عەلی باپیر:
دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە تاوەکوو هەموو شتەکانیتر ئاسایی ببنەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەڵێت میوانی دەرەوەی زۆرمان دێت کە پێیان سەیرە پەرلەمان بەدەستی خۆمان پەکخراوە.
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە ئەو پێشنیارەی کردوە کە بارزانی بە سەرۆکی پەرلەمان بڵێت بچێتەوە سەر کارەکەی خۆی لەپەرلەمانی کوردستان.
هەروەها عەلی باپیر جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، چونکە بەبڕوای ئەو کە پەرلەمان کارا بکرێتەوە هەموو شتەکانی  تر ئاسایی دەبنەوە.
عەلی باپیر دەشڵێت: "نابێت کێشەکانی ناوخۆی خۆمان بەرینە دەرەوەو خەڵکیش سەرقاڵ بکەین بەو کێشانەوە تا سەرنجی خەڵک لەسەر کێشەکان لابچێت، بۆیە بەشێک لە هەڕەشە دەرەکییەکان وەهم ‌و دروستکراون".
سەبارەت بە مەترسییە دەرەکییەکان لەسەر هەرێم‌و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند: "کورد خۆی ئامادە نەکردووە بۆ ئەو گۆڕانکاری‌ و مەترسییانەی رووبەرووی کورد دەبنەوە، چونکە پارتی وەکو پارتی سیاسەت دەکات‌و یەکێتیش وەکو یەکێتی‌و گۆڕانیش وەکو گۆڕان سیاسەت دەکەن، بۆیە هەر کاتێک مەترسیە دەرەکییەکان روویاندا ئەو کاتە ئەو لایەنە سیاسیانە بەپێی سیاسەتی خۆی رووبەرووی مەترسییەکان ببنەوە، چونکە پەرش‌ و بڵاوین".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی روونی کردەوە پێویستە ستایشی پەکەکە و هێزەکانی تر بکرێت کە بەشداریان لە شەڕی داعش کردووە و خاکی هەرێمیان پاراستووە، بەڵام بە وتەی خۆی نابێت ئەو لایەنانەش داوای خاک بکەن لەبەرانبەر پاراستنی هەرێم.

کۆدی بابه‌ت: 67353  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 15 : 5

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
جگه‌ له‌ پارتی هیچ فراکسیۆنێکی کوردی به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌که‌ ناکات
هێزی پێشمه‌رگه‌ ناچێته‌ ناو مووسڵ/ ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال نایاساییه‌
پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌ کوردییه‌کانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ چۆڵ ناکات/ په‌که‌که‌ شه‌ڕمان پێی ئه‌فرۆشێ
2671 کەس خوازیاری بەشداری لە هه‌ڵبژاردنی شوراکانی شار و گوندی کرماشان بوون
شارۆچکه‌ی ستراتژیکی "الکرامه‌" له‌ بنده‌ستی تیرۆریستانی داعش ئازاد کراوه‌/ ڕه‌قه‌ به‌ ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه‌
656 که‌س بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرای شار و گوند ناوی خۆیانیان تۆمار کرد
زیاتر له‌ 38 هه‌زار که‌س له‌ یه‌ک ڕۆژدا له‌ نیشتنگه‌کانی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی کوردستان نیشته‌جێ کراون
ئیئتیلافی کورد-عه‌ره‌ب بنکه‌ی ستراتێژیکی ئاسمانی "طبقا" له‌ سووریای به‌ته‌واوی کۆنتڕۆڵ کردووه‌
ده‌نگی "نا" هێشتاکه‌ زیاتره‌ له‌ ده‌نگی "ئه‌رێ"
4 وەرزشوانی کوردستانی بۆ تیمی نەتەویی وەرزشی زۆرخانەیی بانگهێشت کران
گوللە بارانی دوبارەی عەفرین لە لایەن سوپای تۆرکیاوه‌
سڕینه‌وه‌ی به‌رانبه‌رکێ له‌ ئامانجه‌کانی تورکیا، کورده‌کان و ئه‌مریکا له‌ سووریا/ ئارۆن ستین*
فه‌رمانه‌کانی رۆحانی به‌ وه‌زیری ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان
جه‌ژنه‌ نه‌ورۆزییه‌کان له‌ پارکی "28 د‌ی"ی سنه‌ ده‌ستی­پێکرد
مانگنامه‌ی "ساکار" چووه‌ڕێزی گۆڤاره‌کانی پارێزگای کوردستانه‌وه‌
ئیمکانات