کیفاح مەحموود:
لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا عەبادی بەرپرسیارە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کیفاح مەحموود ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بەرپرسیار زانی.
 بە پێێ هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوەی باسنیوز کیفاح مەحموود، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ساڵانێکە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پشتگوێ دەخرێ یانیش بەغدا جێبەجێکردنی ڕادەگرێت، بەڵام ئەم ڕێککەوتنەی کۆتایی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت هەیە، ماوە و پێشخستنیشی تێدا دەکرێت، هەرێمی کوردستان و بەغداش پێویستییان بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە هەیە، بۆ ئەوەی قەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا کۆنتڕۆڵ بکرێت“.

وتیشی: حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بەرپرسیارە، حکوومەتی عەبادی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ هەولێر و چاکسازی و ئازادکردنەوەی مووسڵدا لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە کە ئەگەر لەو پرسانەدا سەرکەوتووبێت، ڕەنگە عەبادی لە کۆتاییدا بە هۆی هاریکارییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.
بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبووایە لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە، هەرێمی کوردستان مانگانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی ناو هەرێمی کوردستان و 300 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک، ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکات، لە بەرامبەردا بەغدا 17٪ی بودجەی گشتیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تەنیا 5 مانگی یەکەمی ئەو ساڵە ڕێککەوتنەکە بەشێکی لێ جێبەجێ کرا و دواتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە حکوومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی کەمتر لە نیوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە فڕۆکەخانەش بڕی 10%ی ئەو پارەیە کەم دەکرێتەوە کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە، ڕادەستکردنی نەوتی بە کۆمپانیای سۆمۆ ڕاگرت و بڕیاری دا ڕاستەوخۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت.
 

کۆدی بابه‌ت: 67371  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۱  |  کاتژمێر: 12 : 2

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێهرەجانی شێعری کوردی "وەحدەت" لە کرماشان بەڕیوە دەچێت
بینا مێژوییەکانی شارێ ورمێ نۆژەن دەکرێنەوە
کاردانەوەی جێگری مەجلیس بە ڕەخنەکانی سەر گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە ئازەریجانی ڕۆژئاوا بۆ تەوڕێز
هەسەدە گەڕەکێکی دیکەی ڕەقەی کۆنتڕۆڵ کردەوە
ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە لە وان تەقێندرانەوە و دوو دانیشتووەکەی کوژران
پەنا بردنه بەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ بەڕێوه بردنی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بژاردەی ئێمه نییه
وەزشوانێکی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بیلیاردی گەورەساڵانی ئێران کرا
هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دواخستنی ڕیفراندۆم دەرنەکراوە
دانیشتنێکی پسپۆڕانەی ئەدەبی له کوردستان بەڕێوه دەچێت
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێران و تورکیا له دژی پەکەکە ڕەتکرایەوە
تەرمی بەسیجی شەهید لە شنۆ ئەسپاردە کرا
پشتیوانی ئەمریکا لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراق و دژایەتیی هەر جۆرە هەنگاوێکی دابەشکارانە
کۆتایی هاتنی رێگەی ئاسنی هەمەدان – سنە لە ساڵی ٩٧
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
ئیمکانات