جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا:
سوپای تورکیا تا نەمانی هەڕەشەی تیرۆریزم لە عێراقدا دەمێنێتەوە
بەشی تورکیا- ئامادەیی سەربازیی تورکیا لە عێراق بەبۆنەی مسۆگەر کردنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆمانە و تا نەمانی تیرۆریزم درێژەی بە مانەوەی هێزەکانمان لە عێراقدا دەدەین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە یەنی شەفەق، نورەدین جانکیلی جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند: سوپای تورکیا بە بۆنەی دابین کردنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەمانەوە لە بنکەی سەربازیی باشیک دایە و تا نەمانی تیرۆریزم درێژەی بە مانەوەی هێزەکانمان لە عێراقدا دەدەین.
جانکیلی هەروەها رایگەیاند: بنکەی سەربازی باشیک بەهۆی ئەو تیرۆرەیە کە لە عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە مافی ئێمەیە کە دژ بە تیرۆر هەنگاو هەڵبگرین. ئەگەر مەترسی تیرۆریزم لەناو بچێت ئیدی پێویستی بە بوونی ئێمە لەم وڵاتەدا نیە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بیالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە گەشتەکەی خۆیدا بۆ عێراق سەرەڕای راگەیاندنی رێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بۆ ئامادەیی هێزەکانی تورکیا لە باشیک رایگەیاندبوو دوای بەرقەراربوونی سەقامگیری لە مووسڵ هێزەکانی وڵاتەکەمان لە عێراق دەکێشینەوە.
ئامادەیی سەربازی تورکیا لە بنکەی باشیک لە نزیکی مووسڵ و خۆبەدوور گرتنی تورکیا لە بردنەدەرەوەی هێزەکانی سەرەڕای داواکاری حکومەتی عێراق، بووەتە هۆی گرژ بوونی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدا.
 

کۆدی بابه‌ت: 67361  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 20 : 20

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات