فیلمێکی بەهمەن قوبادی دەیگێڕێتەوە:
چیرۆکی ئازارەکانی منداڵانی کۆبانی و شنگال
بەشی فەرهەنگ و هونەر- فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لە سەر سنوور" لە دەرھێنانی مناڵانی ئاوارەی کۆبانی و شەنگال و بە پرۆدیوسەری بەھمەن قوبادی لە وڵاتی ئەڵمانیا چەندین جار نمایشکراوه‌و پێشوازی بێ وێنەی‌ بینەرانی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لە سەر سنوور" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی برلینالە و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مناڵان و مێرمناڵانی فرانکفۆرت بە ناوی "لۆکاس" به‌شداریکردووه‌
هه‌روه‌ها لە نوێترین نمایشیدا  دوو جار لە شاری "برێمن"ی ئەڵمانیا پێشکەشی ھۆگران کرا و سه‌رنجی رێژەیەکی بەرچاوی بینەرانی راکێشابوو کە زۆرتر پەنابەرانی لە خۆ گرتبوو "سامی حوسه‌ین" یەکێک لە 8 منداڵی دەرھێنەری ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییه لە کاتی نمایشدا ئامادە بوو.
لە دەرنجامی نمایشی سەرکەوتووانەی ئەم فیلمه کۆمەڵەی عەلەوی شاری "برێمن" و پارتێکی سیاسی خواستی خۆیان راگەیاندووە کە فیلمی "ژیان لەسەر سنوور" بە شێوەی سەربەخۆ نمایش بکەن.
کڵێسای گشتی "ئوانجلیک" کە نوێترین  نمایشی ئەم فیلمەی رێکخستووە، پرۆژەی بەرھەمھێنانی فیلمێکی لە پلاندا ھەیە کە پەنابەرانی گەنج چیرۆکی ژیان و ئازارەکانیان دەگێرنەوە و "سامی حوسه‌ین"یش وەک بەشدارێک لەم پرۆژەیەدا بوونی ھەیە.
ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییه لە میدیاکانی ئەڵمانیا کاردانەوەی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە و بابەتی ئەم فیلمنامەیه‌ چووەتە ناو سیستەمی پەروەردە و پەرتوکی قوتابخانەی منداڵانی وڵاتی ئەڵمانیا.
 

کۆدی بابه‌ت: 67369  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۱  |  کاتژمێر: 3 : 41

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات