ده‌به‌خشرێت
هه‌واڵی نائۆمیدکه‌ری کۆمپانیای نه‌وتی جه‌نل نێنرژی له‌ پاشکه‌وتی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
هاوکاریی تاران- مۆسکۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌بێت
یەکێتی هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام لە کەرکووک دەکات
ئه‌ندامێکی باڵای PKK له‌ پارێزگای دێرسیم کوژرا
لێکۆڵینه‌وه‌ دادوه‌رییه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی لافیته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌ دژی ئه‌ردۆغان له‌ سویسرا ده‌ستی‌پێکرد
سەرۆکی ستادی هەڵبژادنەکانی کوردستان رایگەیاند
فراکسیۆنی پارتی: چاوه‌ڕێ بووین یه‌کگرتوو هه‌ڵوێستی هه‌بێ.. هه‌ڵه‌دنی و هاوشێوەکانی با خۆیان تاقی بکەنەوە
تایوان موشته‌ریی نوێی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
له‌پێناو پاراستنی وڵاته‌که‌ماندا نه‌ ڕاسپارده‌ی که‌س قبووڵ ده‌که‌ین و نه‌ ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌ده‌ین
ئامانجمان له‌ سه‌فه‌ر بۆ موسکۆ تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندیی ئابووری و هاوکاریی ناوچه‌که‌یه‌
وتاری کۆمه‌ڵناسی بۆکانی له‌ کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ڕووسیادا قبووڵ کرا
پێشوازی میوانانی نه‌ورۆزی له‌ جێژنه‌کانی "نه‌ورۆزگا‌" له‌ ئیلامدا
ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د لای ئێمه‌ گرینگ نییه؛ مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ دیموکراسییه‌/ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ئێمه‌ تورکیایه‌
ئیمکانات