داخوازی ئێزدییەکانی شنگال لە PKK
بەشی تورکیا- هەبوونی پەکەکە لە شنگال بۆ مانەوەی ئێزدییەکان پێویستە و PKK ئەرکە ئەخلاقییەکانی دەرحەق بە ئێزییەکان بەجێ دەگەیێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە فورات نیوز ئەنجوومەنی هەوئاهەنگی کۆمەڵگای دیموکراتیکی ئێزدیان پاش بەڕێوەبردنی دانیشتنێک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، رووسیا، ئەورووپا و ئەرمێنیا راگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە و داخوازیی خۆیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و جیهان خستەڕوو.
لە راگەیێندراوی ئەنجوومنی هاوئاهنگی کۆمەڵگای دیموکراتیکی ئێزدیان هەروەها هاتووە کە پەکەکە تەنیا هێزی بەرگریکار لە خەڵکی ئێزدییە و رایانگەیاندووە: کۆمەڵگای ئێزدی پێویستی بە پەکەکە هەیە و ئێمە بڕوامان وایە کە لەم چوارچێوەدا ئەرکەکانی خۆیان بە جێدەگەیێنێت.
لەم راگەیێندراوەدا هەروەها هاتووە: وەکوو گەلی ئێزدی ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کە چارەنووسی خۆمان بگۆڕیین. ئیدی پێویستی بە کۆچی زۆرەملێ و کۆمەڵکوژیەکی دیکە نیە.
ئێمە ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەمجارە بۆ گۆڕانی چارەنووسی خۆمان دەکەین بە بنەما. ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامە کە خەڵکی خۆمان لە هەموو ناوچەیەکی ئەم جیهانە رێکبخەین و یەکییان بخەین، ئەم هەنگاوە بۆ یەکگرتوویی و تەبایی و بەهێزترکردنی ئیرادەی گەل ئەنجام دەدەین.  
 
 

کۆدی بابه‌ت: 67360  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 20 : 12

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات